له‌ 8ی مارسدا كۆنگره‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ئافره‌تانى هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان له‌ هه‌ولێرى پایته‌خت ده‌به‌سترێله‌ 8ی مارسدا كۆنگره‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ئافره‌تانى هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان له‌ هه‌ولێرى پایته‌خت ده‌به‌سترێ

Kurdistan TV
سیروان تۆفیق شفیق . به‌چاودێرى سه‌رۆكى كوردستان رۆژى 8 مارس له‌ هه‌ولێرى پایته‌ختى كوردستان كۆنگره‌یه‌كى فراوان بۆ ئافره‌تانى هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان سازده‌كرێت. له‌ لێدوانێكى تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌رى كوردستان تى ڤى، شیرین ئامێدى سكرتێرى یه‌كێتى ئافره‌تانى كوردستان رایگه‌یاند" له‌ رۆژى 8مارسدا، یادى 100 ساڵه‌ى ئافره‌تانى جیهانى به‌چاودێرى سه‌رۆكى كوردستان و هاوكارى حكومه‌تى كوردستان و كۆنگره‌ى كوردى له‌ باكورى ئه‌مریكا، كۆنگره‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تى فراوان به‌ریوه‌ ده‌چێت بۆ ئافره‌تانى هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان وهه‌ندى له‌ ئافره‌تانى ده‌ره‌وه‌ى وڵات تیدا به‌شدارن، به‌مه‌به‌ستى لێك نزیك بوونه‌وه‌و هه‌مه‌هانگى و ناساندنى كه‌لتورى میلله‌تى كورد به‌دونیا و پاراستنى هه‌ندى له‌و كه‌لتوره‌ جوانه‌ى كوردستان و به‌هێزى لایه‌نى كۆمه‌لایه‌تى خێزان و گۆرانكارى له‌ هه‌ندێ كه‌لتورى نه‌گه‌تیڤانه‌" .

له‌درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌یدا ئامێدى گوتى "هه‌وڵمان داوه‌ یادكردنه‌وه‌ى ئه‌م ساڵمان جیاوازى هه‌بێت له‌گه‌ڵ ساڵانى رابردوو، چ له‌رووى زیاتر بایه‌خدانمان به‌ جۆرى یادكردنه‌وه‌كه‌و چ له‌رووى فراوانى كۆنگره‌كه‌وه‌ ، وه‌ له‌ وڵامى پرسیارێكدا له‌سه‌ر رێژه‌ى به‌شداریكردنى رێكخراوه‌كانى ئافره‌تانى كوردستان ئامیدى گوتى "ئێمه‌ سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كانى ئافره‌تانى كوردستان و سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگى مه‌ده‌نى و گشت لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانى كوردستان مان بانگهێشت كردووه‌ بۆ ئه‌م كۆنگره‌یه‌ تا بتوانین گۆرانكارێكى گرنگ و بریاری دروستى لێبكه‌وێته‌وه‌،"له‌ كۆتایدا شیرین ئامێدى دووباره‌ یادى 100 ساڵه‌ى ئافره‌تانى جیهانى له‌ سه‌رجه‌م ئافره‌تانى كوردستان وئافره‌تانى جیهانى پیرۆز كرد .
ڕێکه‌و 2007-03-03 22:32:23
به‌شی ( ژنان‌ )







سیاسی