سه‌رۆكی گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی سه ردانی باره گای پارتی کاری سه‌ربه‌خۆی کوردستانیان کرد.
له میانه ی دیداروچاوپیکه وتنه کانی به ریزعارف باوه جانی وته بیژی کاتی پارتی سه ربهستیی کوردستان، له‌سه‌ردانه تایبه‌تیه‌کانی بۆ باشووری کوردستان به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ل به‌ڕێز بیستوون کرماشانی ئه ندامی سه‌رۆکایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، ئه‌مرۆ دوو شه ممه ٢٦ ی پووشپه ری٢٧٠٦ ی کوردی به‌رامبه‌ر به 17.07.2006ی میلادی سه‌ردانی باره گای پارتی کاری سه‌ربه‌خۆی کوردستان یان کرد و له لایه‌ن ئه ندامانی پارتی کاری سه‌ربه‌خۆیی کوردستانه‌وه که پێک هاتبوون له به‌ڕێزان رۆسته‌م حه‌لاق .سکرتێری گشتی پارتی کاری سه‌ربه‌خۆی کوردستان و به‌ڕێزان مامۆستا زیاد به‌کر.ئه‌ندامی بیرۆی سیاسی، مامۆستا موحه‌ممه‌د ته‌ها ئه‌ندامی بیرۆی سیاسی و به‌رپرسی پێوه‌ندیه‌کان، حاته‌م عه‌بدووڵا ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی و جێگری به‌رپرسی پێوه‌ندیه‌کان، مامۆستا یاقوب عه‌لی ئه‌ندامی بیرۆی سیاسی و به‌پرسی ناوه‌ندی هه‌ولێر، زۆر به گه‌رمی پێشوازیان لێ‌کرا، له‌و دیداره دۆستانه‌ی هه‌ردوو پارتی سه‌ربه‌خۆ خواز که بۆ ماوه‌ی ٤ کاتژمێر درێژه‌ی هه‌بوو، وێرای کورته باسێک له‌سه‌ر هۆکاری دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و هه‌روه‌ها کورته باسێکیش له سه‌ر مێژویی پارتی کاری سه‌ربه‌خۆ باسێکی زۆریش له سه‌ر هه‌ل و مه‌رجی ئه‌مڕۆی کوردستان به گشتی و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کرا، هه‌روه‌ها باسێکی زۆر له‌سه‌ر گرنگی بیرۆکه‌ی سه‌ربه‌خۆیی خوازی و شێوه‌ی بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌و بیرۆکه‌یه له نێۆ جه‌ماوه‌ری کوردستان درا.
له کؤتاییدا ،هه‌ر دوو پارت گرنگیان دابه به‌رده وامی چاوپێکه‌وتن و هاوکاری و پێوه‌ندی نێوان هه‌ردوولا .
ڕێکهو 2006-07-23 17:52:06
به‌شی ( چالاکییه‌کان )