بەشداری عارف باوەجانی لە کۆنگرەی هاوپەیمانی هاوڵاتیانی نێودەوڵەتی

 


بەشداری عارف باوەجانی لە کۆنگرەی هاوپەیمانی هاوڵاتیانی نێودەوڵەتی ( ئاڵیانس) .




هاوپەیمانی هاوڵاتیانی نێودەوڵەتی( ئاڵیانس).ریکخراوێکی بە پڕۆژەی گرنگی جیهانییە. لە نۆڤەمبەری ساڵی٢٠٢٠ یەکەمین کۆنگرەی خۆی لە شاری سوتشی لە وڵاتی سۆڤیەت، بە بەشداری خەڵکانێکی ناسراو دیاری وەک وەزیر وبەرپرسی باڵا لە٤٢ وڵاتی جیهان، بە درووشمی

( هاودەردی و هاوکاری، پێکەوە ژیان، کولتوری، ئارامی لە چوارچێوەی ئابووری و ئاشتی و زانستیدا). گرێداو، و دامەزراندنی خۆی بە فەرمی ڕاگەیاندووە.

بنکەی دەستپێکی ئەم ڕێکخراوە لە وڵاتی ڕوسیایە، بەڵام نوێنەرایەتی لە چەندین وڵاتی جیهاندا هەیە، و بەردەوامیش نوێنەرایەتی لە وڵاتان دەکاتەوە. هەر ئەم ڕێکخراوە کاری هاوبەشی لەگەڵ چەندین ڕێکخراوی گرنگی جیهانی هەیە. بەشی زۆری بەرپرسانی لە کەسانی وەک سەرۆک وەزیران، وەزیران و بەرپرسە باڵاکانی پێشووتری وڵاتانی زلهێزن. هەڵگری کۆمەڵێک پڕۆژەی گرنگی دیپڵۆماسی، زانستی، و ئابووری و ئاشتییە بۆ جیهان.

سەرۆکی گشتی و دامەزرێنەری سەرەکی بەڕێز ئەیوب کارا وەزری پێشووری ئیسرائیلە. باڵوێزی گشتی و ڕێکخەری کاری ڕۆژانەی ئاڵیانس بەڕێز: ئەڵیکساندەر شاپیرۆیە، کە دەورەیەک سەرۆکی وزەی جیهان بووە وەک نوێنەری ڕوسیا. چەندین کەسایەتی دیکەی دیاری وڵاتە جیاوازەکانی عەرەبی و ئاسیایی و ئەمریکی و ئەفریقی و خۆرهەڵاتی ناڤینی تێدایە.

عارف باوەجانی بە بانگهیشتی فەرمی وەک تەنیا کوردێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەو ڕێکخراوە جیهانییە. لە کۆنگرەی ئەمڕۆ ١٠ / ٥ / ٢٠٢١ بەشداری هەبوو.

لەو کۆنگرەدا کۆمەڵێک لە کەسایەتی و بەرپرسانی بەشدار وتاری خۆیان پێشکەشکرد. لە بەشی دووەمی کاری کۆنگرەدا بەڕێز عارف باوەجانی، لە ٥ خوولەکدا پێناسەیەکی کورتی، لە سەر ئاشتیخوازی گەلی کورد بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی ئاراستەی بەشداران کرد. لە ناو ئاخنی قسەکانیدا ڕایگەیاند کە گەلی کورد هەمیشە قوربانی پڕۆسەی بە ناو ئاشتییەکان بووە. بەو هیوایە کارێک بکرێت ئیتر ئەم ئاشتییەش کە لە جیهاندا باسی لێوە دەکرێت، ئەم گەلەی ئێمەش بگرێتەوە.

قسەکانی بەڕێز باوەجانی بە گەرمی لە لایان بەشداران و بەرپرسانەوە پێشوازی لێکرا.

لایەن بەرپرسانی ئاڵیانسەوە چەندین پێشنیاری گرنگ و بەکەڵک خرایە بەردەست بەڕێز عارف باوەجانی،کە لە چوارچێوەی هاوپەیمانی هاوڵاتیانی نێودەوڵەتی ( ئاڵیانس) بۆ گەلی کورد کاری لە سەر بکرێت.



بەشی ڕاگەیاندنی ستافی ئامادەکاری پڕۆژەی دەوڵەتی ڕۆژهەڵاتی کودستان.

١٠ / ٥ / ٢٠٢١



ئیمەیلی فەرمی بۆ پێوەندی گرتن بە پرۆژەی دەوڵەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.Email: [email protected]

گرووپی فەرمی باو فایسبووک بۆ دەوڵەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. https://www.facebook.com/groups/200764868187676



تویتەری فرمی پڕۆژەی دەوڵەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە تاڕاوگە

State E Kurdistan (@StateEKurdista1)

گرووپی تێلەگرامی پڕۆژەی دەوڵەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان


پەیجی فەرمی فایسبووکی (دەوڵەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان)


ڕێکه‌و 2021-06-01 14:55:40
به‌شی ( فعالیتها )







سیاسی