ته‌قینه‌وه‌ی مین له ناوقه‌دی شاری سهردهشتئهوڕۆ له ئێواره ڕیكه‌وتی ٧ ی ٤ ی ١٣٨٥ كاتژمێر حه‌وت و بیست خوله‌كی سه‌ر له ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه ده‌نگێكی به‌هێز شار و گونده‌كانی سه‌رده‌شتی هه‌ژاند.
لێواری شه‌قامێكی تازهدروستكراو له ناوقه‌دی شاری سه‌رده‌شت ئاگری تێبه‌ردراو له و كاته‌دا چه‌ندین مین و ئامرازی جه‌نگی وه‌ك سه‌ره ژێ ـــ سێ ته‌قینه‌وه، ده‌نگی ئه‌و ته‌قینه‌وه تا ڕاده‌یه‌ك بوو كه شار و گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری سه‌رده‌شتیشی هه‌ژاند.
خۆشبه‌ختانه له‌ئاكامی ئه‌و ته‌قینه وه هیچ كوژراو و زامارێكی لێ نه‌كه‌وته‌وه. ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وه به‌ر هه‌ر له‌و شوێنه مینێك ته‌قیه وه و هاوڵاتیه‌كی ژنی مه‌ده‌نی لاقی لێبۆوه.
شایانی باسه ماوه‌یه كه، كه به‌شێك له زه‌مینه داگیركراوه‌كانی ناوقه‌دی شار دراوه‌ته‌وه به شاره‌داری سه‌رده‌شت و له و جێگه‌یه خه‌ریكی جاده كێشانن، ئه‌و جاده‌یه له وه‌سه‌تی ماڵه كان تێده‌په‌ڕێت.
ئه‌و به‌شه كه له لایه‌ن هێزه‌كانی ئینتیزامی پادگان داگیر و مین رێژ كراوبوو هه‌روا به بێ به‌تاڵكرد ن و خڕكردنه‌وه‌ی مینه كان به شاره‌داری سه‌رده‌شت دراوه‌ته‌وه. تا وه‌كوو ئێستا چه‌ندین داواكاری هه‌مبه‌ر خڕكردنه‌وه و دیاریكردنی شوێنی مینه‌كان له لایه‌ن شاره‌داری و خه‌ڵكی سه‌رده‌شت له لایه‌ن هێزه كانی رژیم ره‌ت كراوه‌ته‌وه و به جارێكی خۆیان لێ بێ ساحه‌ب كردووه و به‌رامبه‌ر به هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌ترسیداری ئه‌و شوێنه هیچ برپرسایهتیهك وه ئه‌ستۆ ناگرن، له‌راستیدا خه‌ڵكی مه‌ده‌نی سه‌رده‌شت له‌و باره‌وه له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی رۆژانه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌كان له كۆڵان و شه‌قامه‌كانی شار دا گیانیان له مه‌ترسی دایه.
جێگه‌ی باسه، ساڵانه سه‌دان و هه‌زاران مین و كه‌ره‌سه‌ی كۆنی جه‌نگی له سه‌رده‌شت و گوند و شاخه‌كاندا، ده‌ته‌قێته‌وه‌و مه‌خابن سه‌دان قوربانی و هه‌زاران بریندار و ده‌ست و لاق قرتاوی لێ ده‌بێته‌وه ، هه‌زاران بنه‌ماڵه و خه‌ڵكی سیڤیل، داغدار و تووشی چهرمـهسهری دێن، ئه‌وه‌یكه مایه‌ی واق وڕمان و زۆر سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه و له هه‌مان كاتیش‌دا جێگه‌ی داخ و په‌ژاره‌یه، ئه‌وه‌یه كه ئازارپێگهیشتووان و برینداره‌كانی ئه‌م دیارده‌یه له لایه‌ن ده‌ستگا یه‌كانی وه‌ڵامده‌ر وه‌كوو بونیادی شه‌هید و جانبازان و ... به كه‌م ته‌رخه‌می و بێ موبالاتی له قه‌له‌م ده‌درێن و ده‌ستیان وه هیچ جێگه‌یه‌ك ناگات.
ته‌نانه‌ت بۆ قرتاندن و بڕینه‌وه‌ی ده‌ست و لاقی مرۆڤێكی كوردی لێ قه‌وماوی سه‌رده‌شتی پێش هه‌موو شتێك داوای په‌رداختی هه‌زینه‌ی ئه‌و كاره یه ده‌كه‌ن و تا ئه‌و پاره‌و پووڵه نه‌درێت ده‌ست و لاقی قوربانیه‌كانی ئه‌و كاره‌ساته دڵته‌زێنه ناقرتێت!
نموونه‌ی زیندووی ئه‌و قسه‌یه شوانكاره‌یه‌كی میرمنداڵی نیشته‌جێی دێهاتی وه‌ردێی سه‌رده‌شته ، كه به شایه‌د حاڵی باوكی بۆ ماوی رۆژێك له باوه‌شی خۆیدا له پایه‌ته‌ختی ئێرانی ئێسلامی وا ته تاران ، له بیمارستانه‌كان و مهتهبهكاندا ده‌یگێڕا تا كوو كه‌سێك بدۆزێته‌وه نه‌ك لاق و ده‌سته لێبووهكهی پێوه‌ند بكاته‌وه، به‌ڵكوو ئه‌ندامه كانی نیوه مردووی ڕۆڵهدڵڕفێنهكهی بقرتێنێ و فڕێی‌دا و به‌م شێوه‌یه له عه‌زاب و ئازار رزگاری بكات.
له ڕاستیدا كاربه‌ده‌ست و به‌رپرسانی كۆماری نائیسلامی ئێران ڕووی هه‌موو پیاو كوژان و جنایه‌تكارانی سه‌رتاسه‌ری جیهانیان سپی كردۆته‌وه. ڕێکهو 2006-07-30 14:19:32
به‌شی ( ده‌نگوباسه‌کان )