شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە مەبەستی دەربڕینی پشتیوانی، سەردانی هەدەپەی کرد.

 

شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە مەبەستی دەربڕینی پشتیوانی، سەردانی هەدەپەی کرد.



ڕێکەوتی ٣٠ی گەلاوێژی ٢٧١٩ی کوردی، بەرامبەر بە ٢١/٨/٢٠١٩ی زاینی، شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە سەرۆکایەتی عارف باوەجانی سەرۆکی گشتیی، سەردانی نوێنەرایەتیی هەدەپەیان کرد لە شاری هەولێر، بە مەبەستی ئیدانەکردنی، ئەو دەستبەسەرداگرتنەی شارەوانییەکانی باکوری کوردستان لەلایەن دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپەەوە.
بە ناوی پارتی سەربەستیی کوردستانەوە ئەو جۆرە سیاسەتە مەبەستدارە کە بە فەرمی بۆ دژایەتی کردنی گەلی کوردە، شەرمەزار کرد و پشتگیریی خۆیان بۆ هەدەپە دوپات کردوە.
لە لایەن بەرێزان موزەیەن گیونەش هاوسەرۆکی نوێنەرایەتیی هەدەپە لە باشووری کوردستان و هەڤاڵ عابد و چەندین لە بەرپرسانی دیکەی هەدەپە بە گەرمی پێشوازییان لە سەرۆکی پ س ک و شاندی یاوەری کرد، و سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ ئەو پشتگییرییە دەربڕی.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
٣٠ی گەلاوێژی ٢٧١٩ی کوردی، بەرامبەر بە ٢١/٨/٢٠١٩ی زاینی

ڕێکه‌و 2019-12-07 10:25:05
به‌شی ( فعالیتها )







سیاسی