بآسه‌روبه‌ره‌یى ره‌وشى ژنان له‌ عیَراقبآسه‌روبه‌ره‌یى ره‌وشى ژنان له‌ عیَراق

ئا: شنۆ میَهرپه‌روه‌ر

سه‌ره‌تاى مانگى شوباتى ئه‌مساڵ ریَكخراوى ژنان بۆ ئاشتى له‌ عیَراق بانگه‌وازیَكى بڵاوكرده‌وه‌ و تیَدا داواى یارمه‌تیی له‌ بیروراى جیهانیى كرد . به‌ پیَى پیَشنیارى حكوومه‌تى ناوچه‌یى ، له‌ ناوچه‌ كورد نشینه‌كانى ئه‌م وڵاته‌دا به‌ندیَك ( به‌ندى 7) به‌ یاساى بنه‌رِتیى (ده‌ستوور) زیاد ده‌كرآ كه‌ به‌و پیَیه‌ ئایینى ئیسلام یاسایى و به‌ فه‌رمیى ده‌ناسرآ . زیاد كردنى ئه‌م به‌نده‌ به‌ یاساى بنه‌رِه‌تیى بیَجگه‌ له‌ جیاوازیى و هه‌ڵاواردن و تووند وتیژى بۆ ژنان هیچى دیكه‌ى به‌ دواوه‌ نابآ . به‌ تایبه‌تى گرووپه‌ نه‌ته‌وه‌یى و سیَكۆلار و نیهاده‌ شارستانیه‌كان به‌ره‌ورِووى مه‌ترسییه‌كى جیددى ده‌بنه‌وه‌.

ئه‌م ریَكخراوه‌ خوازیارى یاسایه‌كى سیَكۆلاره‌ بۆ كوردستان و مافى یه‌كسان بۆ هه‌موو گرووپه‌ مرۆییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌رى عیَراق و ، هه‌روه‌ها خوازیارى كۆتایى هیَنان به‌ پاكتاوى ره‌گه‌زیه‌ . له‌ ساڵانى رابردوودا چاودیَره‌ رۆژئاوایى و نویَنه‌رانى ریَكخراوه‌ ناحكوومیه‌كان چه‌ندین جار باسیان له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ له‌ عیَراقدا سه‌باره‌ت به‌ ژنان ئاڵووگۆرِیَك رووى نه‌داوه‌ ، به‌ڵام له‌ هه‌ڵسه‌نگاندن و لیَكۆڵینه‌وه‌كانیاندا بارودۆخ و وه‌زعییه‌تى ژنانى ناوچه‌ كوردنشینه‌كانى له‌ چاو ژنانى ناوچه‌كانى دیكه‌ى عیَراق به‌ پیَشكه‌وتووترن داناوه‌ .

سآ ساڵ له‌مه‌و پیَش كارین مڵدۆخ كارناسى مه‌سه‌له‌ى عیَراق له‌ كۆنفرانسیَكى چاپه‌مه‌نیی ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشدا ره‌خنه‌ى له‌ ژنانى ئاڵمانى گرت كه‌ بۆ چى راپۆرتى راگه‌یانه‌كان باس له‌و پیَشكه‌وتن و پیَشڤه‌چوونانه‌ ناكه‌ن كه‌ پاش رووخانى ریَژیمى به‌عسه‌وه‌ هاتۆنه‌ گۆرِآ ."تووند تیژى داگیركه‌ران و ئه‌وانى دیكه‌ ناتوانرآ به‌راورد بكرآ له‌ گه‌ڵ ئه‌و كاته‌ى كه‌ دیكتاتۆر سه‌ددام حوسیَن له‌ سه‌ر كار بوو".
به‌ڵام ریَكخراوه‌كان له‌وانه‌ :"ریَكخراوى ژنان بۆ ئاشتى" له‌ عیَراق به‌ پیَچه‌وانه‌وه‌ باس له‌م مه‌سه‌له‌یه‌ ده‌كا و له‌ سه‌ر ئه‌و برِوایه‌یه‌ كه‌ عیَراق پیَش رووخانى سه‌ددام حوسیَن له‌ پیَوه‌ندى له‌ گه‌ڵ مافه‌كانى ژنان باشتر كارى كردووه‌ له‌ چاو زۆربه‌ى وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست . له‌ حاڵیَكدا ئه‌مرِۆ ژنانى عیَراق به‌ هۆى هیَز و ده‌سه‌ڵاتى گرووپه‌ بناژوآخوازه‌كان كه‌ له‌ راستیدا ئه‌م داگیركارییه‌ بۆته‌ هۆى به‌هیَز بوونى ئه‌وان ، ده‌بآ له‌ ژیانى خۆیان بترسن . پیَش هیَرشى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان له‌ مانگى مارسى ساڵى 2003 ى زایینى و له‌ ئاكامدا ئازاد بوونى عیَراق ، ژنانى عیَراقى زۆر له‌ مافه‌ تاكه‌ كه‌سیه‌كانى خۆیان وه‌ده‌ستهَناوه‌ و له‌ راستیدا بارودۆخیان گه‌رِاوه‌ته‌وه‌ بۆ بارودۆخى 14 یۆلى ساڵى1958 . له‌و رۆژه‌دا له‌ ریَگاى كووده‌تایه‌كى نیزامییه‌وه‌ كۆتایى به‌ حكوومه‌تى عه‌بدولكه‌ریم قاسم هات كه‌ ده‌وڵه‌تى بریتانیا پشتیوانى لیَده‌كرد . كاتیَك كه‌ ریَژیمى نوآ هاته‌ سه‌ر كار ، ژنان ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان پیَدرا كه‌ وه‌ك ئۆستادى زانكۆ ، پزیشك و..... له‌ هه‌موو بواره‌ كۆمه‌ڵاتیه‌كانى دیكه‌ كار بكه‌ن . ئه‌وان پۆستى به‌رزى حكوومه‌تى له‌ وه‌زاره‌تخانه‌كان وه‌رگرتووه‌ و له‌ ده‌زگاى قه‌زایى وه‌ك قازى و دادوه‌ر سه‌رقاڵى كارن ، ته‌نانه‌ت له‌ زه‌مانى حكوومه‌تى به‌عسیشدا ئه‌م مافه‌ وه‌رنه‌گیرا ، سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌یكه‌ ژنان له‌ عیَراقدا به‌رپرسى منداڵ و بنه‌ماڵه‌ بوون ، به‌ڵام كارى خۆیان هه‌ر له‌ ده‌ست نه‌دا .

برِیارنامه‌ى 137 : پاش هیَرشى ئه‌مریكا بۆ عیَراق و به‌هیَز بوونى بزووتنه‌وه‌ ئیسلامییه‌كان ، وه‌زعییه‌تى ژنان به‌ره‌و خراپى رۆیشت و كۆسپ و له‌مپه‌رى زۆر هاته‌ سه‌ر ریَگایان . ئیمان رۆبى پورِۆفیسۆرى ده‌روونناس له‌ زانكۆى فلووجه‌ له‌ مانگى دیسامبرى ساڵى 2006ى زایینى له‌ به‌رامبه‌ر هه‌واڵنیَران له‌ چاوپیَكه‌وتنیَكى چاپه‌مه‌نیدا ، سه‌رنجى كارین مولودۆخى بۆ ئه‌و خاڵه‌ گرینگه‌ راكیَشا كه‌ ئه‌نجوومه‌نى حكوومه‌تى كاتیى ئه‌و كات له‌ عیَراق كه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ هاته‌ سه‌ر كار ، به‌ دانانى برِیارى 137له‌ مانگى دیَسامبه‌رى ساڵى 2003ى زاینییدا یاساكانى بنه‌ماڵه‌ كه‌ له‌ حكوومه‌تى سه‌ددامیشدا ئاڵووگۆرِى به‌ سه‌ر دانه‌هاتبوو ، هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و یاساى ئیسلامى هیَنایه‌ یاساى بنه‌رِه‌تیى وڵاته‌وه‌ . یاساى پیَشووى بنه‌ماڵه‌ یاساى ته‌ڵاق و جیابوونه‌وه‌ى ژن و میَردى له‌ خۆ ده‌گرت و پاریَزگارى له‌ ژنان له‌ به‌رامبه‌ر به‌ شوودانى زۆره‌ملیى ده‌كرد. هه‌ر چه‌ند كه‌ ئه‌م برِیاره‌ (137) له‌ ساڵى دووهه‌زار و چوار له‌ نیَو نه‌ده‌چوو ، باسى تاكه‌كه‌سیى وه‌ك : یاساى ته‌ڵاق و ئیزدواجى ژنان ده‌كه‌وته‌ ده‌ستى ریَكخراو و نیهاده‌ مه‌زهه‌بى و ئاینییه‌كان و ئیتر هیچ دادگایه‌كى بنه‌ماڵه‌یى به‌م مه‌سه‌له‌ و بابه‌تانه‌ راناگا . له‌ باشوورى عیَراق كه‌ له‌ ژیَر ده‌سه‌ڵاتى شیَعه‌كاندایه‌ و هه‌روه‌ها له‌ ناوچه‌ سوننییه‌كانیش باسى گه‌رِانه‌وه‌ بۆ ئه‌م برِیاره‌ و له‌ به‌ر چاوگرتنى یاساى بنه‌ماڵه‌ له‌ راستاى ئیسلام و ده‌ستوورى ئیسلامیدا به‌ شیَوه‌یه‌كى جیددى ده‌چیَته‌ پیَش . هه‌روه‌ها یاساى بنه‌رِه‌تیى نویَى عیَراق به‌ قازانجى ژنان نییه‌ . یانار موحه‌ممه‌د چالاكى ژنان و چالاكى به‌ناوبانگى بوارى مافه‌كانى مرۆڤى عیَراق به‌ ره‌خنه‌وه‌ ده‌ڵآ :"نه‌ ته‌نیا ئه‌م یاسا بنه‌رِیتیه‌ پشتیوانیمان لیَ ناكا، به‌ڵكوو ته‌نانه‌ت گارانتى مافه‌كانیشمان ناكات". ئه‌و كه‌ به‌ رواڵه‌ت به‌ ئازادى و داگیر كردنى عیَراق هیوادار بووه‌ ، ئه‌مریكا به‌وه‌ ئیدانه‌ و مه‌حكووم ده‌كا كه‌ له‌ په‌ره‌پیَدانى دیَمۆكراسییه‌كى پلۆرالیستیدا سه‌ركه‌توو نه‌بووه‌ و دریَژه‌ به‌ قسه‌كانى ده‌دا كه‌ ره‌شنووسى یاساى بنه‌رِه‌تیى قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیى خه‌ڵكى عیَراق دابین ناكات ، به‌ڵكوو ته‌نیا ته‌ئیدیَكه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌ جۆراوجۆره‌كان .
به‌ برِواى ئه‌م چالاكه‌ى مافى مرۆڤ به‌ندى دوو له‌ یاساى بنه‌رِتیى دژى ژنانه‌ ، له‌ به‌ر ئه‌وه‌یكه‌ له‌م به‌نده‌دا دین و ئاینى ئیسلام وه‌ك ئاینیَكى ده‌وڵه‌تى و بنه‌ماى یاسادانانه‌ له‌ عیَراقدا و به‌و پیَیه‌ هیچ یاسایه‌ك له‌ عیَراقدا كه‌ به‌ پیَچه‌وانه‌ى بنه‌ما ئیسلامییه‌كان بآ نابآ دابنرآ . ساڵانیَكه‌ چالاكانى ژنان له‌ عیَراق گله‌یى و گازنده‌ له‌ چوونه‌ سه‌ریى بآویَنه‌ى ده‌ستدریَژى كردنه‌ سه‌ر ، دزى و رفاندن و هه‌روه‌ها تیجاره‌ت و بازرگانى به‌ ژنانه‌وه‌ ده‌كه‌ن . ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ بۆته‌ هۆى ئه‌وه‌یكه‌ كه‌ ژنان و كچان نه‌ویَرن له‌ مالڕ بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ .
بڵاوكراوه‌ى ئه‌ڵمانى زمانى یۆنگه‌ ویَلت رایگه‌یاند كه‌ له‌ ماوه‌ى هه‌فته‌ى رابردوودا له‌ دوو نموونه‌دا له‌ لایه‌ن هیَزه‌ ئه‌منییه‌تى و هاوپه‌یمانه‌كانه‌وه‌ ده‌ستدریَژى جه‌سته‌یى كراوه‌ته‌ سه‌ر ژنان . ریَكخراوى ژنانى عیَراقى بۆ ئاشتى نیگه‌رانى و ناره‌زایه‌تى خۆى سه‌باره‌ت به‌ زیاد بوونى قه‌تڵه‌ نامووسییه‌كان ، كوشتنى ژنان له‌ لایه‌ن هیَزه‌كانى پۆلیس له‌ به‌ر چاوى خه‌ڵكیی ، برِینى ئه‌ندامانى جه‌سته‌ به‌ گوومانى ئه‌وه‌یكه‌ خیانه‌ت به‌ هاوسه‌ره‌كه‌ى ده‌كا ، ده‌ربرِى و هه‌روه‌ها باس له‌ چوونه‌سه‌ری دڵته‌زیَنى خۆكوژى ژنان له‌م وڵاته‌ ده‌كا و بیروراى گشتیى ده‌گه‌رِیَنیَته‌وه‌ بۆ ئابڵووقه‌ ئابوورییه‌كه‌ى ساڵانى نه‌وه‌د و كاردانه‌وه‌ به‌ژان و دڵته‌زیَنه‌كانى بۆ سه‌ر خه‌ڵكى عیَراق و به‌ تایبه‌تى ژنان .

ئاواره‌ بآسه‌رپه‌ناكان :
ژنان و پیاوانى عیَراقى كه‌ ناتوانن له‌و وه‌زعییه‌ت و هه‌لومه‌رجه‌دا ئۆقره‌ بگرن ، له‌ وڵات هه‌ڵدیَن و ئاواره‌ و ده‌ربه‌ده‌رى وڵاتانى رۆژئاوایى ده‌بن تا له‌وآ په‌نا بگرن و له‌ بارودۆخیَكى زۆر دژواردا ژیان تیَپه‌رِ ده‌كه‌ن . له‌ ناوه‌راستى مانگى ژانوییه‌دا كۆمیسۆنى یاسایى ئه‌مریكا به‌ سه‌رۆكایه‌تى سیَناتۆرى دیَمۆكرات پاتریك لاهى ره‌خنه‌ى له‌ نه‌بوون و كه‌میى یارمه‌تیی به‌ په‌نابه‌رانى عیَراقى له‌ ئه‌مریكادا گرت .خاتوو ئالیَن سایۆریَبرى له‌ وه‌زاره‌تى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مریكا له‌ ساڵى 2007دا ناتوانآ زیاتر له‌ بیست میلیۆن دۆلار بۆ یارمه‌تییه‌ مرۆییه‌كان له‌ عیَراقدا دیارى بكا . ئه‌مه‌ش له‌ كاتیَكدایه‌ كه‌ رۆژانه‌ سى میلیۆن دۆلار هه‌روه‌ك رابردوو ده‌كاته‌ خه‌رجى هیَزه‌كانى له‌ عیَراقدا . به‌ پیَى راپۆرتى ئه‌م خاتوونه‌ ئه‌مریكا له‌ ساڵى 2003 تا ئیَستا ته‌نیا 466 كه‌س له‌ عیَراقییه‌كانى وه‌ك په‌نابه‌ر وه‌رگرتوه‌ .
به‌ پیَى راپۆرتى كۆمیسیۆنى یارمه‌تى به‌ په‌نابه‌رانى ریَكخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ، مانگانه‌ نزیكه‌ى سه‌د هه‌زار ژن و پیاوى عیَراقى به‌ هۆى چوونه‌سه‌رى نائارامییه‌كان وڵاته‌كه‌یان به‌ جیَى دیَڵن . كیَن باكۆن سه‌رۆكى ریَكخراوى نیَونه‌ته‌وه‌یى یارمه‌تى به‌ په‌نابه‌ران كه‌ ناوه‌نده‌كه‌ى له‌ واشنگتۆنه‌ ده‌ڵآ : له‌ ئیَستادا به‌ هه‌ڵاتنى نزیكه‌ى دوو میلیۆن عیَراقى ، ئه‌م وڵاته‌ دڵته‌زیَنترین قه‌یرانى په‌نابه‌ریى له‌ جیهاندا ئه‌زموون كردووه‌ . له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا ئه‌مریكا ئه‌ركى یارمه‌تى له‌ سه‌ره‌ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه‌ تووندوتیژى و هه‌ڵاتن ئاكامى هیَرشه‌ یه‌ك له‌ دوایه‌كه‌كانى ئه‌مریكایه‌ بۆ سه‌ر عیَراق .

سه‌رچاوه‌ :اخبار روز
ڕێکه‌و 2007-05-30 16:46:31
به‌شی ( ژنان‌ )







سیاسی