4 پارتی کوردستانی تۆپبارانکردنی گونده‌کانی باشووری کوردستان له‌لایه‌ن تورکیاوه ریسوا ده‌که‌ین تۆپبارانکردنی گونده‌کانی باشووری کوردستان له‌لایه‌ن تورکیاوه ریسوا ده‌که‌ین
کۆمه‌ڵانی هه‌راوی خه‌ڵکی کوردستان!
وڵاتپارێزان و سه‌ربه‌خۆخوازان!
ماوه‌یه‌ک بوو سه‌رانی ده‌وڵه‌تی تورکیا له لێدوانه‌کانی خۆیان دا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌شکرکێشیان بۆ باشووری کوردستان ده‌کرد، به‌مافی خۆیان ده‌زانی ده‌ست له کاروباری ناوخۆی باشوور و کێشه‌ی که‌رکوک وه‌ربده‌ن، هه‌ندێجاریش هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌کانی خۆیان به هه‌بوونی بنکه‌و باره‌گاکانی گه‌ریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان له‌نێو خاکی باشووری کوردستان دا گرێ ده‌داو داوایان له ئه‌مریکا ده‌کرد هاوکاریان بکات، وێڕای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه هیچ وه‌ڵامێکی ئه‌رێنی وه‌رنه‌گرتۆته‌وه و هۆشێاریش کراوه‌ته‌وه، که‌چی ئه‌مه چه‌ند رۆژێکه سوپای تورکیا کوێرانه ده‌ستی به تۆپبارانکردنی گونده‌کانی پارێزگای دهۆک کردووه، به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌کان زیانێکی گه‌وره‌ی ماددی به دانیشتووانی گونده‌کان گه‌یشتووه، زۆربه‌یان ناچاربوونه که زێد و ئاوایی خۆیان جێبهێڵن. له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه سوپای تورکیا خۆی بۆ ئۆپه‌راسیۆن و له‌شکرکێشی ئاماده‌کردووه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش دوێنێ 15/10/2007 له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ده‌وڵه‌تی تورک ئیمزای له‌سه‌ر پڕۆژه‌بڕیاری ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی دژ به گه‌ریلاکانی پارتی كرێكارانی كوردستان كردووه، بۆ پهسهندكردنیش ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی وڵاته‌كه‌ی كردووه، راستیه‌که‌ی ئه‌م له‌شکرکێشیه به‌پاساوی هه‌بوونی بنکه‌کانی گه‌ریلاکانی په‌که‌که جۆش ده‌درێن، به‌ڵام بۆ لێدانی ده‌سته‌که‌وته‌کانی باشووری کوردستانه که تورکیا به‌مه‌ترسی بۆ سه‌ر داهاتووی خۆی لێکی ده‌داته‌وه، بۆیه ئێمه له کاتێکدا هه‌ڕه‌شه‌کانی سه‌رانی تورک و تۆپبارانکردنی سه‌رانی تورک له لێکدانه‌وه‌ی دۆزی ره‌وای گه‌لی کوردستان دا هه‌ڵه ده‌که‌ن و ناکام دهمێننهوگوندهکانی باشووری کوردستان له‌لایه‌ن سوپای تورکه‌وه ریسوا‌و مه‌حکوم ده‌که‌ین، له‌هه‌مان کاتدا دڵنیاین که ه. ئێمه پێمانوایه که له‌شکرکێشی ئه‌مجاره‌شیان وه‌کو جاره‌کانی دیکه برینه‌کانی ئه‌وان ساڕ‌ێژ ناکات، نه‌ک خه‌ون و به‌رژه‌وه‌نده‌کانی ئه‌وان ناپارێزێ، به‌ڵکو به‌زیانیش ته‌واو ده‌بێ، چونکه نه‌ک
هه‌ر پارتی کرێکارانی کوردستان و بزاڤی رزگاریخوازی باکووری کوردستان له‌نێو ناچن، به‌ڵکو یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی له‌نێو کوردستانیان دا به‌هێزتر ده‌کات، هه‌موو هێزه سیاسیه‌کانی کوردستان له ده‌وره‌ی گوتاری به‌رگری و به‌رخۆدان له ده‌ستکه‌وته‌کانی باشووری کوردستان دا کۆده‌بنه‌وه، کوردستانیان پڕهیواتر له داهاتووی نیشتمانه‌که‌یان ده‌ڕوانن و لێبڕاوانه‌تر له دژی له‌شکرکێشی تورکیا سه‌نگه‌ر ده‌گرن.
ئێمه لێره‌دا هه‌م داوا له ویژدانی زیندووی گه‌لانی ئازادیخواز، رای گشتی ده‌وڵه‌تان و هێزه پێشڤهڕۆکانی تورکیا ده‌که‌ین که گوشاره‌کانی خۆیان بۆ سه‌ر حکومه‌تی ئه‌نکارا چڕ بکه‌نه‌وه و هاوسۆزی له‌گه‌ڵ دۆزی ره‌وای کوردستان دا بنوێنن، هه‌م هۆشیاری به ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌ده‌ین و سه‌رنجی بۆ ئه‌و ئاکامه خراپه راده‌کێشین که به‌هۆی که‌لله‌ڕه‌قی و پاوانخوازییه‌وه وه‌گیری ده‌که‌وێ.
سه‌رکه‌وێ خه‌بات له‌پێناو نیشتمانێکی سه‌ربه‌خۆ.
هه‌ره‌س و ریسوایی بۆ داگیرکه‌ران .
حزبی رزگاریی کوردستان
پارتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان سـێشه‌ممه 24 ڕه‌زبه‌ری 2707 ی کوردی. 16-10-2007
4 پارتی کوردستانی
ڕێکهو 2007-10-28 20:21:51
به‌شی ( سیاسی )