پشتیوانی پارتی سەربەستیی کوردستان لەگەلی بەلووچستان، کە دەیان شەهید و برینداریان هەیە

 

پشتیوانی پارتی سەربەستیی کوردستان لەگەلی بەلووچستان، کە دەیان شەهید و برینداریان هەیە.

بۆ ڕای گشتی

 



بە داخەوە دوێنێ لە سەر سنووری  سەراوانی بەلووچستان، هێزەکانی سنووری کۆماری ئیسلامی ئێران، دەیان کەس لە کرێکاران وکۆڵبەرانی بەلووچستانیان دایە بەر دەسترێژی بێبەزەییانەی گوولەی تفەنگەکانیان، و دەست بە جێ ١٠ کەس لە کۆڵبەران گیانیان لە دەستداو، بە دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون. هەر ئەمڕۆش لە درێژەی ناڕەزاییەکانی گەلی بەلووچستان، و لە کاتی بە خاک سپاردن و دواتر گەڕانەوە بۆ نێو شارو شەقامەکان، گەلی بەلووچستان بە مەبەستی پێشاندانی ناڕەزایی لە ئاست ئەو جینایەتەی ڕێژیم، پەلاماری چەند بنکەو بنیادی کۆماری ئیسلامیان لە سەر خاکەکەی خۆیاندا. بە گۆێرەی زانیارییەکان تا ئێستا ژمارەی کووژراو بریندارەکان گەیشتوونەتە سەرەوەی ٧٥ کەس. کۆماری ئیسلامی ئێران لە زۆربەی ناوچەکانی بەلووچستان هێڵی ئینتەرنێتی و کارەبای ناوچەکانی داخستووە، بە مەبەستی ئەوەی هەواڵەکان نەگەنە ناو بەلووچستان و  جیهان.
پارتی سەربەستیی کوردستان، بە تووندی ئیدانەی ئەو کۆمەڵکوژی و جینایەتانەی کۆماری ئیسلامی ئێران کە سەر خەڵکی وڵاتداگیرکراوی بەلووچستان ئیدانە دەکات. هاوکات داوای پشتیوانی لە وڵاتان و ڕێکخراوەکانی جیهانی دەکەین، کە فریای گەلی بەلوو چستان بکەن. چی دیکە ڕێگە نەدەن کە کۆماری داگیرکەری ئێرانی، بەردەوام خەڵکی نەتەوەکانی بندەست لە ئێران بکووژێت و ڕاپێچی بەندیخانەکانیان بکات.
هەر ئەو ڕێژیمە بۆ خۆی گەورەترین هۆکارە کە خەڵكی بەلووچستان و کوردستان و زۆربەی نەتەوەکانی دیکەی بندەست لەو ئەو پەڕی هەژار  و ئاستەنگی کاردا بژین، کەچێ هەر بۆ خۆشی ڕێگری لە کۆڵبەری و کاری سەر  سنوورەکانیش دەکات.

سەرەخۆشی لە تەواوی بنەماڵەی شەهیدەکانی بەلووچستان دەکەین، سڵاوی ئەندامان و گەلەکەمان دەگەیەنین خەڵکی بەلووچستان.


بلوچستان راجی تپاکی از طرف حزب سربستی کوردستان

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.

٢٣ / ٢/ ٢٠٢١

 
ڕێکه‌و 2021-02-23 17:21:38
به‌شی ( اخبار )







سیاسی