پیرۆزباییە گەیشتووەکان، حیبزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، لە باشووری وڵاتەوە، بۆ پارتی سەربەستیی کوردستان
بەڕێز ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی كوردستان
بابەت : پیرۆزبایی
سڵاوێکی گەرم..
بەبۆنەی یادی (15)ساڵەی دامەزراندنی پارتی سەربەستیی کوردستان پیرۆزباییەكی گەرمی خەبات و تێکۆشان لە بەڕێزتان و هەموو ئەندام و لایەنگرانی پارتە تێکۆشەرەکەتان دەكەین و هیوادارین هەر بەردەوام و سەركەوتوو بن لە خەبات بۆ بەرەوپێشبردنی دۆزی رەوای گەلەكەمان و بەدیهێنانی مافە رەواكانی.
ئێمە كاتێك ئەو یادەتان پیرۆز دەكەین، جەخت دەكەینەوە لەسەر پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوو لامان و یەكڕیزیی سەرجەم هێزە سیاسییەکانی کوردستان، هاوكات رەوشی هەستیاری کوردستان و ناوچەکە پێویست دەكات سووربین لەسەر هاوخەباتی و تەبایی بۆ بەدیهێنانی ئامانجە مەزنەکانی گەلەکەمان.
دووبارە پیرۆزباییتان لێ دەکەین، هەر سەركەوتوو بن .
مەكتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتکێشانی كوردستان
08-02-2021