به‌ڕێزان باوه‌جانی وته‌بێژی گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی و کاک کاروان سه‌رده‌شتی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی, سه‌ردانی باره‌گایی په‌رله‌مانی نه‌رویجیان کرد, له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئاڵف ئیڤار ساموه‌لسه‌ن ئه‌ندامی په‌رله‌مان و ئه‌ندامی کۆمیته‌ی کاروباری

ئه‌مڕۆ 12 ڕه‌زبه‌ری 2706 ی کوردی به‌رامبه‌ر به 4 سه‌پته‌مبه‌ری 2006 ، به‌ڕێزان کاک عارف باوه‌جانی وته‌بێژی گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان وکاک کاروان سه‌رده‌شتی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان : سه‌ردانی باره‌گایی په‌رله‌مانی نه‌رویجیان کرد و له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئاڵف ئیڤار ساموه‌لسه‌ن ئه‌ندامی په‌رله‌مان و هه‌روه‌ها ئه‌ندامی کۆمیته‌ی کاروباری ده‌ره‌وه و نێونه‌ته‌وه‌یی په‌رله‌مانی نه‌رویج کوبوونه‌وه‌یه‌کی یه‌ک کاتژمێریان پێک هێنا.
ئالف ئیڤار که ئه‌ندام په‌رله‌مانی نه‌رویجه له لیستی پارتی ناوه‌ڕاستی (سه‌نته‌ر) نه‌رویجیه، پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانیش که وه‌ک پارتێکی ناوه‌ڕاستی کوردستان که زۆر پێوه‌ندی نزیکی له‌گه‌ڵ زۆر به‌ی پارته‌کانی نه‌رویجی و پارتی سه‌نتراڵدا هه‌یه، له هه‌مان کاتدا خۆی به ده‌سته خوشکی پارته دیموکرات و سه‌نتراڵه‌کانی جیهانی ده‌زانێ، تا ئیستا توانیوێتی بناخه‌ی دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ چه‌ندین پارت ولایه‌نی جیهانی دروست بکات و له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامی کاری دیپلوماتی یه.
سه‌ره‌تای کۆبوونه‌وه‌که له لایان ڕێزداران کاک عارف باوه‌جانی و کاک کاروان سه‌رده‌شتی باسێکی گشتی له‌سه‌ر کوردستان و ئامانجه‌کانی خه‌باتی پارتی سه‌ربه‌ستیی و هه‌ل و مه‌رجی ئێران به گشتی ئاراسته‌ی ناو براو کرا.
ئاڵف ئیڤاریش چه‌ندین پرسیاری ئاراسته‌ی شاندی پارتی سه‌ربه‌ستیی کرد، ناوبراو ڕایگه‌یاند که خۆشحاڵه له‌وه‌ی که ئه‌م زانیاریانه‌ی ده‌ست که‌وتووه،هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند به‌م نزیکانه به ناوی کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانه‌وه کارمه‌ندانی کۆماری ئیسلامی ده‌بینین،به باشی که‌ڵک له شیکردنه‌وه‌کانی ئێوه ده‌گرم سه‌باره‌ت به کێشه‌ی کورد له‌و به‌شه داگیکراوه‌یدا،
له کۆتایی دا ناوبراو به ناوی حیزبه‌که‌یه‌وه واته پارتی سه‌نته‌ری نه‌روویجی و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌وه خۆشحاڵی خۆی سه‌باره‌ت به‌و دیداره دووپات کرده‌وه‌و خوازیاری پێوه‌ندی به‌رده‌وام و زانیاری زیاتر بو.
ی ڕه‌زبه‌ری 2706 ی کوردی.12
به‌شی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.