هێزه‌کانی ئۆردون جارێکی دیکه هێرشیان کرده سه‌رپه‌نابه‌رانی کورد،هێزه‌کانی ئۆردون جارێکی دیکه هێرشیان کرده سه‌رپه‌نابه‌رانی کورد،
به گۆێره‌ی هه‌واڵی گه‌یشتوو له کۆمیته‌ی په‌نابه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان گیرهاتوو له‌سه‌ر سنووری ئێراق وئۆردون، ئه‌مڕۆ 13ی پوشپه‌ڕی 2706 ی کوردی به‌رامبه‌ر به 04.07.2006 میلادی . هێزه‌کانی پارێزه‌ری سه‌ر سه‌رسنووری ئۆردون هێرشیان هێنایه سه‌ر په‌نابه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان،
په‌نابه‌ران ڕایان گه‌یاند که هێزه‌کانی پارێزه‌ری سه‌رسنووری ئۆردون زۆر بێبه‌زه‌یانه به‌ربوونه‌ته لێیدان و ئه‌زیه‌تدانیان و چه‌ند که‌سێکیان لێ بریندار کردون،به بیانووی وازهێنان وشکاندنی مانگرتووه‌کان به دژی کۆمیساریایی به‌رزی په‌نابه‌ران وڵاتی ئۆردون.
ئه‌وه بۆ یه‌که‌م جار نیه که پۆلیسی سهرسنووی ئۆردون به‌و شێوه هێرش ده‌به‌نه سه‌ر په‌نابه‌ران، 3 حه‌فته پیش بوو که هێزه کانی ئۆردون زۆر دڕندانه به‌ربوونه ئه‌زیه‌ت دانی په‌نابه‌ران و چه‌ند که‌سێکیان لێ بریندار کردن، پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له‌و پێوه‌ندی یه‌دا بانگه‌وازێکی به زمانه‌کانی کوردی و ئینگلیزی و نه‌رویجی بڵاو کرده‌وه و بۆ چه‌ندین شۆینی جیهانی ونهرویجی به ڕێکرد،
هه‌روه‌ها ڕێکخراوی ناوه‌ندی (چاک ) و چه‌ند لایه‌نێکی دیکه‌ی کوردیش له‌و پێوه‌ندیه‌دا بانگه‌وازیان بڵاو کرده‌وه،له دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی بانگه‌وازی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و لایه‌نه‌کانی دیکه،له لایان ( ئه‌منیستی ) ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی جیهانی وڵاتی ئۆردون ئاگادار کرایه‌وه که به‌و شێوه هه‌ڵس و که‌ت له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ران نه‌کات،
به‌ڵام مخابن وڵاتی ئۆردون هیچ وڵامێکی داواکاری ڕێکخراوه‌کانی جیهانی ناداته‌وه، به‌رده‌وام خه‌ریکی پێشێلکاریه‌کانی مافی مرۆڤه.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له‌و پێوه‌ندیه‌دا بێده‌نگ نابێت وهه‌نگاوی پێویست بۆ پشتیوانی به‌رده‌وام له‌و په‌نابه‌رانه هه‌ڵده‌گرێت.
کۆمیسوێنی کاروباری مرۆڤایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ،
13ی پوشپه‌ڕی 2706 ی کوردی به‌رامبه‌ر به 04.07.2006 میلادی
ڕێکهو 2006-07-19 15:47:26
به‌شی ( وتاره‌کان )