شاندێکی هەدەپە سەردانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کورستانیان کرد.
حزب الشعوب الديمقراطي في شمال كوردستان، زار السيد عارف باوەجاني رئیس حزب سربستي كوردستان
.
ڕێکەوتی ٠٥/١٠/٢٠٢٠شاندێکی پارتی دیمۆکراتی گەلان( هەدەپە)، کە گەورەترین پارتی سیاسیە لە باکووری کوردستان، وخاوەنی دەیان کورسییە لە پەرلەمانی تورکیا، پێکهاتبوون لە بەڕێزان هەڤاڵ ناهیدە و هەڤاڵ موزیەن، لە سەرکردایەتی پارتی ناوبراو، کە هاوکات ئەرکی بەڕێوەبردنی پێوەندییەکانیان لەگەڵ لایەنە کوردستانییەکان لە ئەستۆدایە.
بە مەبەستی بە هێزکردنی پێوەندی نێوان هەردوو پارتی سەربەستیی کورستان و HDPهەدەپە، سەردانی بەڕێز عارف باوەجانییان کرد.
لە دیدارێکی دۆستانەداچەندین خاڵی گرنگی پێوەندیدار بە دۆزی کورد لە هەردوو بەشی باکوور و خۆرهەڵاتی کوردستان تاوتۆیکرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.