سوره‌ییا سیراجه‌دینی به‌هۆی نه‌خۆشی گیانی له ده‌ستدا.
به‌داخێكی زۆر گرانه‌وه له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی ٢٤ ی ٧ ی ٢٠٠٦، به‌ڕێز سوره‌یا سیراجه‌دینی جێگری سه‌رۆكی كۆنگره‌یی نه‌ته‌وه‌ی كورد له باكووری ئه‌مه‌ریكا
(Kurdish National Congress of North America)
كۆچی دوای كرد. به‌ڕێز سوره‌یا سیراجه‌دینی كه‌سایه‌تییه‌كی قاره‌مان، پارێزه‌ری یه‌كسانی ڕه‌گه‌زی، سه‌ربه‌خۆیی خواز، زۆر به‌داخه‌وه به‌هۆی نه‌خۆشی ته‌نگه نه‌فه‌سی دڵی له لێدان كه‌وت.
كۆچی دوای سوره‌یا نه‌ك ته‌نها بوو به غه‌م و په‌ژاره لای خانه‌واده و هاوڕێیانی. كۆچی ناوه‌ختی ئه‌و قاره‌مانه بوو به غه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆری له‌لای ئێمه، ئه‌ندامانی پارتی سه‌ربه‌ستیی كوردستان .
سوره‌یا سیراجه‌دینی دۆست و پشتیوانێكی دڵسۆزی پارتی سه‌ربه‌ستیی كوردستان بوو،
هه‌ر بۆیه به كۆچی ناوه‌ختی ئه‌و به‌ڕێزه، كۆمیسیۆنی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی كوردستان به‌ناوی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی خۆی، سه‌ره‌خۆشی له خۆمان و خانه‌واده و دۆستانی سوره‌یا خانم ده‌كه‌ین.
ئێمه وێڕای غه‌مگینی خۆمان به‌هۆی له ده‌ستدانی ئه‌و قاره‌مانه، هیوای ته‌مه‌ند درێژی بۆ هاوسه‌ره به‌ڕێزه‌كه‌ی (Tom Ver Ploeg) و دوو كوڕه‌كه‌ی (Aveen و Daryan) ده‌خوازین.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی كوردستان.
ڕێكه‌وتی ٨ ی گهلاوێكی ٢٧٠٦.
ڕێکهو 2006-07-30 17:03:32
به‌شی ( چالاکییه‌کان )