کۆبوونه‌وه‌ی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشان
کۆبوونه‌وه‌ی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان.
ڕۆژی ٢٥ی گه‌لاوێژی ٢٧٠٦ ی کوردی به‌رامبه‌ر به 16.8.2006 به‌ڕێز کاک عارف باوه‌جانی وته‌بێژی کاتی پارتی سه ربه ستیی کوردستان، به‌ڕێزان کاک ئاراس که‌ریمی و کاک بێستۆن ڕۆژهه‌ڵاتی و کاک سه‌ربه‌ست کورد نژاد، ئه‌ندامانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، سه‌ردانی ده‌فته‌ری پێوه‌ندیه‌کانی کۆمه‌ڵه‌یان کرد له شاری سلێمانی.
به‌ڕێزان له پارتی سه‌ربه‌ستیی له‌لایه‌ن کاک موحه‌ممه‌دی شافعی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی کۆمه‌ڵه و به‌ڕێز کاک ئه‌نوه‌ر موحه‌مه‌دی به‌رپرسی پێوه‌ندی یه‌کان و به‌ڕێز کاک ڕه‌سووڵ عه‌لیدۆست ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و لێپرسراوی به‌شی پێوه‌ندی یه‌کانی کۆمه‌ڵه پێشوازیان لێ‌کرا.
له‌و دیداره دۆستانه‌یه‌دا که نزیکه‌ی ٢ کاتژمێری خایاند به رێز کاک عارف و شاندی میواندار به ووردی له سه رئه‌م خالانه‌ی لای خواره وه ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد.
* کورته باسێک له‌سه‌ر دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
*هه‌ل و مه‌رجی سیاسی کوردستان له ڕوانگه‌ی جیهانه‌وه.
*له‌سه‌ر جۆگرافیایی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و مه‌سه‌له گرنگه‌کانی ئایندهی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
*زه‌روره‌ته‌کانی به‌ره‌ی کوردستانی.
*گرنگی دان به دۆستایه‌تی پارته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و زۆر بابه‌تی دیکه .
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، شاری سلێمانی
25ی گه‌لاوێژی 2706 ی کوردی به‌رامبه‌ر به 16.8.2006 ڕێکهو 2006-08-29 17:50:05
به‌شی ( چالاکییه‌کان )