مافه‌كانی مرۆڤ له‌ وه‌ركشۆپێكدا ,ێكخراوی ده‌ستپێشخه‌ری كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیمافه‌كانی مرۆڤ له‌وه‌ركشۆپێكدا
له‌رۆژی 3-9-2006 له‌ۆركشۆپێكی یه‌ك رۆژیدا له‌شارۆچكه‌ی بنه‌سڵاوه‌و له‌هۆڵی چالاكی قوتابخانه‌كان، به‌ ئاماده‌بوونی 21 به‌شداربوو، رێكخراوی ده‌ستپێشخه‌ری كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، بابه‌تی مافه‌كانی مرۆڤ و هه‌زاره‌ی سێیه‌می تاووتوێ كرد.
ئاماده‌بووان كه‌ له‌نوێنه‌رانی رێكخراوه‌ پیشه‌یی و سیاسیه‌كان و كه‌سانی رۆشنبیر و مافناس پێكهاتبوون، گفتووگۆیه‌كی تَێر و ته‌سه‌لیان له‌مه‌ڕ ئه‌و بابه‌ته‌كانه‌ كرد كه‌ له‌ ۆركشۆپه‌كه‌دا وروژێندران.
ئه‌وه‌ی شایانی وتنه‌ ئه‌م وه‌ركشۆپه‌ درێژه‌ی ئه‌و زنجیره‌ چالاكییانه‌یه‌ كه‌ له‌لایه‌ن رێكخراوی ده‌ستپێشخه‌ریی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نییه‌وه‌ له‌هه‌ر سێ شاری هه‌ولێرو سلێمانی و كه‌ركوك ئه‌نجام ده‌درێت و له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌یه‌كی فراوانتره‌ كه‌ به‌ هاوكاری باڵوێزخانه‌ی به‌ریتانی جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ئه‌م پرۆژه‌یه‌ بریتییه‌ له‌زنجیره‌یه‌ك وه‌ركشۆپ له‌(8) هه‌شت شارو شارۆچكه‌ی كوردستان بۆ گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت و( 10 ) به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنی بۆ خستنه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك چه‌مك و بنه‌مای په‌یوه‌ست به‌ مافه‌كانی مرۆڤ وه‌كو كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و حیزبه‌ سیاسییه‌كان و پرۆسه‌ی دیموكراسیی و ...تاد، به‌رنامه‌كه‌ له‌پێنج كه‌ناڵی ناوخۆییه‌وه‌ له‌هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك و كه‌لار و كفری په‌خش ده‌كرێت و جگه‌ له‌پێشاندانی (50) په‌نجا نمایشی شانۆیی بۆ منداڵان له‌(50) گوند و شارۆشكه‌ی كوردستان.
له‌م نمایشانه‌دا باسی به‌نده‌كانی رێككه‌وتننامه‌ی مافه‌كانی منداڵان به‌ شێوه‌ی درامایی بۆ منداڵان ده‌كرێت و له‌گه‌ڵ نمایشه‌كاندا چیرۆكی كورت بۆ منداڵه‌كان ده‌خوێنرێته‌وه‌ له‌و كتیێبه‌ ره‌نگاوره‌نگه‌ی كه‌ (3000) سێ هه‌زار دانه‌ی لێ چاپكراوه‌ و له‌كاتی نمایشه‌كان به‌ سه‌ر منداڵاندا دابه‌ش ده‌كرێت.

ماوه‌ بووترێت ماوه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ سێ مانگه‌و هه‌ردوو ئۆفیسی هه‌ولێر و سلێمانی رێكخراوی ده‌ستپێشخه‌ریی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به‌شداریی له‌جێبه‌جێكردنیدا ده‌كه‌ن.
ڕێکه‌و 2006-09-01 08:46:23
به‌شی ( ژنان‌ )







سیاسی