با بیر لە بژاردەی گرنگتر بکەینەوە نەک مانەوە لە ماڵەکانی خۆیان.

با بیر لە بژاردەی گرنگتر بکەینەوە نەک مانەوە لە ماڵەکانی خۆیان.



پێویستە هەموو کوردێک لە ئاست ئەو ڕەشبگیرییە لە بەرامبەر کوردانی ڕۆژهەڵات دەکرێت بێدەنگ نەبن، هەر یەکەو لە بوارێکدا و بە پێی توانا و لێزانینی خۆیان هەنگاو بنێن. بەڵام پێشتریش وتوومەو  ئێستاش دەیڵێمەوە، کە بانگەوازکردن بۆ ئەوەی خەڵکی برسیکراو  بێ ئیمکاناتی خۆرهەڵاتی نیشتیمان، گوایە ڕۆژێک لە ماڵەکەی خۆیان نەیەنە دەرەوە، ئەوە هیچ زیانێک بە ڕێژیمی داگیرکەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناگەیەنێت. بگرە پێویستە بانگەواز بکەین بۆ کوردانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، بە شێوەی سیاسی و دیپلوماسی لە ئاست ئەو جینایەتانە چالاکی گرنگتر ئەنجام بدەن. تکایە با هەنگاوەکانمان تۆزێک  لە  تۆلە کردنەوەی سیاسی و دیپلوماسی بێت لە بەرامبەر بە وڵاتی نەیارو داگیرکەری نیشتیمانەکەمان.

ئەوان ڕۆڵەکانمان بەندی دەکەن و دەیانکووژن، ئێمەش بە مانەوە لە ماڵەوە خامۆشکردنی چراکان چی وڵامێکمان بەوان داوەتەوە؟؟؟

بە داخەوە کە زۆر جار بەراوردی خراب بۆ بۆچوونەکانی ئێمە لەو بوارەدا دەکرێت.

 

عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان.

09.02.2021
ڕێکه‌و 2021-02-09 12:43:13
به‌شی ( سخنرانی حزب )







سیاسی