دیداری پارتـــــــــــــی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردســــتان.
له دڕێژه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی به‌ڕێز کاک عارف باوه‌جانی بۆ باشووری کوردستان و به مه‌به‌ستی دروستکردنی په‌یوه‌ندی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له گه‌ڵ پارته‌کانی دیكه‌ی کوردستان.
ڕۆژی ٢٧ ی پوشپه‌ڕی ٢٧٠٦ ی کوردی و 18.7.2006 میلادی به‌ڕێز کاک عارف باوه‌جانی وته‌بێژی گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و به‌ڕێز کاک بێستوون کرماشانی ئه‌ندامی سه‌رۆکایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، سه‌ردانی باره‌گای یه‌کێتی شۆڕشگێرانی کوردستان یان کرد.
له لایان به‌ڕێزان کاک حوسێنی یه‌زدانپه‌ناه سکرتێری گشتی یه‌کێتی شۆڕشگێڕان، هه‌روه‌ها به‌ڕێزان کاک فه‌ره‌یدون وه‌یسی و شه‌ماڵ پیران و سمکۆ بابان و ڕزگار عه‌باسزاده ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی و فه‌رهاد مورادیان ئه‌ندامی پێوه‌ندییه‌کانی یه‌کێتی شۆڕشگێڕان به گه‌رمی پێشوازیان لێ‌کرا. له‌و دیداره دۆستانه‌یه‌دا که٢ کاتژمێری خایاند باسێکی زۆر له‌سه‌ر هه‌ل و مه‌رجی ئه‌مڕۆی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، هه‌روه‌ها باس له سه‌ر گه‌شه‌سه‌ندنی زیاتری ئه‌و بیرۆکه‌یه له نێۆ ئاپۆڕه‌ی خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کرا، پاشان باسێکی زۆرکرا له‌سه‌ر شێوه‌ی کار کردن و زیاتر پێش خستنی ئه‌و پرۆژه نێشتمانیه که له نێوان هه‌ردوولا وه‌ک ٢ پارتی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆخواز له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان خه‌باتی بۆ ده‌کرێ ، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر دروست بوونی به‌ره‌یه‌کی کوردستانی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و هۆکار و کۆسپه‌کانی دروست نه‌بوونی تا ئیستای شرۆڤه کرا.
له درێژه‌ی باسه‌که‌یاندا ئاماژه‌شیان به خه‌باتی گه‌لانی دیکه‌ی بن ده‌ستی ئێران کرد،وئاماژه به‌وه کرا که ئێمه‌ی کورد له کام ئاست و ڕێگای دروست دا بتوانین له گه‌ڵ پارته سیاسیه‌کانی ئه‌و گه‌لانه‌ی بن ده‌ستدا هاوکاریمان هه‌بێت.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان وه‌ک دوو پارتی سه‌ربه‌خۆخوازی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان،ته‌کیدیان له‌سه‌ر پێوه‌ندی و هاوکاری دۆستانه‌ی نێوانیان کرده‌وه.
کۆمیسۆێنی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان .
ڕێکهو 2006-08-23 18:02:23
به‌شی ( چالاکییه‌کان )