بارزانی له دیدارێکدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فیزیۆنی (BBC) رایگه‌یاند پارچه پارچه‌یی به زۆر به‌سه‌ر کورددا سه‌پێنراوه و سه‌ربه‌خۆیی مافێکی سروشتیی گه‌لی کورده.
بارزانی: سه‌ربه‌خۆیی مافێکی سروشتیی گه‌لی کورده
هه‌ولێر/ ئه‌سوات ئه‌لعیراق: مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، چوارشه‌ممه، رایگه‌یاند سه‌ربه‌خۆیی مافێکی سروشتیی گه‌لی کورده‌و هه‌رێمی کوردستانيش به‌هۆی تێگه‌یشتنی له واقیعی ئێستا به ویستی خۆی ده‌یه‌وێت له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقدا بمێنێته‌وه.
بارزانی له دیدارێکدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فیزیۆنی (BBC) رایگه‌یاند پارچه پارچه‌یی به زۆر به‌سه‌ر کورددا سه‌پێنراوه و سه‌ربه‌خۆیی مافێکی سروشتیی گه‌لی کورده.
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان وتیشی ئێمه له‌و واقیعه تێده‌گه‌ین که تێیدا ده‌ژین بۆیه به‌باوه‌ڕه‌وه و به بڕیاری په‌رله‌مانی کوردستان مانه‌وه‌مان له چوارچێوه‌ی عێراقدا هه‌ڵبژاردووه، رونیشیکرده‌وه هه‌تا ئه‌و کاته‌ی حکومه‌تی عێراق پابه‌ند ده‌بێت به ده‌ستوری هه‌میشه‌ییه‌وه، ئێمه‌ش پابه‌ند ده‌بین به یه‌کێتیی نیشتیمانی عێراقه‌وه.
بارزانی له 23ی شوباتی رابردوودا گه‌شتێکی بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌ستیپێکرد‌و دوای سه‌ردانی ئه‌ڵمانیا‌و کۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو (9/3) گه‌یشته له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا.
ع ع (خ) “ ع ع
سایتی ده‌نگه‌کانی ئێراق
2009-03-12 17:12:54
16 ساڵ و 11 مانگ و 10 کاتژمێر و 22 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان