لە حیزبە ناشیونالیستەکانی فارسی یا بە قسەی خۆیان حیزبی سەرتاسەری ئێرانی، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامە داوا لە خەڵکی ئێران دەکەن، کە گرنگی بە ڕۆژی نەورۆز نەدەن و بە قسەی خۆیان نەورۆز هەستی سەربەخۆخوازی لە نێۆ کوردەکان
ساڵی نۆێی کوردی پێناسەی 2709 ساڵ خۆڕاگری گەلەکەمانە، پهیامی نهررۆزی پارتی سهربهستیی کوردستان بۆخهڵکی کوردستان.

کوردستانیانی خۆشهویست و وڵاتداگیرکراو !
بێجگە لە سەری ساڵی میلادی، هەرکام لە نەتەوەکانی ئەم جیهانە خاوەنی ڕۆژی نەتەوەیی خۆیانن، و ساڵانە بە شکۆیەکی گەرمەوە پێشوازی لە هاتنی سەری ساڵیان دەکەن، وبێگومان هەر کام لەو سەری ساڵانەش هەلگری مێژوویەکی تایبەتەییە بە خۆی. سەری سالێ ئێمەی کوردیش باشترین بەڵگەی خۆڕاگر و قارەمانییەتی گەلەکەمانە، کە 2709 ساڵ پێش کورد توانیوێتی بەرنگاری دیکتاتۆرێکی ئەو سەردەمە بێتەوە.
خۆشەویستی نەورۆز لە ناخی کوردەکاندا ڕیشەیەکی مێژوویی هەیە، ئەمەش وای کردوە کە نەورۆزیش وەک دەیان ڕۆژە مێژوویی دیکەی کورد بکەوێتە بەرپلان و ڕق وکینەی داگیرکەران و ناشیونالیستەکانی دژە کورد.
وەک زۆربەمان دەبینین کە هیندێک لە حیزبە ناشیونالیستەکانی فارسی یا بە قسەی خۆیان حیزبی سەرتاسەری ئێرانی، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامە داوا لە خەڵکی ئێران دەکەن، کە گرنگی بە ڕۆژی نەورۆز نەدەن و بە قسەی خۆیان نەورۆز هەستی سەربەخۆخوازی لە نێۆ کوردەکاندا دەهروژێنێت، هەر لە نێو بەیاننامەکەیاندا وەک نموونەش باس لە سەر بەخۆبوونی گەلی کورد دەکەن لە سەردەمی کۆماری کوردستان بە سەرۆکایەتی پێشەوای نەمر قازی موحەممەد. ئەو هاوارە ترسنۆکانەی لایەنە ناشیونالیستەکانی ئێرانی، باشترین پەیام بە ئێمەی کورد دەدا کە نەرۆز بەڵگەی هەزاران ساڵەی گەلەکەمانە. ئێمەش پێویستە خۆمان بناسینەوە و ببینە خاوەنی سەروەری خۆمان.
پارتی سەربەستیی کوردستان، سەری ساڵی تازەی کوردی ساڵی 2709 لە گشت هاوڵاتیانی کوردستانی ونەتەوەکانی دیکە کە ئاهەنگی نەورۆز دەگێرن پیرۆز دەکات، پسک هیواخوازە کە نەورۆزی ساڵانی داهاتوومان لە شارو ناوچەکانی کوردستان، بە ئازادی و ئاشتی و ڕزگارکراوی ئاهەنگ بگێڕێن.
جارێکی دیکە پیرۆزبێت نەورۆز لە گشت کوردستانیان.
سهرکهوێ خهباتی گهلی کورد، له پێناو وهدهستهێنانی دهوڵهتی سهربهخۆ ودیمۆکراتی کوردستان.
ههر شه کاوه بیت خهباتی سهربهخۆیی خوازی، پارتی سهر بهستیی کوردستان .
پارتی سهر بهستیی کوردستان ، نهورۆزی 2709 ی کوردی. http://www.psk2006.org/