خاکی کوردستان و نەخشەی کوردستان لە سەر تەپڵی سەرتانن، چقڵێ چاوتانن کە هەمیشە لێڵ و کو

 


خاکی کوردستان و نەخشەی کوردستان لە سەر تەپڵی سەرتانن، چقڵێ چاوتانن کە هەمیشە لێڵ و کوێر تان دەکات.

أرض وخريطة الكوردستان فوق روسكم، تراب الكوردستان في داخل العيونكم و تعميكم يوميا

The land and the map of Kurdistan are over your head, the earth of Kurdistan is in your eyes, which blinds you daily.

 




شڵەژان لە ناو پەرلەمان و دام و دەزگاکانی دەسەڵاتی داگیرکەرانی کوردستان، شەڕە ڕاگەیاندنیان لە ناوخۆیان دژ بەیەکتر، هەڕەشەوهاش و هووشی هاوشێوەی سەدانساڵەیان، لە دژی گەلێکی گەورەی سەرگۆیی زەوی وەک گەلی کورد و کوردستان. ئەمانە شتێکی لە خۆڕا نییە، ئەوان دەزانن کوێیان دێشێت و چی زەربەیەکی گەورەیان لە ئاست ڕایگشتی خواردووە، دەزانن کە ئەگەر گەورە پیاوێکی ئاینی وەک پاپای فرانسیسۆ: لە پێش چاوی نزیک بە٣ ملیارد مەسیحی لە جیهاندا، کە زۆربەی جوومگەکانی دەسەڵاتی زلهێزی سەردەمیان بە دەستەوەیە، وەهەروەها زیاد لە ٧ ملیاد خەڵکی هەمەڕەنگەی ئاینی و نەتەوەیی و ڕەگەزی سەرگۆیی زەوی، باس لە ئاشتیخوازیی گەلێکی بندەستی وەک کورد بکات، چی جۆرە پێشوازییەکی لێدەکرێت.

ئەمە بۆ داگیرکەرانی وڵاتەکەمان گەورەترین زیانی سیاسی پێگەیاندوون، چوون ئەم داگیرکەرانەی کوردستان لە سەدان ساڵی ڕابووردووەوە تا ئێستاشی لەگەڵ بێت، ساڵانە بە دەیان ملیارد پارەیان خەرجکردووە بۆ میدیاکانی خۆیان و میدیاکانی سێبەریشیان، تەنیا بۆ ئەوەی وا کورد نیشان بدەن نەتەوەیەکی شەرخوازن، هەروەها بۆ لۆبی دروسکردن لەوەی کە لە هەموو شوێنێک ئاستەنگی بۆ هەر جۆرە پێشکەوتنێکی گەلەکەمان دروست بکەن . ئیتر بێجگە لە کووشتن و سێدارە و دەربەدەری و هەزاران نەهامەتی دیکە.

ئەوان دەزانن بەو هەموو ساڵە شەڕی سەربازی و ڕاگەیاندنی و دیپڵۆماسی و هیدیکە نەیانتوانی ئەم گەلە لە بەرخۆدان ڕاگرن، بەڵام کەوتووبوونە ئەو جۆرە خەباتەوە، کە گوایا لە ئاست دەرەوە ناشیرینیان بکەن، لەمەش هەر دەم و پۆزیان شکاو تووشی هستریایەکی گەورە بوونەوە. کەوابێت ئەم سەردانەی پاپای فرانسیسۆ هەموو ڕیسکەکەیانی لێکردنەوە بە خووری.

بەڕاستی ئەگەر زانستیانە، سیاسیانە و دوور لە بیرکردنەوەی هەڵە خوێندنەوەی لە سەر بکرێت، بۆمان ڕوون دەبێتەوە کە ئەم سەردانەی پاپای فرانسیسۆ بۆ باشووری وڵاتەکەمان، بە یەکێک لە گەورەترین، ڕووداو وەچەرخانە گرنگەکانی مێژوومان ئەژمار دەکرێت ، کە لە بواری دەسکەوتە سیاسی و دیپڵۆماسیی و پێشاندانی کوردستان وەک گەلێکی ئاشتیخوازیی جیهانی، ئەو ئاسانکارییەی بۆ کردین، کە لە وڵاتی ئێمەدا هەموو ئاین و ئاینزاکان بە ئاشتی و ئارامی دەتوانن پێکەو بژین.

گەلی ئێمەش لەم ئان و ساتەدا پێویستە لە وردە گلێی ناوخۆییمان دوور کەوینەوە، و بە جۆرێک یەکدەنگ وڵامدەری ئەم گەلەکۆمە گشتییە هاوبەشەی ناسیۆنالیستی و فاشیسزمی تورکی و فارسی بدەینەوە. پێیان بڵێین کە خاکی کوردستان و نەخشەی کوردستان لە سەر تەپڵی سەرتانن، چقڵێ چاوتانن کە هەمیشە چاوەکانتان لێل و کوێر دەکات، ناوی کوردستان بووەتە بارێکی قورس هەمیشە مێشک و لاشەتانی بە هیلاک و ژان گەیاندووە.

 



عارف باوەجانی ١٣/ ٣ /٢٠٢١

ڕێکه‌و 2021-03-28 10:45:22
به‌شی ( مقالات )







سیاسی