پیرۆزبایی جه‌ژنی دوی رێبه‌ندان.به‌ ناوی کوردستانی گه‌وره‌.

جه‌ژنی رێبه‌ندان پیرۆزه‌ له‌ گه‌ل،
ره‌وڕه‌وه‌ی خه‌بات ، سه‌ر ئه‌خا له‌ که‌ل،
رۆده‌نێ له دڵ ، خه‌ڵفی رزگاری،
"من " ده‌بته‌ "ئێمه‌ "، له‌ کورده‌واری،
کرمانج و فه‌یلی و له‌ک و گۆرانی،
داسنی، زازا، فه‌یلی، سۆرانی،
لایک و دۆم و شه‌به‌ک و که‌ڵوڕ،
هه‌ورامی، حه‌ققه‌، به‌ختیاری، لوڕ.
کوردی ئیزه‌دی، شیعه‌ و مووسایی،
سوننی، ئه‌هلی حه‌ق، گه‌ور و عیسایی،
گه‌لی هۆگری هه‌تاوی هه‌ستان،
چه‌شنی په‌پووله‌ی شه‌می کوردستان،
کۆ ئه‌بن له ده‌ور تیشکی ئازادی،
به‌ سه‌ربه‌خۆیی، ئه‌گێڕن شادی،
به‌سته‌ی سه‌رکه‌وتن ئه‌خوێنن لێره‌،
چۆپی ئه‌کێشن، مانگ و ئه‌ستێره‌،
شای کشی به‌زیو، هه‌مو ئه‌بن مات،
ئه‌و کاته‌ سۆران ئه‌گاته‌ ئاوات.
ڕێکه‌و 2007-01-15 20:59:29
به‌شی ( ڕه‌نگاوڕه‌نگ‌ )







سیاسی