پیرۆزبایی لە لایەن مەکتەبی سیاسی یندک، هەروەها کاک غەفور مەخموری سکرتێری گشتی یندک

 


پیرۆزباییەکان درێژەیان هەیە، لە باشووری وڵاتەوە،

کاک غەفوور مەخموری سکرتێری یەکێتی نەتەوەیی دیمۆکراتی کوردستان.

 




برای بەڕێز كاك عارف باوەجانى سەرۆکى پارتی سەربەستیى كوردستان

بەڕێزان ئەندامانی کۆمیتەى سەرکردایەتیى پارتی سەربەستیى كوردستان

سڵاوێكی برایانەى گەرم ...

بەناوی خۆمان و ئەندامانى مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی و ئەندامانى یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بەبۆنەی پازدەهەمین ساڵیادى دامەزراندنى پارتە تێكۆشەرەكەتان (پارتی سەربەستیى كوردستان)، پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز دەكەین و هیواى پێشڤەچوون و سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.

بەڕێزان؛ لە كاتێكدا كەوا یادى دامەزراندنى پارتە تێکۆشەرەکەتان دەکەنەوە، كوردستان و رۆژهەڵاتی ناڤین بەشێوەیەكی گشتیی و بەتایبەت رۆژهەڵاتى كوردستان لە رەوشێكی زۆر ناسك و هەستیاردان، لەسەر هەموو لایەكمان پێویستە لە رەوشێکى وادا رەچاوى بەرژەوەندى نەتەوەیى و نیشتمانى بکەین و لەپێناو یەكێتی و یەكدەنگی كوردان خەبات بكەین، بێگومان یەکبوون و یەکدەنگیمان کاریگەرترین چەکمانە بۆ رووبەڕووبوونەوەى پیلانى دوژمن و ناحەزانمان، لەهەمان کاتدا كاركردنمان بە ئاراستەى یەکێتى نەتەوەیى بەرەو سەرکەوتن و سەرفیرازیمان دەبات، بەباوەڕی ئێمە بۆ ئەمەش بەستنی كۆنگرەیەکی نەتەوەیی سەتاسەرى دەبێتە فاكتەری سەرەكی یەكڕێزیمان، بۆیە پێویستە هەموو لایەكمان لەم پێناوەدا تێبكۆشین.

لە كۆتاییدا؛ دووبارە هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین و، لێرەوە سڵاو لە خەبات و بەرخودانی رۆژهەڵاتی كوردستان دەكەین و بەچاوی رێزەوە لێی دەڕوانین و، هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتن بۆ خەباتی رۆژهەڵاتى وڵات دەخوازین، هەروەها جەختدەكەینەوە سەر پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان و گەیشتنمان بە مافە رەواكانمان.

لەگەڵ رێزو خۆشەویستی دووبارەماندا .

هەر بژین و سەركەوتووبن بۆ كوردو كوردستان.



غەفوور مەخموورى

سکرتێرى گشتیى

یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK

17 / 2 / 2021


 







پیرۆزبایی لە باشوری کوردستانەوە...




بۆ بەڕێز پارتی سەربەستیی کوردستان

بابەت / پیرۆزبایی

 




سڵاوی سەرخۆبوون‌و ئازادی ...




بەبۆنەی ساڵوەگەری دامەزراندنی پارته‌كه‌تان (پارتی سەربەستیی کوردستان) بەناوی خۆمان‌و تەواوی ئەندام‌و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەین‌و خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤچوونی پارته‌كه‌تان.

بەڕێزان: پارتی سەربەستیی کوردستان لەماوەی (15) ساڵ تەمەنی خەبات و تێكۆشانی وەك لایەنێك توانیویەتی كەسانی نیشتمانپەروەر و وڵاتپارێز لەدەوری خۆی كۆبكاتەوە، ئەمەش وایكردووە پارته‌كه‌تان كاریگەر بێت و جێپه‌نجه‌ی له‌گۆڕه‌پانی خه‌بات لە رۆژهەڵاتی كوردستاندا دیار بێت، ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێزو لایەنەكانی كوردستانە بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلی كوردستان و هەنگاونان بەرەو سەربەخۆیی كوردستان، لەم بۆنەیەتاندا جارێكی تر جەخت دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان .

هەر سەركەوتوو بن . لەگەڵ رێزماندا.




مەكتەبی سیاسی

یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان.




 



 

 

















 


 







 


 







 












 







 



ڕێکه‌و 2021-02-17 10:48:36
به‌شی ( فعالیتها )







سیاسی