کاتی پلاتفۆرمی هاوبەشە بۆ دەزگای خەڵک

 


کاتی پلاتفۆرمی هاوبەشە.

 



ئێستا کاتی ئەوەیە کە پارتە سیاسی ونەتەوەییەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان، پلاتفۆرمێکی هاوبەش ئامادە بکەن و بیگەیەنە دەستی کابینە نوێیەکەی ئەمریکا. بە سەرۆکایەتی جۆن بایدن.

پێشبینی ٢ کەس بۆ وەزارەتەکانی دەرەوە، و وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دەکرێت، کە هەردووکیان کەیفیان بە ئێران نایەت. بۆیە ئاماژە بە ناوەکان ناکەین، تەنیا پێشبینییە بەبووەتە بەڵگەێ ڕاست.

دیارە گوومان لەوەدا نییە کە بڕیاری یەکلاکەرەوەی ئەمریکا، لە سەر هەر وڵات و لە هەر بوارێکدا بێت، لە پاش سەرۆکی وڵاتەکە، کۆنگرەسە تاوتوێی دەکات و بڕیاری کۆتایی لە سەر دەدات.

بەڵام ئامادەکاری و دەستپێشخەری بۆ هەر ئەگەر و پێشهاتێک زۆر گرنگە، و بوونی کەسانێکیش لەو پۆستانە کە ئاشنابن بە دۆخی ناوچەکە زیاتر یارمەتی دەرە و ئاسانکارییە بۆ گەیاندنی پەیامەکان.



عارف باوەجانی / سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان

٩ / ١١/ ٢٠٢٠

ڕێکه‌و 2021-01-20 10:57:09
به‌شی ( سخنرانی حزب )







سیاسی