دیداری پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و سازمانی خــــــه‌باتی کوردستانی ئێرانله میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی به‌ڕێز کاک عارف باوه‌جانی بۆ باشوری کوردستان و به مه‌به‌ستی دروست کردنی پێوه‌ندی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له گه‌ڵ پارته‌کانی کوردستان .
ڕۆژی ٢٧ی پوشپه‌ڕی ٢٧٠٦ ی کوردی و 18.7.2006 میلادی به‌ڕێز کاک عارف باوه‌جانی سه‌رۆكی گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و به‌ڕێز کاک بێستون کرماشانی ئه‌ندامی سه‌رۆکایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، سه‌ردانی باره‌گای سازمانی خه‌باتی کوردستانیان کرد.
هه‌ر دوو به‌ڕێزانی پارتی سه‌ربه‌ستیی له لایان به‌ڕێزکاک بابا شێخ حوسێنی سکرتێری گشتی سازمانی خه‌بات، به‌ڕێزان کاک بێهرۆز ئه‌رده‌ڵان و سه‌ید کامیل چاپاش ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و کاک عه‌ڵی به‌هرامی ڕاوێژکاری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی به گه‌رمی پێشوازیان لێ‌کرا.
له‌و دیداره دۆستانه‌یه‌دا هه‌ر دوو لا باسێکی زۆریان له‌سه‌ر هه‌ل و مه‌رجی ئه‌مڕۆی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و زه‌روره‌تی دروست بوونی به‌ره‌یه‌کی کوردستانی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کرا، هه‌روه‌ها له لایان به‌ڕێز کاک عارف باوه‌جانی پێشنیاری هه‌نگاو هه‌ڵگرتنی بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو خه‌بات ئاراسته‌ی کاک بابا شێخ کرا، ناوبراو به هه‌ستێکی نیشتمان په‌روه‌رانه‌وه پێشوازی له‌و پێشنیارهکرد.
وێرای باسێکی زۆر له‌سه‌ر هه‌ل ومه‌رجی کوردستان،له لایان هه‌ردوو لاوه گرنگی درا به‌و پێوه‌ندیه دولایه‌نه‌و به‌ڵێن درا که به ئه‌رکێکی نیشتمان په‌روه‌ری بزانن و ئه‌و دۆستایه‌تیه به گه‌رمی بپارێزرێت.
کۆمیسۆێنی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان .
ڕێکهو 2006-07-23 17:31:02
به‌شی ( چالاکییه‌کان )