له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ئاوریک له‌و په‌نابه‌رانه بده‌نه‌وه، به تایبه‌ت ئه‌وانیش بخه‌نه لیستی ئه‌و چه‌ند هه‌زار په‌نابه‌ره‌ی ئێراقییه‌وه که تازه ده‌یانه‌وێ بیاننهێنه نێۆ خاکی ئه‌مریکاوه.
سکرتێری پسک له ڕێگه‌ی KHRW، داوای پشتیوانی وڵاتی ئه‌مریکای بۆ په‌نابه‌رانی گیرهاتووی سه‌ر سنووری نیوان ئێراق وئۆردون ده‌کات.

له درێژه‌ی دیدار‌و چالاکییه‌کانی سکرتێری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به‌رێز کاک عارف باوه‌جانی له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا، ڕۆژی 4ی خاکه‌لیوه‌ی 2709 ی کوردی، به‌رامبه‌ر به 24.3.2009 ی زاینی، به‌ریزیان به مه‌به‌ستی باسکردنی هه‌ل و مه‌رجی دژواری گیرهاتووی په‌نابه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له سه‌رسنووری بۆشایی نێوان ئێراق وئۆردون، سه‌ردانی ئۆفیسی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کورد KHRW له ولایه‌تیی ڤیرجینیای وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا کرد، که له لایه‌ن به‌رێز په‌ری قه‌ره‌داغی به‌رپرسی گشتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کورد له ئه‌مریکا پێشوازی لێ‌کرا.
له‌و دیداره‌دا به‌ریز کاک عارف ئاماژه‌ی به ژیانی زیاد له 4 ساڵی به‌رده‌وامی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کرد، که له سه‌ر سنووری نێوان وڵاتانی ئێراق و ئۆردون دان، واته له‌سه‌ر خاکی نه‌و مانسلاندن. کاک عارف داوای کرد که رێکخراوی مافی مرۆڤی کورد له ئه‌مریکا، داوا بکه‌ن له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ئاوریک له‌و په‌نابه‌رانه بده‌نه‌وه، به تایبه‌ت ئه‌وانیش بخه‌نه لیستی ئه‌و چه‌ند هه‌زار په‌نابه‌ره‌ی ئێراقییه‌وه که تازه ده‌یانه‌وێ بیاننهێنه نێۆ خاکی ئه‌مریکاوه.
کاک عارف ئاماژه‌ی به‌وه کرد له کام یاسای جیهاندا هه‌یه، که به‌شێک له په‌ناخوازان ده‌بێت 4 ساڵ له شۆێنێکی وادا که خاکی بۆشایی نێوان 2 وڵاته به زستان وگه‌رمای به‌ناو بانگی ئه‌و ناوچانه ژیان به‌رنه سه‌ر. به‌ڕێزیان له درێژه‌ی باسه‌که‌یاندا زانیاری ته‌واویان ئاراسته‌ی ڕیکخراوی مافی مرۆڤی کورد کرد، که ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه 194 که‌سن، که 90 که‌سیان مناڵی خواری 18ساڵانن، واته له کۆی گشتیدا ده‌بنه 38 که‌یس، و له 11.1.2005 له مه‌ر هه‌ڕه‌شه‌و ترسی تروریستانی ناوچه‌کانی ڕۆمادی ئیراق که‌مپی ئه‌ڵتاشیان جێهێشتوه‌و گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و سنوره‌وه.
به‌ڕێز په‌ری قه‌ره‌داغی نگرانی خۆی له‌سه‌ر وه‌زعی ئه‌و په‌نابه‌ره کوردانه ده‌ربڕێ، و به‌ڵێنی ئه‌وه‌یدا که هه‌نگاوی به په‌له بۆ ئه‌م کاره هه‌ڵگرێت و تا چه‌نده‌ی له ده‌ست بێت درێغی نه‌کات، شایانی باسه هه‌ر بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و په‌نابه‌رانه، ڕاسته‌و خۆ له ئۆفیسی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کورد له ئه‌مریکاوه له لایه‌ن کاک عارف و په‌ری خانمه‌وه پیوه‌ندی ته‌له‌فونی به په‌نابه‌رانه‌وه کراو، له لایه‌ن په‌ری خانه‌وه چه‌ندین پرسیاریان ئاراسته کراو هه‌روه‌ها ناوبراو چه‌ندین زانیاری به که‌ڵکی پیدان که چۆن بتوانن درێژه به داواکارییه‌کانی مافی خۆیان بده‌ن.
ناوه‌ندی هه‌واڵ و ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان. www.psk2006.org
4ی خاکه‌لیوه‌ی 2709 ی کوردی.