کۆڕبەندی نێونەتەوەیی زاگرۆس، بە بەشداری دەیان کەسایەتی گرنگی جیهانی بەڕێوە چوو.

 

کۆڕبەندی نێونەتەوەیی زاگرۆس، بە بەشداری دەیان کەسایەتی گرنگی جیهانی بەڕێوە چوو.



 

لە ڕێکەوتی٧ / ٣ / ٢٠٢١ بە سەرپەرەستی هاوپەیمانی لیبرالی زاگرۆس، یەکەمین کۆڕبەندی نێونەتەوەیی زاگرۆس، بە بەشداری دەیان کەسایەتیی ناسراوی نێونەتەوەیی لە ئاست وڵاتانی گرنگ و بەرچاوی وەک، ئەمریکا، ئیسرائیل، بەریتانیا، چەندین وڵاتی دیکە بەشێوەی خوارەوە بەڕێوە چوو.

دەسپێکی بەرنامە: بە وتارێکی بە خێرهاتنی سەرپەرەستی کۆڕبەند: بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی هاوپەیمانی لیبراڵی زاگرۆس و پارتی سەربەستیی کوردستان، کرایەوە.

بەڕێز باوەجانی وێرای بەخێرهاتنی میوانان بە هەر٤ زمانی ئینگلیزی و عەرەبی و کوردی و فارسی. ئاماژەیەکی کورتی بە مەبەستی پێکهێنانی ئەم کۆڕبەندە و کارو بەرنامەکانی هاوپەیمانی لیبراڵی زاگرۆس کرد.

پاشان بەرنامەکە بە ٢ بەش بەڕێوە چوو، بەشی یەکەم پەیامی کەسایەتیەکانی وڵاتان، و نوێنەری نەتەوەکانی بندەست پێشکەشکران، و دواتر بەشی دووەم بە شێوەی پانێل درێژەی کێشا.

هەر یەک لە بەڕێزان دوکتۆر ئیدی کوهین لە ئیسرائیل.

دوکتۆر موردەخای کیدار لە ئیسرائیل.

دوکتۆر ئەشلی ئانسری، لە پارتی کۆماری ئەمریکا،

دوکتۆرە هیڤی بۆزۆ چالاکی دیپلوماسی و ڕاگەیاندنی نێونەتەوەیی لە ئەمریکا.

فیلیپ یونیون ئەندامی٣ دەورەی پەرلەمانی یەکێتی ئوروپاو ئەندامی بۆردی نێونەتەوەیی پارتی لیبراڵ لە بەریتانیا،

خاخام رابی ئەسرایل لە بۆردی جووەکانی ئەمریکا.

دوکتۆر سامان شاڵی دیپلوماتکارو شارەزای سیاسەتی نێودەوڵەتی لە ئەمریکا

دوکتۆر عیمادەدین لە وڵاتی سعوودیە.

ڕاوێژکاری یاسایی موحەممەد ئەحمەد سەرۆکی مەجلیسی فیدراڵی سۆدان.

ئەو کەسایەتییانە بە نۆرەی خۆیان بابەتی بە پێز و زانستیان ئاراستەی کۆڕبەندە کرد، زۆربەشیان ئامادەی پشتیوانیان لە کاری هاوبەشی نەتەوە بندەستەکان پێشاند.

دواتر هەر یەک لە نوێنەرانی نەتەوەکان بندەست لە ئێران بە شێوەی خوارەوە وتارو پەیامی گەلی خۆیان پێشکەش کرد.

موجتەبا یەعقوبی، لە پارتی دیمۆکراتیکی کاسپیان، گەلی کاسپیان

تۆفیق عەبدولکەریم لە پارتی لیبرالێ ئەحواز، نوێنەری گەلی عەرەبی ئەحواز

عارف باوەجانی/ پارتی سەربەستیی کوردستان، نوێنەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان

موهیم سەرخۆش / پارتی هاوپشتی نەتەوەیی بەلووچستان، نوێنەری گەلی بەلووچستان

فەرامەرز بەختیار / نوێنەری پارتی گەلانی بەختیاری وقەشقایی

ئەحمەد ئۆبالی/ بەڕێوەبەری گویناز تڤی/ نوێنەری گەلی ئازەربایجان

هەر کام لەو نوێنەرانە ئاماژەیان بە مێژووی سیاسی و ئابووری و جۆغرافیای گەلی خۆیان کرد، هەروەها ئاماژەشیان بە گشت ئاستەنگییەکانی ئێرانی داگیرکەر، بۆ سەر ژیان و گیانی ئابووری و ئەمنی خەڵکەکانیان کرد.

لە بەشی دووەمی بەرنامەکە کە بە شێوەی پرسیاری بەشداران لە وڵاتانی زلهێز، بە شێوەی پانێلی لە لایەن هەر یەک لە بەڕێزان دوکتۆر ئیدی کوهین لە ئیسرائیل، دوکتۆر ئەشلی ئانسری، لە پارتی کۆماری ئەمریکا، دوکتۆرە هیڤی بۆزۆ لە ئەمریکا. فیلیپ یونیون لە بەریتانیا، ئاماژەی زیاتر بە سیاسەتی وڵاتەکانیان لە ئاست ڕۆژهەڵاتی ناڤین و ئێران کرد، و هەروەها وڵامی پرسیاری بەشدار بووانیان دایەوە.

بێجگە لە لەو ناوانەی کە لە سەرەوە ئاماژەیان پێکرابوو، بە دەیان کەسایەتی لە نەتەوەکانی بندەست و ڵاتانی عەرەبی و بێیانی وەک میوان و گوێگر لە کۆڕبەندەکە بەشداربوون.

بە تایبەت هەر یەک لە بەڕێزان شەهرام شادپور و عەباس تەمیمی یارمەتی دەری سەرەکی سەرپەرەستیار کۆڕبەندەکە بوون.

لە وتاری کۆتاییدا عارف باوەجانی وەک سەرپەرەستیاری یەکەمین کۆڕبەندی نێونەتەوەیی زاگرۆس، وێرای سوپاس و پێزانین لە مەڕ بەشداری لە نوێنەرانی وڵاتان، ئاماژەی بە کۆڕبەندی ژمارە دووەمدا کرد، کە ئەگەر بڕیاری ئاستەنگی هاتووچۆی وڵاتان لە مەڕ کۆڤید ١٩هەلگیرێت، ئەوا لە یەکێک لە وڵاتانی گرنگی جیهانی بەشێوەی حزووری بەڕێوە دەچێت.

هەر٧ نوێنەرەکەی وڵاتانی جیهانی و گشت بەشدارانی نەتەوەکانی بندەست، کۆڕەبەندەکەیان بە پڕ دەسکەوت وسەرکەتوو هەڵسەنگاند، ودەستخۆشییان لە عارف باوەجانی و هاوکارانی وەک پێکهێنەرو سەپەرشتیار کرد.

کۆڕبەند بۆ ماوەی ٣ کاتژمێرو نیو بە سەرکەوتوویی کۆتایی بە کارەکانی هێنا.

لە ڕۆژانی داهاتوودا بڕگەکانی بەرنامەکان لە پەیجە فەرمییەکانی هاوپەیمانی لیبراڵی زاگرۆس بڵاو دەکرێنەوە.





ژووری ڕاگەیاندنی هاوپەیمانی لیبراڵی زاگرۆس.

٨ / ٣ / ٢٠٢١
ڕێکه‌و 2021-03-28 10:20:39
به‌شی ( فعالیتها )







سیاسی