بەرەو لافاوی سەربەخۆییخوازی. ئێرانی فارسی سەدانساڵەی سەردەمانی عیلمانی پاشایەتی و 42  

 


بەرەو لافاوی سەربەخۆییخوازی. ئێرانی فارسی سەدانساڵەی سەردەمانی عیلمانی پاشایەتی و 42 ساڵەی ئێستای بە ناو ئیسلامی، باشترین بەڵگەیە.




دوژمنان بێجگە لە لوولەی چەکەکانیان، بێجگە لە پەلامار و بۆمباران و کووشتن و لە سێدارەدان و دەربەدەرکردنی گەلەکەمان. لە ڕێگەی میدیاو لئبیگەرییانەوە لە ئاست جیهان بەردەوام کاریان کردووە، و هەمیشە بە سيناريو جۆراوجۆرە کاریان بۆ دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ بۆ ئەگەری بە سەربەخۆبوونی گەلی کورد، کە گوایا چی ڕوودەدات . بەرهەمی کارەکەشیان تا ڕادەیەک دیارە، بۆ نموونە کاتێک لەگەڵ هەر هاووڵاتییەکی مەدەنی یا ئەندامی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، باس لە خەباتی نەتەوەیی و سەربەخۆییخوازی بۆ ڕزگاری یەکجاریی لە بندەستی دەکەین، لە لایەن بەشێکیانەوە یەکسەر ئەو وڵامە وەردەگرینەوە، کە هیچ کوردێک نییە لەم جیهانە باوەری بە سەربەخۆیی کوردستان نەبێت.

بەڵام کە دێینە سەر باسی ئەوەی کە وابێت هەموو لایەک سەربەخۆیی پێخۆشە، با هەمومان دەستبکەین بەو خەباتە! مخابن لە وڵامدا هەمان بڕوبیانووی سەیر و سەمەرە وەردەگرینەوە، کە ڕێژیم زیرەکانە لە ڕێگەی لۆبیگەری دەرەکی و ناوخۆیشمان چاندوویەتی. کە چەند ساڵە وەک ترس و تۆقاندن دەردخواردمان دەدرێنەوە. یەکێک لەو بۆچوونەی کە لە هەموویان سەیرتر ئەوەیە،: کە چاوەڕی دەکرێت وڵاتانی دەرەکی فەرشی سەربەخۆییمان بۆ ڕابخەن، نەک ئەوەی ئەرکی خۆمان بێت، وەک خاوەن مافەکە درووستکەری سەرەکی ئەو دەسکەوتە بین، و ئەوان ڕاکێشینە ناو ڕاستییەکەو ئاواتەکەی ملۆێنان خەڵکمانەوە.

لەگەڵ هەر لایەن و کەسێکی نەتەوە بندەستەکانی دیکەی غەیرە کورد لە جیهاندا، دیالۆگ دەکەین یا پرسیاری ئامانجی سەرەکی خەباتیان دەکەین، کە لە خەڵکی زۆر سادەی سەرشەقامەوە بگرە تا پرۆفیسۆرەکانیشیان ، هەموو یەکدەنگ باس لە خەبات بۆ ڕزگاری یەکجاریی نەتەوەکەیان دکەن، و هیچیان بیر لەوە ناکەنەوە کە وڵاتە داگیرکەرەکە بکەن بە دیمۆکراسی و خۆیانی تێدا بتوێننەوە.

کەچی هێندێک لە بە ناو خوێنەوارەکانی ئێمە لە میدیا فارسییەکانەوە، پێداگری لە مانەوەی دەسەڵاتی فارسی لە ژێرناوی پاراستنی یەکپارچەیی دەکەنەوە، نیشتمان و خاکەکەی خۆشیان بۆ ئەوان حەڵاڵ دەکەن.

بەڕاستی ئەوە جۆرێکە لە گەمژەیی سیاسی، بۆ هەر نەتەوەیەکی بندەست، کە هەوڵبدات ماڵی داگیرکەری سەدان ساڵەی وڵاتەکەی، لە ژێر ناوی بە دەستهێنانی نیمچە مافێک، ئاوەدان بکاتەوە.

هەر ئەو پرۆسە مەترسیدارە هەست پێنەکراوەی هێندێک تێکەوتووی بە ناو خوێنەوار، دەبێتە هۆکاری تواندنەوە و نەمانی مێژوو ڕەسەنایەتی نەتەوەکە، و لەبەینچوونی زمان و فەرهەنگەکەشیان. بەداخەوە لە هەموو بەشەکانی کوردستان، بە بیانووی بارودۆخی نالەباری ناوچەکە، و ناڕازی بوونی وڵاتانی زلهێز ئەو ڕەوتە خەباتە هەر لە کاروانی سەرەکی خۆی بە لاڕێدا دەبرێت، هەر هەوڵێکی دڵسۆزانە سەرهەلدەدات، هەر لە ناوخۆوە و بە پشتیوانی دەرەکی ئاستەنگی بۆ دروست دەبێت.

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە پاش یەکەم کۆمارە سەربەخۆکەی وڵاتمان، مخابن نزیک بە 75 ساڵە ڕەوڕەوەی خەبات گۆڕاوە، زیاتر باس لە خەیاڵێکی پێکەوە ژیان لە چوارچێوەی ئێرانێکی گوایا بە ناو دیمۆکراتی فیدراڵی، و بە ناوەڕۆک ئێرانێکی فارسی شۆفینی دەکرێت.

دەکرێت بێژین بەداخەوە تا ئێستاش کە لە نێو ساڵی2021 داين، بەدەنەو و تواناو هێزی لایەنەکان زیاتر بەوە پەروەردە دەکرێن، کە کار بۆ دروستکردنی دیمۆکراسی شەریکی، لەگەڵ نەتەوەی حاکم و داگیرکەری فارسی بکەنەوە.

وڵاتێکی داگیرکەر کە پێشتر بە چەند شێوە ئەزموونکراوی وەک: عیلمانی دەسەڵاتداریی سەدانسالەی پاشایی، و ئەو 42 ساڵەی ئێستای ئەزموونی حاکمانی داگیرکەری فارسی لە ژێر ناوی ئاینییەوە، کە درێژەی هەیەو ڕۆژانە بینەرو بیسەری کارەساتین. ئیتر بۆ دەبێت 50 ساڵی دیکەش بە ئەزموونێکی دیکەی فارسیەوە کات بکووژین.



ئەمانە هەموو بە بەڵگەوە سەلمێندراون کە بیانووگەلێکی ئێکسپایرن ( واتە مێژوو بە سەرچوون).

ئایا ئیتر بەس نییە لەو هەموو ئەزموونە سەرنەکەوتووانە، لەو هەموو ناخۆشیانەی مێژووەکانی پێشووتری پڕ لە کارەسات بە سەر گەلەکەماندا هاتووە، کەڵکوەرگرین و بڕیاری خەباتێکی بە لافاوی وبە لێشاوی، بەرەوە سەربەخۆیی سەرتاسەری ڕاگەیانین و بۆ هەمیشە لە ژێر چنگی داگیرکەران دوورکەوینەوە.

ڕاستییەکەی ئێستا ئەوەیە: کە مخابن لە وڵاتی کوردان هەستی نەتەوەیی لە ئاستێکی زۆر باشیش بەرەو پێش چووە و بەردەوامیش شەپۆلەکانی بڵاودەبنەوە. بەڵام وەک پێویست کار ناکرێت بۆ پەروەردەیی نەتەوەیی، ئەوەش بۆتە هۆکار و ترس و دڵەڕاوکێ لە نێو چین و توێژەکانی گەلەکەمان.

بۆ پێشەوە بۆ خەبات لە پێناو سەربەخۆیی یەکجاری، بە هەر نرخێک بێت.


عارف باوەجانی / سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان.

5.3.2021



ڕێکه‌و 2021-03-28 10:38:34
به‌شی ( فعالیتها )







سیاسی