بڕیار , عارف عه‌زیزی ئه‌من كـوردم به خوێنی دڵ پـه‌یمان ده‌ده‌م
هه‌تا مردن ڕێگای پێشه‌وا به‌رنه‌ده‌م

له‌غوربه‌ت بم یان له به‌ندیخانه‌ی سته‌م
بڕیارده‌ده‌م، بڕیارده‌ده‌م، بڕیارده‌ده‌م

وته‌كانی خـودای ئاشتی له‌سه‌ر سه‌ر نێم!
نه‌یارانی شه‌ره‌فكه‌ندیگه‌ل وه‌ده‌رنێم!

تاریخی كـورد به هه‌مـوو كه‌س بناسێنم
ته‌خـت و یاسـای داگیركه‌ران بڕووخێنم

له‌ســه‌ر هه‌موو بستێكی خاك دوژمن ڕاونێم
له‌سه‌ر مه‌زرای هه‌موو شه‌هـیدێ گوڵ دانێم

كڕنـۆش به‌رم بۆ شۆڕش گێڕانی وڵات
بۆ په‌یكه‌ری شه‌هیدانی ڕێگای خه‌بات

وه‌ك كوردێكی پاك و ڕه‌سه‌ن بڕیار ده‌ده‌م
نه بۆ عه‌ره‌ب، نه بۆ تـورك، نه بۆ عـه‌جه‌م!

سـوژده نابه‌م، مافی خـۆمیان لێ ده‌سێنم
سـه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌كه‌م به‌ده‌سـتدێنم

گـۆڕ غه‌ریبان بۆ كوردستان ده‌به‌مه‌وه!
له چـوارچرا یادی قازی‌م ده‌كه‌مه‌وه!

له‌سه‌ر بانی هه‌موو شار و گوند و ماڵێ
له‌سه‌ر لووتكــه‌ی هه‌موو دار و به‌رد و یاڵێ

ئاڵای چوارڕه‌نگم هه‌ڵده‌ده‌م، له لووتكه بان
با شه‌كاوه تر بێ بـۆ كـورد و كوردستان

وه‌ك ئاڵاكه‌م هه‌رچـوار پارچه‌ی كوردستانم
به‌بێ سنـوور ده‌‌كه‌مه ‌یه‌ك نیشتمانـم...
* * *
ڕێکه‌و 2007-03-02 10:41:28
به‌شی ( ڕه‌نگاوڕه‌نگ‌ )







سیاسی