نه‌ورۆز که به کۆتایی هاتنی ساڵ وده‌ستپێکی ساڵی نوێ ده‌گوترێ و ده‌بێته یه‌که‌م رۆژی به‌هار هه‌موو ساڵێ له 21 ئادار کوردستانیان ئه‌م بۆنه نه‌ته‌وه‌ییه له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان به‌رز و پیرۆز راده‌گرن.
نه‌ورۆز هێمای یه‌کگرتوویی کورد

جه‌مال نه‌جاری
[email protected]هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک خاوه‌نی داب و نه‌ریتی و بۆنه‌ی نه‌ته‌وه‌یی تایبه‌ت به خۆیه‌تی و به‌م داب و نه‌ریت و بۆنانه بانگه‌شه بۆ ره‌سه‌نایه‌تی خۆی ده‌کات، نه‌ته‌وه‌ی کوردیش خاوه‌نی کلتووری خۆیه‌تی که جیاوازی ده‌کاته‌وه له نه‌ته‌وه‌کانی ده‌وروبه‌ری و له هه‌مان کاتیش‌دا خاوه‌نی بۆنه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌ییه که ئه‌ویش نه‌ورۆزه.
نه‌ورۆز که به کۆتایی هاتنی ساڵ وده‌ستپێکی ساڵی نوێ ده‌گوترێ و ده‌بێته یه‌که‌م رۆژی به‌هار هه‌موو ساڵێ له 21 ئادار کوردستانیان ئه‌م بۆنه نه‌ته‌وه‌ییه له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان به‌رز و پیرۆز راده‌گرن.
نه‌ته‌وه‌کانی ده‌وروبه‌ریشمان وه‌ک فارس و تورک و چه‌ند وڵاتێکی تر هه‌موو ساڵی ئه‌م بۆنه‌یه وه‌ک سه‌ره‌تای ساڵی نوێ جه‌ژن ده‌گرن، به‌ڵام ئه‌م بایه‌خه‌ی که نه‌ورۆز لای کورد هه‌یه‌تی لای هیچ کام له نه‌ته‌وه‌کانیتر نییه.
نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌ر له دێر زه‌مانه‌وه به هۆی هه‌لومه‌رجی سیاسی و جوغرافی و مێژوویی بایه‌خیان به‌م بۆنه‌یه داوه و بۆته هێمایه‌ک له ره‌سه‌نایه‌تی نه‌ته‌وه‌ی کورد و به کردنه‌وه‌ی ئاگر و به‌رێوه‌چوونی جه‌ژن و شادمانی ئه‌م یاده‌یان به‌رز راگرتووه و نه‌یانهێشتووه زوڵم و سته‌می داگیرکه‌ران ئه‌م بۆنه‌یه له مێشکی تاکی کورد بسڕنه‌وه و له پاش 2700 ساڵ کورد هێشتا نه‌ورۆز به‌رز راده‌گرێت.
ئه‌مرۆکه باشووری کوردستان له ده‌ستی داگیرکه‌ر رزگاری بووه و ئه‌م به‌شه‌ی کوردستان ئه‌مرۆ حوکمی خۆی ده‌کات و مانگی ئاداریش که مانگی راپه‌رین و رزگارییه و له 5ی ئادار رێ و ره‌سمی یادی راپه‌رین له سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچکه‌که‌ان ده‌کرێته‌وه و 21ی ئادار که سه‌ره‌تای مانگی نه‌ورۆزه ئه‌م شادمانیه ده‌گاته لووتکه و ده‌سه‌ڵات و جه‌ماوه‌ری باشووری کوردستان ساڵانه ئه‌م بۆنه‌یه به‌رز راده‌گرن و نه‌ورۆز بۆته هێمایه‌کی زیندوو له ره‌سه‌نایه‌تی نه‌ته‌وه‌ی کورد له باشوری کوردستان و له ئازادییه‌کی ته‌واو دا ئه‌م بۆنه‌یه جه‌ژن ده‌گرن. له به‌شه‌کانیتریش باکوور و رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای کوردستان که له بن ده‌ستی داگیرکه‌ر دایه کوردستانیان له ژێر گوشارێکی زۆر(نه‌ورۆز) بۆنه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان جه‌ژن ده‌گرن و هه‌موو ساڵێ دوژمنانی کوردستان ئه‌م خۆشی و شادییه‌مان لێ ده‌که‌ن به شیوه‌ن و ئیزن ناده‌ن خه‌ڵک به ئازادی ئه‌م بۆنه‌یه به‌رز راگرن.
به داخه‌وه پارچه پارچه بوونی کوردستان له لایه‌ن دوژمنانه‌وه وای لێکردووین که هه‌ر به‌شه‌ی کوردستان بکه‌وێته ژێر کاریگه‌ری ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند و به جۆرێک له یه‌کتریمان جیاواز بکه‌نه‌وه، به‌ڵام به خۆشییه‌وه نه‌ورۆز ئه‌م هێمایه‌یه که ئێمه هه‌موو کوردستانیان شانازی پێوه ده‌که‌ن ، با ئه‌م بۆنه‌یه بکه‌ینه هێمای یه‌کگرتوویشمان و به یه‌که‌وه و به جوانترین شێوه ئه‌م بۆنه‌یه جه‌ژن بگرین و بێته سه‌ره‌تایه‌ک بۆ رزگاری پارچه‌کانیتری کوردستان و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویسته تێکڕای پارته سیاسییه‌کانی کوردستان باس له بایه‌خ و گرنگی نه‌ورۆز بکه‌ن و له پلاتفۆرمێکی هاوبه‌شدا نه‌ورۆز به هێمای یه‌کگرتویی کورد بزانن، ئه‌مڕۆ دوژمنانی نه‌ته‌وه‌که‌مان زیاتر له جاران چاویان بریوه‌ته کوردستان و له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان شوێنه‌واره دێرینه‌کانمان له ناو به‌رن و ده‌ست به‌سه‌ر مێژووی چه‌ندین هه‌زار ساڵه‌ماندا بگرن و هێماکانی ره‌سه‌نایه‌تی نه‌ته‌وه‌که‌مان له نێو مێشکماندا بسڕنه‌وه، بۆیه پێویسته به وریایی هه‌نگاو هه‌ڵباوێین و خۆمان بۆ دوا رۆژی رووناک که راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانه ئاماده بکه‌ین.
ئه‌م هه‌ویره‌ش ئاو زۆر هه‌ڵده‌گرێ و ناچمه نێو ئه‌م بابه‌ته و دێمه‌وه ناو بابه‌ته‌که‌ی خۆم و ده‌ڵێم به‌رز راگرتنی ئه‌م بۆنه‌یه له هه‌موو پارچه‌کان سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستیییه‌یه‌که کورد یه‌ک نه‌ته‌وه و دابه‌شکراوه و نه‌ورۆزیش جه‌ژنی ره‌سه‌نی کوردستانیانه و نابێ ئه‌مساڵ وه‌ک ساڵانی رابردوو به‌رێوه بچێت، پێویسته ده‌سه‌ڵاتی باشووری کوردستان زیاتر کار بکات بۆ ئه‌وه‌ی لانیکه‌م ئه‌م بۆنه‌یه لێره مانای خۆی پێ بدرێت و تێکرای پارته‌سیاسییه‌کانی کوردستان نه‌ورۆز بکه‌نه سه‌ره‌تای گفتگۆ و دیالۆگی نێوان خۆیان و چاره‌سه‌کردنی کێشه‌کان و بانگه‌شه بۆ ئازادی و یه‌کسانی و داوا کردنی مافی نه‌ته‌وه‌ی کورد بکه‌ن .