بۆ شه‌هید و ئه‌نفال
که‌له‌ده‌رگای مێژووى خه‌م و
مێژووی زام و ئازاری کوردستانه‌وه
چوومه ژوورێ
ههلوێستهیهکم بۆ کرد‌و
په‌ڕه‌کانم هه‌ڵدانه‌وه
هه‌ر له‌یه‌که‌مین ڵاپهرهى
ناوی هه‌زاران شه‌هید بوو
دووه‌م ڵاپه‌ره ی ئه‌و مێژووه
ناوى سه‌دان
دێ رووخا‌و دێ ، کاو ل بوو
لا په‌ره‌یه‌کى تریشى
ناوی سه‌دان زیندووی ژێر خۆ ڵ
سه‌دان هه‌زار عه‌شقی ژین بوو
چه‌نده په‌ڕه‌م هه‌ڵدایه‌وه
ناوه‌کان بێ کۆتایبوون
ناوی ئه‌نفال و ئه‌نفال
خنکاوى ده‌ست کیمیاباران
گیان له‌ده‌ست چوى ناو زیندان بوون
لهکونجێکى تاریکى
موزهخانهکهى ئه‌ویندا
ته‌نها دوو گوڵاڵه سوره‌و
شێر بهفرینهیهکم دا
له‌دواى سه‌رنج
تێگه‌یشتم که‌سیان
ناژى بێ ئه‌وى دى
سه‌ربارى جێگاى تاریکى
نهبهفرهکه ده‌توایه‌وه
نه‌لا سکى دوو گوڵه‌که
سیس ده‌بوو ، ده چه‌مایه‌وه
لهناکاوداو له‌چوار لاوه
ده‌یان هاوار، ده‌نگ هه‌ڵبڕین
به‌هه‌ردوو گوێم‌دا دراو ه
مردوو زیندووه‌کانى مێژوو
هه‌ر هه‌موویان هاواریان کرد :
سپى به‌فر ، سورى گوڵان
لاشه‌ى شه‌هید ، خوێنى ئه‌وان
ئه‌و سا منیش له هه‌مان کونجى تاریکیدا
بۆیان که‌وتمه سه‌رچۆک و
کرنوشم برد بۆ هه‌موویان .
ڕێکهو 2006-09-02 12:29:14
به‌شی ( ژنان )