من و بەکارهێنانی دەیانساڵەی دەستەواژەی نەتەوەکانی غەیرە فارس.

"Unikurd Web","sans-serif";mso-bidi-language:AR-IQ">من و بەکارهێنانی دەیانساڵەی دەستەواژەی نەتەوەکانی غەیرە فارس.


"Unikurd Web","sans-serif";mso-bidi-language:AR-IQ">


"Unikurd Web","sans-serif";mso-bidi-language:AR-IQ">
خۆشحاڵم بەوەی کە لە مێژوودا یەکەمین بەرپرسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووم،  هەر لە ساڵەکانی نەوەدەکانی زاینی، و هەروەها لە ڕاگەیاندنی دامەزراندنی پارتی سەربەستیی کوردستان لە ساڵی ٢٠٠٦دا، دەستەواژەی نەتەوەکانی غەیرە فارس م هێنایە نێو کۆڕو کۆبوونەوە و ڕاگەیاندنی کوردییەوە.
بە پێچەوانەکەیەوە تا ئێستاشی لەگەڵ بێت، لە کۆڕوکۆبوونەوەی سیاسی و ڕاگەیاندنەکانی زۆربەی حیزبە کوردییەکان دەستەواژەی نەتەوەکانی ئێران بە کار دێنن، واتە هیچ شک و گوومانێک لە ئێرانی بوونی ئەو نەتەوەبندەستانە بە کوردیشەوە ناهێڵنەوە.
بەڵام ئەوڕۆ زۆر دڵم خۆشبوو کە گۆێم لە سەرۆکی یەکێک لە پارتەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان بوو، کە لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی ئوروپا، یەکجار دەستەواژەی نەتەوەکانی غەیرە فارسی بە کارهێنا. دەستخۆشی ئاراستە دەکەم و هیواخوازم هەمیشە لەو بە کارهێنانی ئەو دەستەواژەیە، هەم لە ڕاگەیاندنەکانی خۆیان و هەم ڕاگەیاندنە فارسی و بێانییەکانیش بەردەوام بێت.
زۆرجار من لە لایەن هاوبیرانی ئەو بەڕێزە و زۆر لە حیزبەکانی دیکە: بەوە تاوانبار دەکرام، کە دەستەواژەی نەتەوەکانی غەیرە فارس، زۆر لە ئەخلاقی سیاسی کوردییەوە دوورە و گەلی کورد لە ئێران دوور دەخاتەوە، و گوایا ئێمەی کورد خەبات بۆ مافی هەموو ئێرانییەکێش دەکەین.
بەڵام خۆشحاڵم کە ساڵ بە ساڵ بە بوونی جووڵەی لایەنە نەتەوەییەکان، بیری نەتەوەیی بەهێزتر دەبێت، و ڕاستییەکان بۆ نەوەکانی ئێستاو داهاتوو ئاشکرا دەبن.
 بەو هیوایە بۆ هەمیشە لە ئەدەبیاتی سیاسی کوردیدا، هەرگیز دەستەواژەی ئێران لە پاش و پێشی ناوی کورد و کوردستانەوە بە کارنەهێنریت، و بۆ خۆێنەری کورد و بیانی وا ڕوونکرێتەوە کە گەلی کورد نەک هەر نەتەوەیەکی غەیرە فارسە، بگرە غەیرە ئێرانیشەو، ئەوەی تا ئێستا هەبووە و هەیە شتێکی بە زۆر داسەپێنراوە بە سەرماندا.
12.0pt;line-height:115%;font-family:"Unikurd Web","sans-serif";mso-bidi-language:
AR-IQ">
"Unikurd Web","sans-serif";mso-bidi-language:AR-IQ">لە کۆتاییدا دەمەوێ ئەوە بە خۆێنەرانی ئازیز بڵێم، مەبەستی من لەم نووسینەدا پێداهەڵدان و تاریفکردن لە خۆم یا پارتەکەم نییە، یا مەبەستم هەرگیز لە کەمکردنەوەی خەباتی هیچ لایەن و تاکێکی دیکەی کوردی نییەو نەبووە. بگرە تەنیا مەبەستم ئەوەیە کە کۆڵنەدان لە پێناو خەباتی نەتەوەییەدا لە ئاکامدا بەروبومەکەی دەبینینەوە، و دەزانین کە چۆن لە نێۆ کۆمەڵگاکەماندا جێدەگرێت.
هەر بژی خەبات و تێکۆشانی بەردەوام لە هەموو بوارەکاندا لە پێناو پەرەسەندنی زیاتری بیری نەتەوەیی و سەربەخۆییخوازی لە خۆرهەڵاتی کوردستاندا.
mso-bidi-language:AR-IQ">
"Unikurd Web","sans-serif";mso-bidi-language:AR-IQ">هەر تیژتر بێت نووکی پێنووسەکان. و ڕووناکتربێت شاسەی کەمپیوتەرەکان:  بۆ نەهێشتنی ئاسەواری فارسیسزم و ئێرانیزم لە نێو هەموو ئەدەبیاتی کوردستانیدا.


 


"Unikurd Web","sans-serif";mso-bidi-language:AR-IQ">بەڕێزەوە
عارف باوەجانی /  ٢١ی سەرماوەزی ٢٧١٩ی کوردی، بەرامبەر بە ١٢/١٢/٢٠١٩ی زاینی



 


 
ڕێکه‌و 2019-12-12 13:04:26
به‌شی ( مقالات )







سیاسی