سەد ساڵ بە سەر پەیامننامەی سیڤەر، و ساردی و سڕی هێندێک لایەن، لە تێکۆشان لە پێناو سەر










سەد ساڵ بە سەر پەیامننامەی سیڤەر، و ساردی و سڕی هێندێک لایەن، لە تێکۆشان لە پێناو سەربەخۆیی کوردستان.



نووسینی عارف باوەجانی. ١٠ / ٨ / ٢٠٢٠

الموضوع مائة سنة مرت معاهدة سيفر 1920 ..
Subject: 100 years passed by the Treaty of Sevres 1920



بە هۆی ئەوەی کە ئێمەی کورد نەتەوەیەکی زیندوو ڕەسەنین لە خۆرهەڵاتی ناڤین. نە لە ڕوی جینەتیکییەوە و نە لە ڕەگ و ڕێشەی فارس و تورک و عەرەبین، و نە کەمینەیەکی نادیارین لە گۆشەیەکی بچووکی جۆغرافیای خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ژیابین، تا مێژووش بە کەمی باسمان بکات.
هەر بۆیە ئاور لەهەر جۆرە ڕێکەوتننامە و پەیماننامەو گۆانکارییەکی مێژوویی لە خۆرهەڵاتی ناڤین لە سەدان ساڵ پێشەوە ڕوویدابێت، یا لە سەدان ساڵ پاشتریش ڕووبدات، گەلی ئێمە لەو مێژووانە بە زەقی دیارەو ڕۆڵی کاریگەریشی هەیە.

ڕێک سەدساڵ پێش واتە لە ١٠ / ٨ / ١٩٢٠ په‌یماننامەیەکی گرنگی مێژووی لە شاری سیڤەری فەرەنسا، کە ناسناوی پەیماننامەی سیڤه‌ری پێدرا، له‌ نێوان چەند وڵاتێک و ئیمپراتۆرێکی ئەو سەردەمە واژۆ کرا. لەو هاوپەیمانییە کە ئەوەی مێژوو باسی لە هێندێک لە ناوی وڵاتەکان کردووە، ئاماژە بە ده‌وڵه‌ت و ئیمپراتۆرییەکەی خه‌لافه‌‌تی عوسمانی، و ده‌وڵه‌تانی دیکەی هاوپه‌یمانی لە نێوان به‌ریتانیاو کۆماری فه‌ره‌نسا و چەند ده‌وڵه‌تێکی دیکەی ناو ئەو هاوپه‌یمانیە کراوە.
ئەو هاوپەیمانییە کە مێژووی تورکەکان بە هاوپەیمانی مەترسییەکانی لە ناوچوونی دەسەڵات و پێگەی عوسمانی باسی دەکەن، لە کۆی پێوانەی سنووری دەسەڵاتەکەی ئیمپراتۆری عوسمانی، لانیکەمی٣٣% ئەو سنوورەی دەسەڵاتەکەیان لە ناوچەکانی کوردستان بووە، کە ئەوانیش داگیریان کردبوو.
ئەگەر دەچینە ناو وردەکاری ئەو هاوپەیمانییە و دابەشکردن و دیاریکردنی هێندێک سنوور بۆ وڵاتانێک کە ئێستا خۆیان بە زەبەلاح دەزانن، بۆمان ڕووندەبێتەوە کە نە پانتایی ئەرزیان، و نە سەرژمێر، و نە پیت و بەرەکەتی سەر خاکەکەیان، ناگات یەک بەشی داگیرکراوی کوردستان.
بەداخەوە! یا دەکرێت بڵێن لە کەم شانی کورد لە ناو گڕێکوێرەکانی مێژوودا، لەو دابەشکردن و سنوور دیاریکردنەشدا، کورد هەر بە دەوڵەتی سەربەخۆ دیاری نەکراو. بەڵام لە چەند مادەیەکدا ناڕاستەوخۆ ڕێگە ئاسانی بۆ کرا، بە ئاماژە یا چرای سەوز، چێ بۆ مێژووی ئەو سەردەمەی کوردستان، یا سەردەمانی پاشتری گەلی کورد هەڵکرابوو، کە بەداخەوە سەدساڵی تێپەڕکرد، و هەنگاوی پیویستی بۆ نەنرا.

بە شێوەی خوارەوە ئاماژە بە مادەکان وئاسانکارییەکان دەکەین:
لە سەر بڕیاری ئەو هاوپەیمانییە، بەندێک لە ژیر ناوی بەندی ٦٢و بە سەرپەرەستی لێژنەیەکی دیاریکراوی پێوەندیدار بەو بەندەوە، پەسەند دەکرێت، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کوردەکان، کە نوێنەری ٣ وڵاتی گرنگی وەک به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئیتاڵیا لەو لێژنەیە دەبن. ئەو سنوورانەی کە ئەو لێژنە لەو ١٠٠ ساڵ پێشە ئاماژەیان پێکردووە، هەموو سنووری کوردستانی مەزنی تا سنووری ئەرمەنستان دەگرتەوە. دوای چەندین مانگ و چەندین دانیشتنی دیکە، کە کوردیش تێیدا بەشدار بووە، پەسەندکردن و زیادکردنی چەندین بەندی دیکەی، وەک بەندی ٦٣ و ٦٤ لێکەوتووەتەوە.
مخابن ئەو شانسە هەر بەر کورد نەکەوت و ئەو کارەش بە دەسیسەی عوسمانییەکان و تورکەکان، تێکچوو.
هۆکارە بەرچاوەکەش کە تورکەکانی تەواو ترساندبوو، ئەویش لە بەندی ٦٤دا بوو، کە لەو بەندەدا ڕەزامەندی تێدادرابوو، واتە بەو شێوە ئەو خاڵە پەسەندکرابوو: کە ئەگەر زۆربه‌ی گه‌لی کورد لە چوارچێوەی ئەو سنووره‌ی، کە بە سنوورەکانی پەسەندکراوی بەندی ٦٢ دا دیاریکرابوو، لە پاش ماوەیەکی دیاریکراو، کە هێندێک لە سەرچاوەکان ئاماژە بە ماوەی ساڵێک و هێندێکی دیکەش ئاماژە بە ٢ساڵ لە ماوە دیاریکراوەکە دەکەن، بیانەوێت و داوای سه‌ربه‌خۆیی له‌ کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌کان بکەن، و لە ژێر دەسەڵاتی تورکیا جیاببنەوە، ئەوا مافی خۆیانەو یاساییە و ڕێگەپێدراوە، کە دەوڵەتی خۆیان ڕاگەیەنن.
هەر بۆیە تورکەکان چی وەک خەڵک و چی وەک دە‌وڵه‌ته‌کەش‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئەو مافەیان بۆ گەلی کورد پێ ئەزم نەدەکرا. تا سەرئەنجام هەوڵێکی زۆریان لە ڕێگەی بەخشینی ئەرزو ئاو مادییەوە خستەگەڕ، ئەو پەیامننامەیانەیان گۆڕی و په‌یماننامه‌ شوومەکەی لۆزان واتە لە ڕێکەوتی٢٤ /٤/ ١٩٢٤ لە شۆێنی سیڤەر دامەزراند.
ئیتر لەو کاتەوە ڕێگەی یاسایی لە دروستبوونی دەوڵەتی کوردی ئاستەنگی تێکەوت، و داگیرکاری و ستەمی داگیرکەران بۆ سەر گەلی کورد لە هەموو بەشەکان پەرەی سەند.

بەڵام ئێمە کاتێک مێژوو شایەتیمان بۆ دەدات کە ١٠٠ ساڵ پێش بۆ وڵات و ئیمپراتۆرە گرنگەکانی ناوچە حسابی زۆرمان لە سەر کراوە، بۆ دەبێت دوای ١٠٠ ساڵیش هەر بە گوومانەوە و سارد و سڕی وترسەوە باس لە مافی سەربەخۆیی گەلەکەمان بکەین.
نەوەی دەیانساڵی دیکە بە تووندی بەر ڕەخنەمان دەگرن و لێمان دەپرسن، باشە ئەوانەی سەدساڵ پێشووتر کە ئەگەر زۆر ئەزموون و شارەزاییان نەبوو، ئەی نەوە و تێکۆشەرانی ساڵانی ٢٠٠٠ هەزار بۆ سەرەوەکان بۆ نەیانتوانی لەو هەموو گۆڕانکارییانە هەلێک بقوۆزنەوە.
لە ٢٥ / ٩ / ٢٠١٧ کە هەلێکی مێژوویی گرنگ لە باشووری کوردستان هاتە ئاراوە، وێرای ئەوەی کە ٩٣% خەڵک بە خرۆشەوە بە دەنگ ئەو پرۆسە گرنگەوە هاتن، ئەویش جێبەجێکردنی پرۆسەی ڕێفراندۆم بۆ باشووری کوردستان بوو، کەچی ئەوەندەی لایەن و هێندێک بە ناو ڕووناکبیری کورد، تا ئێستاش لۆمەی ئەو ڕێفراندۆمە دەکەن، ئەوەندە لە داگیرکەرانی کوردستان نابیستین. هێندێک دەڵێن ئەو ڕێفراندۆمە وایکردووە، کە بووجە نەماو، وەک ئەوەی وابێت ئەو هەموو مێژووی خەباتەی کوردستان، تەنیا لە پێناو مووچەو پارە بووە کە داگیرکەران بۆمان بنێرن.
یا ‌هێندێک دەڵێن ئەگەر ئەو ڕێفراندۆمە نەبایە، کەرکوک و ناوچەکانی دیکە لە دەست نەدەدران، لە حالێکدا ئەو ناوچانە تەنیا لە سەردەمانی هاتنی داعش دەس کورد کەوتبوونەوە. هەموو بەڵگەو لێدوانەکانی بەرپرسانی ئێراقی شایەتی لەوە دەدەن، کە ڕێفراندۆم بکرایە یا نەکرایە، ئەوان لە پاش شەڕی داعش هێزەکانی خۆیان بە پشتیوانی تەواوی ئێران و ڕێنمایی قاسم سلێمانی دەهێنایەوە بۆ ئەو شوێنانەو، و ئەو گێچەڵەیان هەر بە گەلی کورد دەکرد.
بەو هیوایە کە گەلەکەمان بەو هەموو ڕووداوانەی لە مێژوودا تووشی دەبن، لە ویستی سەربەخۆیی نەکشێنەوەو کۆڵنەدەن، و بگرە فشارە نێونەتەوەییەکان بۆ بە دەستهێنانەوەی ئەو مافە رەوایە هەر لە سەر مادەکانی ٦٢ و ٦٣ و ٦٤ ی پەیاممانەی سیڤەری ساڵی ١٩٢٠دووبارە بهێننەوە، ناو کۆڕ وکۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە گرنگەکانی جیهان.

سەرچاوەکان:
١- کوردەکان نووسینی: حەسەن ئەرفەع. وەرگێرانی حامید گەوهەری.
٢- کوردستان و کورد. نووسینی: د عەبدولڕەحمانی قاسملوو.
٣ - کتێبی کوردستان‌ و ستراتیژیی دەوڵەتان، لەنوسینی حسێن مەدەنی،
٤ - هەنگاوەکان بەرەو سەربەخۆیی: نووسینی عارف باوەجانی.
٥ - کوردپێدیا و ویکیپێدیا بە کوردی.










 



 
ڕێکه‌و 2020-10-12 09:44:48
به‌شی ( سخنرانی حزب )







سیاسی