چل ساڵ پێش: واتە لە ٢٨ی گەلاوێژی ١٩٧٩ئەم ڕێژیمە دانی بەوەداناوە کە دژی هەموو مافەکانی گەلی کوردە بە گشتیی، و ڕۆژهەڵاتی کوردستانە بە تایبەتی. بەیاننامەی پارتی سەربەستیی کوردستان.
خەڵکی خاک ومافزەوتکراوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
هەروەک ئاگادارن کە چل ساڵ پێش واتە لە ٢٨ی گهلاوێژی٢٦٨٠ی کوردی، و١٩٧٩زاینی. ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، وەک یەکەم نمایشی پێشاندانی دژایەتی خۆی بەرامبەر بە گەلی کورد بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەت. لە پەلامارێکی زۆر دڕندانەو بێبەزییانە، به فه‌رمانی ئایه‌توڵلا خۆمه‌ینی ڕێبه‌ری ئاینی ئەو ڕێژیمە، لە ژێر ناوی کۆماری ئیسلامی؟ ئێران، کرایه سه‌ر ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان. به سه‌دان کەس بە دەستڕێژی گوولەی سوپای پاسداران و لە سێدارەدانی خەڵکی سیڤیل کوژران و شەهیدکران. بە هه‌زاران که‌س ڕاپێچی بەندیخانەکان کران. هەروەها بە سەدان هەزارکەسیش ناچار بە ئاوارەبوون کران.
ئیتر بەردەوام لەو کاتەوە، بە بێ ڕاوەستان درێژە بە وەسیەتەکەی ئیمامەکەیان دەدەن، لە دژایەتی کردنی گەلی کورد هیچ پاشگەز نەبوونەتەوە و بەردەوام لە نوێکردنەوەدابوون و هەن. لە کوشتن، سێدارەدان، بەندیکردن، ئاوارەکردن، سووتاندنی باغ وبێستانی خەڵک، و ژیینگەیی کوردستان، ئاڵوودەکردن و تێکدانی کەسایەتی گەنجان و ڕووناکبیرانی ناوخۆیی کوردستان. هەروەها لەو ٤٠ ساڵەشدا بەردەوام بوون لە تۆپبارانکردنی سنوورە دەستدروستەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و بەشەکانی دیکەی کوردستان، لە هیچ کردەوەیەکی نادروست و دڕندەیی بەرامبەر بە گەلی کورد درێغی نەکردوە.
ئەوەی کە جێگەی دڵگرانی ئێمە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان و سەدان هەزار کوردی نەتەوەیی و سەربەخۆییخوازە، کە پاش ئەو هەموو ئەزموونە تاڵانەی مێژوومان لەگەڵ ئەم ڕێژیمە دڕندەیە، کەچی مخابن هیندێک لایەنی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ژێرناوی دیالۆگ ( موزاکەرە) لەگەڵ چەند پاسدارێکی ئاست نزمی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئیران دانیشتن دەکەن، و بە ناوی گەلی کوردەوە داواکاری زۆر لاواز دەخەنە بەردەستیان.
وەک پارتی سەربەستیی کوردستان وێڕای بەرزنرخاندنی مێژووی خەبات و تێکۆشانی ئەو لایەنە سیاسییانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان: بەڵام لەم ڕۆژ و ڕێکەوتە شوومەی مێژووی گەلەکەماندا وەبیریان دێنینەوە، کە هەر جۆرە دانیشتن و دیالۆگ، و رێکەوتنێکی ژێربەژێری ئێوە بە ناوی گەلی کورد لەگەڵ ئەم رێژیمە دڕندەدا. گەورەترین زیان بە سەروەری نەتەوەکەمان بە پلەی یەکەم، و گەورەترین زیانیش بە خەباتی چەند ساڵەی خۆتان بە پلەی دووەم دەگەیەنێت.
چوون مێژووی چڵ ساڵەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ جیهان و کوردستان سەلمێندراوە، کە باوەڕی بە دیالۆگ وئاشتی نەبووەو ناشبێت.
هەروەها پێویستە ئەوەش باشبزانن کە : سەربەستی و سەربەخۆییخوازان و ڕووناکبیرانی خۆرهەڵاتی کوردستانیش وەک چەند مانگ پێشیش بۆ خۆتان بینیتان، لە بەرامبەر هەر هەڵەیەکی نەتەوەیی بێدەنگ نابن، و لە جاران زیاتر لە سەر گەورەیی و سەروەری گەلەکەیان بە دەنگ دێن و شەپۆلی ناڕازاییەکانیش لە جاران تووندتر دەبن.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان: وه‌ک پارتێکی نه‌ته‌وه‌یی خۆرهه‌ڵاتی کوردستان، بەڵێن بۆ خەڵکی کوردستان نوێدەکاتەوە، کە تاگەیشتن بە لووتکەی سەربەخۆیی یەکجاریی کوردستان لە خەبات و تێکۆشانی سەربەخۆییخوازی وازناهێنێت.
هاوکات داوا له گشت پارت ولایه‌نه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌که‌ین، به دوور له هه‌ر چه‌شنه جیاوازییه‌کی سیاسی و هزری، هه‌وڵبده‌ن کۆمیته‌یه‌کی هاوبه‌شی دیپڵوماسی بۆ ئه‌م ڕۆژه مێژووییه وچه‌ندین جینایه‌تی دیکه پێک بێنن، که بتوانن له ئاست جیهاندا له سه‌ر ئه‌م کرده‌وانه به شێوه‌یەکی زانستی کار بکه‌ن، و له دادگاکانی جیهانی تایبەت بە جینۆساید و قەتڵ و عامی خەڵکی سیڤیل سکاڵا به دژی کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمار بکه‌ین.
ڕسوایی بۆ کۆماری ئازادیکووژی ئیسلامی ئێران، و سه‌ربه‌رزی وسه‌رفرازی بۆ گه‌لی کورد، هه‌ر شه‌کاوه‌بێت خه‌بات له پێناو سه‌ربه‌خۆیی و سه‌ربه‌ستیی یه‌کجاری گه‌له‌که‌مان.
ئەنجوومەنی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
٢٨ی گه‌لاوێژی ٢٧١٩ ی کوردی١٩/٨/٢٠١٩ زاینی.