کۆمه‌ڵێک جه‌رده‌و دزی سه‌ربه ڕێژیم لاوێکی زرنگهر له شاری جوانڕۆ به تووندی بریندار ده‌که‌ن.کۆمه‌ڵێک جه‌رده‌و دزی سه‌ربه ڕێژیم لاوێکی زرنگهر له شاری جوانڕۆ به تووندی بریندار ده‌که‌ن.
له نیوه‌ڕۆی ڕۆژی 9 بانه‌رمه‌ڕی 2706 ی کوردی، چه‌ند دزێک به مه‌به‌ستی تاڵان کردن و دزیینی زێڕێکی زۆر هێرش ده‌به‌نه سه‌ر دوکانی زێر فرۆشی کاک سالار عه‌لیمورادی کوڕی حاجی ئه حمه‌د له بازاری شاری جوانڕۆ، پاش مشت و مڕێکی زۆر له نێوان دزه‌کان و دوکانداره‌کانی نزیکی کاک سالار، یه‌کێک له دزه‌کان سێ گوله‌ی ده‌مانچه به کاک سالاره‌وه ده‌نێو به تووندی بریندکاری ده‌کات.
کاک سالار عه‌لیمورادی کوڕی حاجی ئه حمه‌د خه‌ڵکی ناوچه‌ی باوه‌جانی و دانیشووی شاری جوانڕۆی یه، به پێێ هه‌واڵ برینه‌که‌ی کاک سالار زۆر پڕ مه‌ترسی یه.
به هۆی ئه‌م ڕووداوه دزێوه بێزارییه‌کی زۆر له نێوان خه‌ڵکی دانیشتووی شاری جوانڕۆ به‌رامبه‌ر به سیخور و دزه‌کانی سه‌ربه ڕێژیم دروست بووه، دانیشتووانی جوانڕۆ به کار به ده‌ستانی ڕێژیمیان ڕاگه‌یاندووه،که ئه‌گه‌ر ئه‌و تاوان بارانه‌ی که به ناحه‌ق کاک سالاریان بریندار کردوه، دادگایه‌کی عادڵانه نه‌کرێن وسزای خۆیان وه‌رنه‌گرن ! ئێمه وه‌ک خه‌ڵکی شاری جوانڕۆ بێده‌نگ نابین وبه هێزی زۆری جه‌ماوه‌ر تۆڵه‌ی ئه‌و کاسپکاره بێتاوانه ده‌که‌ینه‌وه.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان زۆر به تووندی ئه‌و کرده‌وه نامرۆڤانه یه مه‌حکوم ده‌کات هاوکات هوشتاری ده‌دات به‌و که‌سانه‌ی که فریوی ڕێژیمیان خواردوه،له‌و کاره قیزهوانه یان بکشێنه‌وه،با چی دیکه نه‌بنه ئامانجی مه‌به‌ستی گڵاوی پلانه‌کانی ده‌زگای سیخوڕی ڕێژیمی داگیرکه‌ری کوردستان.
هه‌روه‌ها هیوای چاک بوونه‌وه بۆ کاک سالار ده‌خوازین.
ڕێکخستنی جوانڕۆێ پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
ڕێکهو 2006-07-19 15:56:05
به‌شی ( ئه‌رشیڤ )