له‌و دیداره‌دا که نزیکه‌ی 2 کاتژمێر درێژه‌ی هه‌بوو، زۆر بابه‌ت وپرۆژه‌ی گرنگ که پێناسه له سه‌ر شێوه‌ی کارکردن و پێش خستنی کۆمه‌ڵگا له بواره‌کانی دیمۆکراتی و مافی مرۆڤدا باسکرا
دیداری سکرتێری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، له‌گه‌ڵ پرۆژه‌ی هاوبه‌شی نێۆنه‌ته‌وه‌یی دامه‌زراوه‌ی ئه‌تڵه‌س و ئه‌نیستیۆی که‌یتۆ له واشنگتۆنی پایته‌ختی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا.


ڕۆژی 3ی خاکه‌لێوه‌ی 2709 ی کوردی به‌رامبه‌ر به 23.3.2009 ی زاینی. به‌ڕێز کاک عارف باوه‌جانی سکرتێری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، سه‌ردانی باره‌گاکانی ئه‌نیستۆی که‌یتۆ واته ئه‌نیسیتۆی لێکۆڵینه‌وه‌ی زانسته سیاسییاکان و دامه‌زراوه‌ی ئه‌تله‌س که ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی ئابوری و پێوه‌ندییه ئابوری و ڕامیارییه‌کانی نێوان تاک وکۆمه‌ڵه کرد، ئه‌و دوو ناوه‌نده پێکه‌وه له چه‌ندین پرۆژه‌ی نێۆنه‌ته‌وه‌ییه‌وه هاوبه‌ش کار ده‌که‌ن. که هه‌ردوو شۆێنی ناوبراو زۆر به ناوبانگن له ئاست جیهاندا و به تایبه‌ت له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا.
له‌و دیداره‌دا به‌ڕێزان دوکتۆر تۆم جی پاڵمه‌ر، جێگری سه‌رۆکی گشتی و به‌رپرسی پرۆژه نێۆنه‌ته‌وه‌ییه‌کان له دامه‌زراوه‌ی ئه‌تڵه‌س بۆ توێژینه‌وه‌ی زانستی و هاوه‌ڵی باڵا له په‌یمانگای که‌یتۆ، و به‌ڕێز پێشواز فه‌یزوڵا به‌رپرسی ماڵپه‌ڕی چرای ئازادی و به‌ڕێوه‌به‌ری نوسین له ماڵپه‌ری چراغی ئازادی له هه‌مان ناوه‌ند، پێشوازییان له کاک عارف سکرتێری گشتی پسک کرد.
له‌و دیداره‌دا که نزیکه‌ی 2 کاتژمێر درێژه‌ی هه‌بوو، زۆر بابه‌ت وپرۆژه‌ی گرنگ که پێناسه له سه‌ر شێوه‌ی کارکردن و پێش خستنی کۆمه‌ڵگا له بواره‌کانی دیمۆکراتی و مافی مرۆڤدا باسکرا.
کاک عارف باسی له سه‌ر زۆر مێژووی جوڵانه‌وه‌کانی کورد وبه‌ڵێنه ناراسته‌کانی دراوسێ و داگیرکه‌رانی کوردستان کرد، وهۆکاره‌کانی سه‌رنه‌که‌وتنی ئه‌م چه‌ندین ساڵه‌ی جوڵانه‌وه‌ی کوردی ئاراسته‌ی هه‌ردوو به‌ریز کرد، باسی له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆ بوونی وڵاتانی کۆسۆڤۆ و مونتینیگرۆ کرد، نگرانی خۆی له‌وه پێشاندا که وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا که تا ئیستاشی له‌گه‌ڵ بێت پشتیوانی له‌سه‌ربه‌خۆبوونی گه‌لی کورد نه‌کرده‌وه‌و نایکات. که ئه‌وانیش وێرای ته‌ئید کردنی قسه‌کانی به‌ریزیان، تیشکیان خسته سه‌ر هیندێک هۆکاری ژیوپۆلتیکی له ناوچه‌که‌دا، که له نێوان هه‌ردو لایه‌ندا باسێکی گشتی له سه‌ر ئه‌م چه‌مکه تاوتۆی کرا.
له دریژه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا کاک عارف له بواره‌کانی زانستی و ئابورییه‌وه باسێکی کورتی له‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئاراسته کردن.
به‌ڕێزان دکتۆر پاڵمه‌ر و پێشواز فه‌یزوڵا گه‌لێک ڕێنوێنی وپێشنیاری به که‌ڵک و زانستیان له‌و بوارانه‌دا خسته ڕوو. که له لایه‌ن کاک عارف به ناوی پارتی سه‌ربه‌ستییه‌وه سوپاسیان کراو، به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان پێدرا که به خۆشحاڵییه‌وه و به کرده‌وه پێشوازی له پێشنیاره‌کانیان بکرێت.
به گۆێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی به ده‌ستی ماڵپه‌ڕه‌که‌مان گه‌یشتووه، دیدار له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تییه‌کانی ئه‌و 2 ناوه‌ند و ئه‌نیستۆیه، و هه‌روه‌ها چه‌ندین دیداری دیکه‌ی گرنگی پسک له واشنگتۆنی پایته‌ختی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له ڕۆژانی داهاتوودا درێژه‌ی ده‌بێت.
ناوه‌ندی هه‌واڵی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان. http://www.psk2006.org/
3ی خاکه‌لێوه‌ی 2708 ی کوردی. واشنگتۆن.