پارتی سەربەستیی کوردستان، ئیدانەی هێرشی فڕۆکەکانی تورکیای شۆفێنیست بۆ سەر خاکی کوردست

 


پارتی سەربەستیی کوردستان، ئیدانەی هێرشی فڕۆکەکانی تورکیای شۆفێنیست بۆ سەر خاکی کوردستان دەکات.





ڕێژیمی بە ئاشکرا دژە کوردی تورکیا، وەک پێشەی هەمیشەیی و ویراسییان،  کە لە سەردەمانی ئەتاتورکەوە تا ئەردوغان درێژەی هەبووەو هەیە.
وا بە داخەوە دیسانەوە لە شەوی ١٤ لە سەر ١٥جونی ٢٠٢٠، شاخ و ئۆردگاو ژینگەی کوردستانیان دایەوە بەر هێرشی بێبەزەییانەیان .



پارتی سەربەستیی کوردستان بە تووندی ئیدانەی ئەم پەلامارە دڕندانەی هێزەکانی تورکیا دەکات. داوا لە گشت وڵات و ڕێکخراو چاودێرانی جیهانی دەکەین، کە هەڵویستیان هەبێت لە بەرامبەر پەلامارەکانی ڕێژیمی دژە کوردی تورکیا، و  پێشێلکاری سنوور بەزاندنیان.
مخابن وڵاتانی داگیرکەری کوردستانی بەشبەشکراو، لە کاتی پەلاماردانی خاکی کوردستاندا هیچ یاسایەک بۆ بەزاندنی سنووری یەکتر نازانن، و سنوورەکانیان لە ئاست پەلاماردان و هێرشکردنە سەر کوردستان بۆ یەک ئاواڵەیە.



باشوری کوردستان بەو دەسکەوتە سیاسییانەی کە لە ئاست کوردستان و دیپلوماتیەتی جیهانی بە دەستی هێناو، بووەتە رووناکی و دڵخۆشی بەشەکانی دیکەی بێبەش لە ئازادی و مافە سەرەتاییەکانی کوردستان.
هەر بۆیەش ئەم دەسکەوتەی باشوور بەردەوام برو بیانووی لە لایەن داگیرکەرانەوە بۆ دەبینرێتەوە و دەکەوێتە بەر هێرشی دڕندانەیان.

لە بەشی دووەمی پەیامەکەماندا،  پارتی سەربەستیی کوردستان: وەک پارتێکی نەتەوەیی و خەمخۆری یەکڕیزی مالی کورد و کوردستانیان: داوا لە گشت کوردستانیانی خۆشەویست چ لە ناوخۆی وڵات و چی لە وڵاتانی دەرەوە دەکەین. کە لەو کاتانەی دوژمنان بە مەبەست و بەرنامەوە پەلاماری وڵات دەدەن، لەو کاتانەی کە دەبێت هەموو یەکگرتووبین، مخابن ڕاگەیاندنی لایەنە کوردییەکان دەکەونە یەکتر تاوانبارکردن و خەریکە لەو بوارەدا دوژمنە سەرەکییەکە لە بیر دەکرێت.
ڕێگای دەووست ئەوەیە، کە لە ڕێگەی خەباتی مەدەنی و دیپلوماسی، پەیامەکان، بە شێوەیەکی یاسایی بگەیەندرێت.
بۆ نموونە لە بواری کەمپی مەخموورەوە، کە شوێنی نیشتەجێی پەنابەران،ە دەبێت هاوار و ناڕازییەکان بگەیەنرێنە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان. لە بواری پێشێلکاری بەزاندنی سنوورەکانەوە بگەیەندرێتە پەرلەمانی ئێراق لە بەغدا.
لە بواری مرۆڤایەتییشەوە هەموو ڕێکخراوەکانی جیهانی لێ ئاگادار بکرێتەوە.

‌هەروەها لەو ساتە ناخۆشانەدا حەقوایە ڕاگەیاندنەکان بە گشتی بانگەشەی یەکێتی و تەبایی بکەن، بۆ ئەوەی پێکەوە شەرمەزاری ئەو دوژمنە داگیرکەرە بکەین.
بە دڵنیاییەوە بەڵگەکانی مێژوو بۆمان دەسەلمێنن، کە هەر حیزبێک لە هەر بەش و شارێکی کوردستان لە سەر دەسەڵات بێت، بۆ ڕێژیمی تورکیا هیچ جیاوازییەکی نییەو، ئەو پەلاماری خۆی هەر دەدات. با بە تاوانبارکردنی یەکتری دەسکەوتەکەی تورکیای داگیرکەر دووبەرامبەر نەکەینەوە.



لە کۆتاییدا وەک پارتی سەربەستیی کوردستان داواکارین لە گشت لایەنە سیاسیەکانی هەموو بەشەکانی کوردستان، کە بە رۆحێکی نەتەوەیی و کوردانەو برایانەوە!  لەم دۆخە پڕ لە گەلەکۆمە چەند لایەنەیە!  تاوتۆێ بکەن، وڕێکەوتنێکی گوونجای لە سەر بکەن.  لە ڕێگەی سیاسەتێکی گوونجاو لە ئاست بەرژەوەندی نەتەوەیی، و بڕووبیانووەکانی داگیرکەران تا ڕادەیەک بنبڕ بکەن.


سەربەرزی و سەروەری بۆ خەبات لە پێناو ڕزگاریی کوردستان،


مردن و سەرشۆڕی بۆ داگیرکەران و نەیارانی کوردستان.


 


ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.


١٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ی کوردی، بەرامبەر بە ١٥ / ٦ / ٢٠٢٠


 
ڕێکه‌و 2020-06-15 17:41:14
به‌شی ( سخنرانی حزب )







سیاسی