دەنگدان بە سینارێوی ڕێژیمێکی داگیرکەر! لە لایەن خەڵکانێکی نیشتیمان داگیرکراودا،

 


دەنگدان بە سینارێوی ڕێژیمێکی داگیرکەر! لە لایەن خەڵکانێکی نیشتیمان داگیرکراودا، تاوانە.
ڕاگەیاندراوی پارتی سەربەستیی کوردستان.




گشت چین و توێژەکانی خەڵکی وڵاتداگیرکراوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
مرۆڤانی تامەزرۆی ئازادی و ئارامی کوردستان،
هەر وەک بۆ خۆتان بینەرو بیسەری گشت کردەوەکانی ئەم ڕێژیمە داگیرکەرەن، باش دەزانن کە کە خەڵکی کوردستان و نەتەوەکانی دیکەی بندەست، وا نزیک بە٤٢ ساڵە بە دەست سیتەمێکی دیکەی داگیرکاری لە نێو بەرگی بە ناو ئیسلامی، و بەکردەوە دیکتاتۆر و مرۆڤ و ئازادی و مافکووژی ئێرانی گیریانخواردووە. هەر ماوەیەک جارێک لەگەڵ قەیرانێکی نۆێ، گەلەکەمان تووشی نەهامەتی و لاوازی دەکەن. ئەو هەموو ساڵەو ئەو هەموو ئەزموونانە سەلماندوویەتی کە : هەرگیز ڕێژیمێکی داگیرکەر ناتوانێت خاوەن کرداری چاکە بێت بۆ خەڵکانێکی نیشتیمان داگیرکراو. وادیسانەوە کۆماری ئیسلامی ئێران، لە٢٨ی جۆزەردانی ئەم مانگەدا، واتە لە ١٨ / ٦ / ٢٠٢١. دیسانەوە سینارێوێکی دیکەی بە ناو سیانزەیەمین دەورەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری بەڕێوە دەباتەوە. کە هەر بە مەبەستی تایبەتەوە تێکەڵی کردووە بە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شارەوانییەکانیشەوە، بۆ ئەوەی لە ڕێگەی کێبەرکێی کاندیدی شارستانەکانیشەوە خەڵک ڕاکێشێتە پێش زۆمی کامیرەکان. دەنا ڕێژیمی پێشوەخت بۆ خۆی دیاریکردووە کە کێ دەبێتە سەرۆککۆمار، یا کێ دەبێتە ئەنجوومەن لە شار و گووندەکانیش.

پارتی سەربەستیی کوردستان: وەک هەمیشە و لە یەکەم ساتی دامەزراندنیەوە! تا ئێستاش بەردەوام سیاسەتی بەرامبەر بە گشت سینارێو و جینایەتەکانی ئەم ڕێژیمیە داگیرکەرە، نەگۆڕ بووە، و هەرگیزیش باوەڕ بە تۆسقاڵێک گۆڕانکاری لە سیاسەتی شۆفێنیستیانەی وڵاتێکی داگیرکەری فارسی ئێرانی نەبووەو نییە، لەوەی کە گوایا بە هاتنی مۆرەیەکی دیکە بەرامبەر بە مافەکانی گەلی کورد و گەلانی دیکە گۆڕانکاری بکرێت.
وەک پارتی سەربەستیی کوردستان پێمانوایە دەنگدان بە سینارێوی ڕێژیمێکی داگیرکەر! لە لایەن خەڵکانێکی نیشتیمان داگیرکراودا، تاوانە. هەر لەو پێوەندییەدا داوا لە گشت خەڵکی کوردستان دەکەین، بەهیچ شێوەیەک نەچنە ناو ئەو کایەی ڕێژیمی داگیرکەری ئێرانەوە.
کە لەم خاڵانەی خوارەوە زیاتر ڕوونکردنەوە دەخەینەر بەر دەست گەلەکەمان.

یەکەم : ڕاستیەکانی مێژووی ئەم ڕێژیمە سەلماندوویەتی، کە هەموو جۆرە بەڵێندانێک لە سەردەمانی بە ناو هەڵبژاردن، و نمایشکردنێکی پێش کامیرەی ڕاگەیاندنەکانی ئەم ڕێژیمە دوورە لە کردارو ڕاستی،  و بگرە تەنیا فرت و فێڵە بۆ پینەکردنی دەسەڵاتە پڕ لە قەیرانەکەی دوا ساتەکانی تەمەنیانە. چوون ئەم ڕێژیمە تەواوی پێگە دیپڵوماسییەکانی خۆی لە ئاست زۆربەی وڵاتانی دیاری جیهانی لە دەستداوە.

دووەم : ئەم ڕێژیمە دۆڕاوە لە ئاست جیهان و ناوخۆدا، وەک پێشەی هەمێشەییان هەر جارە و هەوڵدەدەن بە بیانوویەکەوە هیندێک خەڵک بە ناچاری ڕاپێچی سەر سندووقەکانی دەنگدان بکەن، تەنیا بە مەبەستی پێشاندانیان لە پێش کامیرە. یا هەر جارەو بەبەڵێنێکی ناڕاست دەیانەوێ سۆزی خەڵکی گیرخواردووی کوردستان نەتەوەکانی دیکەی بندەست، بۆ سەر سندووقەکان ڕاکێشن. دوا نموونەش دەورەی حەسەن ڕۆحانی بوو، کە لە سەردەمی خۆهەڵبژاردنەوەی دەورەی دووەمی واتە ٤ ساڵ پێش، بە خەڵکی ڕاگەیاند کە گوایا لە دەورەی یەکەم فریا نەکەوتووە بەڵێنەکانی جێبەجێ بکات، و دیسانەوە بەڵێنیدا کە گوایا لە دەورەی دووەم هەموو بەڵێنەکانی بۆ نەتەوەکانی دیکە دەباتە بواری کردارەوە، بە ڵام پێچەوانەکەی لە دەورەی دووەم خەڵکی تووشی قەیرانی زیاتر کرد.

سێیەم : ڕێژیمێک کە خۆی بە حاکمی سەرخاکێک بزانێت، لە ئاستی قەوارەی سامانی  دەوڵەمەندی ژێرزەمینی وەک نەوتەوە، لە لیستی پێنجەمین وڵاتی جیهاندابێت. بەڵام بە پێچەوانەوە لە گەندەڵی و هەژارکردنی خەڵکەکەی، لە لیستی سەدەمین وڵاتی بێ نەوت و سەرمایەی جیهاندایە. ئەمەش بە هۆی کردەوە تروریستی و خراپەکانیدایە، کە ئەو سەرەوەتە زۆرەی خەڵک بۆ مەبەستی دیکە بە کار دێنێت، و هەرگیز بیری لەوە نەکردووەتەوە کە بۆ خۆش ژیانی خەڵک بە کاری بهێنێت. ئەم کردەوانەوە سەلماندوویەتی کە هەرگیز خەمخۆری خەڵک نەبوون و نین. لە کاتێکدا لە ناو شار و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەم ڕێژیمە بە ملوێنان خەڵکی هەژار وکارتوون خەوی ناو گۆڕستانەکان و سەرشەقامەکان هەیە، کە چی دەسەڵاتدارانی ئەم رێژیمە بە ناو ئیسلامە، بە هەزاران یەکەی نیشتەجێبوون لە وڵاتانی وەک سوریا و لۆبنان و یەمەن و ئێراق، بۆ هاومەرامەکانی خۆیان دروستکردووەو بەردەوام درووست دەکات. هەروەها بە ملیارد دوولار بۆ میلیشیاکانی ئەو وڵاتانە خەرج دەکەن.
چوارەم: لە پاش٤٢ ساڵ لە کوشتن و بەندی و هەژارکردنی خەڵک، هیچ کە ئاڵۆگۆڕێکیان لە خۆیاندا پێک نەهێناوە، هەر بەردەوامن لە کووشتن و لە سێدارەدان، لە هەژارکردنی خەڵک، لە کووشتنی کۆڵبەران و کاسپکارانی کورد و بەلووچ و نەتەوەکانی دیکە. لە مەترسی درووستکرندی بواری ئەمنی و ئاسایشی بۆ سەر ژیانی خەڵک.
پێنجەم: وەک پارتی سەربەستیی کوردستان وێرای ئەوەی کە داوا لە گشت خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان و نەتەوەکانی بندەست لە ئێران دەکەین، لەو بەناو هەڵبژاردنەدا بەشداری نەکەن. هاوکات بانگهێشتی گشت حیزب و لایەنە سیاسیی و ڕێکخراوە مەدەنییەکانی کوردستانی دکەین، بۆ پێکهێنانی بەرەیەکی بە پەلە و بەرپرس لە ئاست خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەنگاوی خێرا بنێن. بۆ ئەوەی پێکەوە بە پەیامی یەکێتی و یەکدەنگی لایەنەکان و شەقامی کوردستان یەکخەین. ڕێگە نەدەین ڕێژیمی داگیرکەری ئێرانی، ڕۆژانە زیان بە نەتەوەکەمان بگەیەنێت.




ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
١٤ی جۆزەردانی ٢٧٢١ی کوردی، ٤/٦/ ٢٠٢١ی زاینی.
ڕێکه‌و 2021-06-04 11:01:15
به‌شی ( فعالیتها )







سیاسی