شه‌هین موحه‌مه‌دی به‌رپرسی ڕێکخراوی ژنانی مه‌ریوان که خۆی بۆ پێشوازی له 8 مارش ئاماده کردبوو، بانگێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌ریوان کرا.شه‌هین موحه‌مه‌دی به‌رپرسی ڕێکخراوی ژنانی مه‌ریوان که خۆی بۆ پێشوازی له 8 مارش ئاماده کردبوو، بانگێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌ریوان کرا.
سه‌ربه‌خۆ: شه‌هین موحه‌مه‌دی ژنه چالاکی بواره‌کانی مافی ژنی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و به‌رپرسی ڕێکخراوی ژنانی مه‌ریوان، که خۆی بۆ پێشوازی له 8 مارش ئاماده کردبوو، به‌ڵام هه‌ر ئه‌مڕۆ له لایه‌ن ئیداره‌ی داپلۆسێنهریی ئیتلاعاتی مه‌ریوان ئاگادار کراوه که ده‌بێت به زووترین کات خۆی بگه‌یه‌نێته دائیره‌ی ئیلاعات.
ده‌زگای داپلۆسێنه‌ری کۆماری ئیسلامی له مه‌ریوان به مه‌به‌ستیی سه‌رکوپ کردنی خۆپێشانده‌ران و مانگرتووانی شاری مه‌ریوان، ده‌ستی داوه‌ته تۆقاندن و گرتنی چه‌ندین که‌سایه‌تی ناسراوی ئه‌و شاره، که شه‌هین موحه‌ممه‌دی یه‌کێکه له‌و که‌سانه‌ی له نێۆ شاری مه‌ریوان، که به چالاکی بواری ژنان و بواره‌کانی مافی مرۆڤ ناسراوه.
مه‌به‌ستێکی دیکه‌ی ئیتلاعات له‌م کاته‌دا که بانگهێشتنی شه‌هین موحه‌ممه‌دی ده‌کات، دروست کردنی ئاسته‌نگییه له بهریوهجوونی ئاهه‌نگی رۆژی 8ی مارس رۆژی جیهانی ژنان.
بانگهێشتنی شه‌هین بۆ ده‌زگای ئیتلاعات بێجگه له‌وه‌ی که نگرانی زۆری بۆ بنه‌ماڵه‌که‌ی دروست کردوه، هاوکات بێزاری زۆری خه‌ڵکی له به‌رامبه‌ر به ئیتلاعات له ناو مه‌ریوان زیاد کردوه.
ڕێکهو 2009-03-08 11:02:22
به‌شی ( ژنان )