ڕاگه‌یاندراوی دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.به ناوی ئاشتی و ئازادی و کوردستانی سه‌ربه‌خۆ :
خه‌ڵکی تێکۆشه‌ر وماندوو نه‌ناسی کوردستان!
خه‌ڵکی تینووی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی و سه‌ربه‌ستی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان!
سڵاو و ڕێزی به تینی بیروهزری سه‌ربه‌ستیی و سه‌ربه‌خۆیی کوردستانتان ئاراسته بێت.
به ڕێزان : به‌وپه‌ڕی خۆشحاڵی یه‌وه پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نین که پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،وه‌ک پارتێکی نۆی ونۆێخواز له لاوان وکه‌سانی ڕؤشنبیرو خاوه‌ن بیری نه‌ته‌وه‌یی وسه‌ربه‌خۆیی خواز بۆ گه‌لی کوردی
بن ده‌ستی ئێران واته ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان،پێک هاتووه: دیاره پرۆسه‌ی دروست بوونی پارتی سه‌ربه ستیی کوردستان له چه‌ندمانگ پێش له لایه‌ن کوردێکی سه‌ربه‌خۆ خواز سه‌ری هه‌ڵدابوو، دوای چه‌ند
مانگێک هه‌وڵدان بۆ بڵاوکردنه‌و کۆکرنده‌وه‌ی هاوبیران له‌ده‌وری ئه‌و پرۆسه گرنگ ونه‌ته‌وه‌ی یه،وا له‌م ڕێکه‌وته‌دا که 17. 02 .2006 .به‌رامبه‌ر به 29 ڕێبه‌ندانی ساڵی 2705 کوردی،وه‌ک پارتێکی
نه‌ته‌وه‌یی وسیاسی ده‌ست به کار بوونی خۆی به‌خه‌ڵکی کوردستان وگشت جیهان ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
ئامانج وستراتیژی سه‌ره‌کی و درێژ خایه‌نی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان *پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
هه‌روه‌ها تێکۆشانی بێ‌وچان له پێناوی ڕزگار کردنی خاکی داگیرکراوی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ژێر ده‌ستی داگیرکه‌رانی کۆماری ئیسلامی ئێران، به هاوخه‌باتی وشانبه‌شانی هێزو ڕێکخراوه‌کانی دیکه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
هه‌وڵدان بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ی بیری سه‌ربه‌خۆیی خوازی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، هه‌وڵدان بۆ دابین کردنی دیمۆکراتی وئاشتی و ئازادی و ته‌بایی، له نێوان ئایدلۆژیای هه‌موو چین وتۆێژهکانی کوردستان له ژێر سێبه‌ری بیری سهربهخۆیخوازیدا.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له به‌رنامه‌وپێڕه‌وی وپرۆژهکانیدا که له نزیکترین کاتدا بڵاوده‌کرێته‌وه، به چه‌ندین ئامانجی گرنگ ئاماژه‌ده‌کات، وه‌ک ئامانجه سیاسیه‌کان،نێشتمان و نه‌ته‌وییه‌کان، ئابوری و سامانه گرنگه‌کان وئامانجهجۆگرافیهکانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان،که له‌و ئامانجانه‌دا زۆرگرنگی مێژووی
وجۆگرافیایی وئابوری له لایه‌ن داگیرکه‌رانه‌وه شاراوه‌ته‌وه وسهرپۆشی ڕه‌شی به‌سه‌ردا کێشراوه،
وایان لێکردو که زۆر له تاکی کورد بیری لێناکاته‌وه و به شک و گومانه‌وه تێی ده‌ڕوانێت.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان : خه‌بات ده‌کات بۆ زیاتر ناساناندی ئه‌و ڕاستیانه،هه‌روه‌ها بۆ ئاشکراکردنی ئه‌و سامان ودهوڵهمهندییهی خاک وشاخه‌کانی کوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی که تاکی کورد له‌و به‌شه داگیر کراوه‌ی کوردستان، بتوانێ باوه‌ڕی ته‌واوی لادروست بێت،باوه‌ڕی به سه‌ربه‌خۆیی و دروست بوونی ده‌وڵه‌تی کوردی هه‌بێت، له‌و شک وگۆمانه بێته‌ده‌ره‌وه که داگیرکه‌ران پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌یان له ناو خه‌ڵکدا دروست کردوه،که گویا ئه‌گه‌ر کورد له ئێران جیابێته‌وه،له بواری ماڵیدا هیچی نییه وناتوانێ به سه‌ربه‌خۆیی بژی! به پێێ ئه‌و زانیاریانه‌ی که ئێمه ده‌ستمان که‌وتووه : ته‌نیا یه‌ک سه‌رچاوه‌ی ئابوری له خاکی کوردستان، داهاتی 16 % ته‌واوی خاکی ئێران پێک دێنێت، به‌ڵام داگیر که‌ران هه‌رگیز نایانه‌وێ ئه وشۆێنه گرنگ ودهوڵهمهندانهی کوردستان به خه‌ڵک نیشاند بده‌ن،بۆ ئه‌وه‌ی به وته‌ی خۆیان هزری جیابوونه‌وه لای کورده‌کان دروست نه‌بێت.
هه‌روه‌ها له لایه‌ن داگیرکه‌رانه‌وه هه‌میشه هه‌وڵ دراوه که جۆگرافیای خاکی کوردستان بچوک بکرێته‌وه، خاکی کوردستان به پێێ پێوانه‌و سه‌رژمێری دانیشتووانی ده‌توانێ خاوه‌نی چه‌ند پارێزگایه‌ک بێت، به‌ڵام داگیرکه‌ران هه‌میشه هه‌وڵیان داوه زۆربه‌ی شاره‌کان له ده‌وری یه‌ک پارێزگا کۆکه‌نه‌وه، هه‌رگیز هه‌وڵی زیاد کردنی پارێزگاکانی کورد نشینیان نه‌داوه، به‌ڵام به داخه‌وه ئیستاش له نێۆ زۆربه‌ی کورده‌کانیشدا زۆر جار ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به چوار پارێزگا ناوده‌برێت،لوڕستان له پرۆژه‌ی هیندێک له پارته کوردی
یه‌کاندا به خاکی کوردستان ناناسرێت! هه‌روه‌ها پڕوپاگه‌نده‌ی میژوویش خراوه‌ته نێۆ لوڕه‌کان، لوڕستان که پێک هاتووه له به‌شی سه‌ره‌کی،له‌ک ولوڕ،زیاتر ئیستا له‌که‌کان خۆێان به کورد ده‌زانن.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان هه‌وڵ ده‌دا له‌و پێناوه‌دا تێکۆشانی زۆری هه‌بێت،له پرۆژه و پرۆگرامی پارتی سه‌ربه‌ستیی به درێژی ئاماژه‌ی پێ ده‌کرێت.
تێکۆشانی به په‌له‌ی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان: هه‌وڵدانه بۆبڵاو کردنه‌وه‌ی هزری سه‌ربه‌خۆیی وبیری نه‌ته‌وه‌یی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به گشتی، به‌تایبه‌ت له‌و شۆین وناوچانه‌ی که وه‌ک پێویست کاری
ڕامیارییان تێدا نه‌کراوه،وه‌ک ناوچه‌کانی کرماشان،ئیلام،لوڕستان. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش که هه‌میشه ڕێژیمه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی ئێران هه‌وڵیان داوه به هه‌موو شێوه وپلانێکی نامرۆڤانه،هزر وبیری کوردایه‌تی ونه‌ته‌وه‌یی له‌وناوچانه له به‌ین به‌رن ودژایه‌تی ناکۆکی ئایینی وخێڵه‌کی بخه‌نه نێوانیانه‌وه.
پرۆژه‌ی کار و خه‌باتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به 2 شێوه‌ی سه‌ره‌کی ده‌بێت، که بریتین له: خه‌باتی ناوخۆیی و خه‌باتی ده‌ره‌وه‌یی.
خه‌باتی ناوخۆی .
خه‌باتی ناوخۆیی ، بریتی ده‌بێت له هۆشیارکردنه‌وه‌و ڕاهێنانی خه‌ڵک به په‌ره پێدانی بیری نه‌ته‌وه‌ی ودانی باوه‌ڕی ته‌واو به تاکی کورد بۆ سه‌ربه‌خۆیی کورد له‌و به‌شه‌دا.
هه‌روه‌ها به‌رده‌وام و شان به‌شانی خه‌باتی سیاسی وخه‌باتی کۆمه‌ڵایه‌تی، وه‌ک نه‌هێشتنی تووندوتێژی به‌رامبه‌ر به ژنان، خۆسووتاندنی ژنان، هه‌وڵدان بۆ پێش‌گرتن له مادده بێهۆشکه‌ره‌کان وبۆ ڕسواکردنی بفرۆشانی ئه‌و ماددانه له ناو شاروناوچه‌کانی کوردستان، هۆشیارکردنه‌وه‌ی زیاتری خه‌ڵک له جۆری
پلانه‌کانی ڕێژیم بۆ تێکدانی ئاسایش وئارامی له ناوخه‌ڵکی کوردستان له ڕێگای پڕ‌و پاگه‌نده‌ی ئایینی و ناوچه‌ییدا.
خه‌باتی ده‌ره‌وه.
هه‌وڵدان بۆ به‌جیهانی کردنی کێشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان،له ڕێگه‌ی پێوه‌ندی گرتن به ڕێکخراوه جۆراو جۆره‌کانی جیهانی، ڕاگه‌یاندنه‌کانی جیهانی، و کۆڕ‌و کۆنفرانسی جیاواز له سه‌ر کوردستان له لایه‌ن
کوردناسانی بێگانه‌و زانایانی کورد له زانکۆ وشۆێنه گرنگه‌کانی وڵاتانی ده‌ره‌وه.
کێشه‌ی په‌نابه‌ران به‌شێکی گرنگی دیکه‌ی کاری ده‌ره‌وه‌ی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان ده‌بێت. ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین که تاکو ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان دروست نه‌بێت، کێشه‌ی ئاواره‌یی له کوردستان کۆتایی پێ نایه، هه‌ربۆیه کێشه‌ی په‌نابه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ده‌بێته ئامانجێکی گرنگی به‌رنامه‌و
ئه‌ساسنامه‌ی پارته‌که‌مان. هه‌وڵ ده‌ده‌ین ڕێکخراوێکی مرۆڤایه‌تی دروست بکه‌ین که چاوه‌دێری به‌سه‌ر ئه‌و کارانه‌دا بکات له‌گه‌ڵ ڕێکخراوه‌کانی په‌نابه‌ری جیهانیدا، هه‌میشه له پێوه‌ندیدا بێ.
لێره‌دا به‌و په‌ڕی دڵنیاییه‌وه به‌خه‌ڵکی کوردستان وپارته سیاسی یه‌کان به گشتی و پارته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌تی ڕاده‌گه‌یه‌نین که : پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان گرێدراوی هیچ لایه‌ن وئیدولۆژییه کی تایبه‌تی نیه وبه‌ڵکو و پارتێکی ناوه‌ند(سه‌نتراڵه) بۆهه‌موو چین وتۆێژهکانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، که باوه‌ڕیان به سه‌ربه‌خۆیی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌بێ.
هه‌روه‌ها پارتی سه‌ربه‌ستیی، نه‌له هیچ لایه‌نێکی کوردی جیا بووه‌ته‌وه ونه خۆی به ئه‌ڵته‌رناتیڤی هیچ لایه‌نێکیش ده‌زانێ،له هه‌مان کاتدا ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵی خۆی ده‌خاته گه‌ڕ بۆ پێک هێنانی پێوه‌ندییه‌کی نیشتمان په‌روه‌رانه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه ڕامیاری ودێمۆکراتهکانی کوردستان به گشتی ولایه‌نه‌کانی
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌تی،ڕێز‌و پێزانینی زۆریشی هه‌یه بۆخه‌بات وتێکۆشانی له مێژینه‌ی پارته‌کانی کوردستان.
پێویستی دروست بوونی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، له‌لایه‌ن چه‌ند کوردێکی نه‌ته‌وه‌یی وسه‌ر به خۆیخواز، هه‌ست کردن بوو به بۆشایه‌کی به‌رچاوله نێۆ جووڵانه‌وه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان،
ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که وه‌ک بۆ هه‌موومان ئاشکرایه له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان :هێج پارتێکی ئه‌وبه‌شه داگیرکراوه‌ی کوردستان له‌م سه‌رده‌مه‌دا هه‌ڵگری درۆشمی سه‌ربه‌خۆیی نیه.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان : به‌و په‌ڕی دڵسۆزی و به‌رپرسایه‌تی به‌رامبه‌ر به مێژو و خاکی پیرۆزی کوردستان : وه‌ک ئه‌رکێکی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه، هه‌رله‌یه‌که‌م ڕۆژی دامه‌زراندنی پارتیشمانهوه بانگه شهی دروست بوونی به‌ره‌یه‌ک یا فیدراسۆێنێکی هاوکاری هێزهکوردستانی یه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌که‌ین.
به بۆچوونی ئێمه درووست بوونی به‌ره‌یه‌ک یا هه‌ر شێوه‌یه‌کی دیکه که پارته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له یه‌ک نزیک کاته‌وه،به ئه‌رکێکی زۆر پێویست ده‌زانین.
وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، پێمان وایه که :هه‌ل ومه‌رجی سه‌رده‌م وگۆڕانکارییه‌کانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست،ڕووداوه تاڵ وناخۆشه‌کانی ڕابووردوی کوردستان، زه‌مینه خۆشکه‌ر وپێشاندهری ئه‌وڕاستییه که خه‌ڵکی کوردستان پشتیوانی یه‌کێتی وپێکهوهکارکردنه.
گرنگی هه‌ره سه‌ره‌کی پێک هێنانی به‌ره یا فیدراسێۆنێک : باشترین هه‌نگاوه بۆ پلان‌داڕشتن وبه‌رنامه‌یه‌کی کاتی په‌سه‌ند کراوی هه‌مه لایه‌نه بۆ هه‌رچه‌شنه ئاڵ‌وگۆڕێک له ئێران‌دا ڕووبدات، ئه‌و به‌رنامه کاتی یه ئایندهی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ره‌و سه‌قامگیری وئاشتی ده‌بات.
هه‌روه‌ها کوردستان دوور ده‌خاته‌وه له هه‌رچه‌شنه شڵه‌ژان و شه‌ڕی ناوخۆیی وبراکوژییهک. یا ڕێگا نادات به‌وه‌ی که هه‌رلایه‌ن وڕێکخراوێک بیانه‌وێ به‌رنامه‌و پێره‌وه‌ی خۆیان وه‌ک یاسا به سه‌رخه‌ڵکدا بسهلمێنێنن. هه‌روه‌ها گرنگی یه‌ک ده‌نگی هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌توانێ وه‌ک لۆبی کوردی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، پشتیوانی نێۆ نه‌ته‌وه‌ی بۆ کوردستان کۆکه‌نه‌وه.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان :سه‌رکه‌وتنی هه‌ر به‌شێکی کوردستان یا کاره‌سات و ڕووداوی هه‌ربه‌شێکی
کوردستان به هی هه‌موو گه‌لی کورد ده‌زانێ، سه‌باره‌ت به‌و سه‌رکه‌وتنه گرنگانه‌ی باشووری کوردستان، به وپه‌ڕی دڵخۆشی یه‌وه پێشوازی وله‌و ده‌ستکه‌وته گرنگ ومێژووی یه ده‌کات که بۆ ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان وه‌ده‌ست هاتووه،به به‌رهه‌می خۆێنی شه‌هیدان وکاره‌ساته به ناوبانگه‌کانی ئه‌نفال وهه‌ڵه‌بجه وهه‌روه‌ها تێکۆشانی بێوچانی پارته‌کانی باشوری کوردستان ده‌زانێ، ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له هه‌ر جۆره ڕوداوێکی خۆش وناخۆش له باشوری کوردستان بێهه‌ڵویست نه‌بووه،به‌وهیوایه پشتیوانی به‌رده‌وامی پارت ولایه‌نه‌کانی کوردستان به هێزتربێت،ناکۆکی و دووبه‌ره‌کی بۆهه‌میشه له مێژوی کوردا نه‌مێنێ.
له هه‌مانکاتدا هیواخوازین که ئه‌و دهستکهوتهگرنگه ببێته هه‌وێنی سه‌ربه‌خۆیی له باشووری کوردستان
و شاره دابڕاوه‌کانی دیکه له جۆگرافیایی باشوری کوردستان بێنێته‌وه ژێر ئاڵای پیرۆزی کوردستان.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان :به پێی هه‌لومه‌رجه‌کان وگۆڕانکاریه‌کانی جیهان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، شێوه‌ی خه‌باتی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌ڵ و مه‌رجی پێویستی ڕۆژدا به شێوه‌ی ڕامیاری و ڕاگه‌یاندن درێژه به تێکۆشانی ده‌دات،خه‌باتی چه‌کداری ناکاته ئامانجی تێکۆشانی،له‌تێکۆشانی نۆێکاری خۆێدا بێ جیاوازی
جنسی و ڕه‌گه‌زی،باوه‌ڕی زۆری به یه‌کسانی نێوان ژن وپیاو هه‌یه،له‌و پێوه‌ندی یه‌دا به نیازه که له
قه‌واره وڕێکخراوه‌کانی پارتیدا وله کۆنفرانسی داهاتوودا،ژنان 50 % بن له سه‌رۆکایه‌تی وبه‌ڕیوه
به‌رانی ده‌زگاکاندا.
له ڕێگه‌ی ئه‌م ڕاگه‌یاندراوه‌وه بانگه‌شه‌ی ژنانی نیشتمان په‌روه‌ری کوردستان ده‌که‌ین که به هه‌ستێکی گه‌رمی کوردانه و سه‌ربه‌خۆ خوازانه وه، پێوه‌ندی به‌م خه‌باته نۆی یه‌وه بگرن وله‌و شۆڕشه‌دا ڕاشکاوانه به‌شداربن،به‌شداری کردنی ئێوه له شۆڕشه‌کانی کوردستان ده‌بێته ڕێنۆێن وڕێنشاندهری ژنانی چه‌وسا وه‌ی گه‌له‌که‌مان له ده‌ست زوڵم وزۆری کۆماری ئیسلامی و فه‌رهه‌نگی باوکسالاری یه‌وه.
هه‌روه‌ها به‌جیهان وداگیرکه‌ران وکۆنهپهرهستانێش بسه‌لمێنن،که ژنانی کوردیش ده‌توانن ڕۆڵی به‌رچاو یان هه‌بێت بۆ ڕزگاری خاک ونیشتمان وهه‌روه‌ها ده‌توانن ڕۆڵی به‌رچاویان هه‌بێت بۆ پێشکه‌وتنی
کۆمه‌ڵگاکه‌یان.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان تا پێک هێنانی یه‌که‌مین کۆنگره‌ی خۆی که‌له ههرشۆێنێکی خاکی کوردستان بێت، کۆمیته‌یه‌کی کاتی به‌ڕێوه‌به‌ری پێک هێناوه له هاوبیرانی سه‌ربه‌خۆیخوازان .
ئه‌ندامان و ڕاوێژکارانی ئه‌و کۆمیته‌یه له ناوخۆی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان،باشووری کوردستان،ده‌ره‌وه‌ی وڵات پێک هاتوون. کاک عارف باوه‌جانی وه‌ک وته‌بێژ وسه‌رۆکی کاتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان تابه‌ستنی یه‌که‌م کۆنگره‌ی پارتی دیاری کراوه .
له ڕاگه‌یاندراوه‌کانی داهاتووماندا زانیاری زیاتر و به‌رنامه وپرۆگرامی کاتیتان پێشکه‌ش ده‌کرێت.
به‌و هیوایه به دڵێکی فراوانی کوردستانییه‌وه وه‌رمان گرن وهاوکاری و ڕێنوێنی که‌رمان بن.
بژی بیر وهۆشی سه‌ربه‌خۆیی و سه‌ربه‌ستیی بۆ کوردستان،
نه‌مان بۆ داگیرکه‌رانی خاک و نیشتمانی کوردستان.
کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کاتی / پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان .
ڕێکه‌وتی 27 ڕیبه‌ندانی 2705 کوردی، به‌رامبه‌ر به 16.2.2006 میلادی.
30 Mar 2006
ڕێکهو 2006-02-02 13:14:12
به‌شی ( چالاکییه‌کان )