به تاوتۆێ کردنی چه‌ندین خاڵی گرنگ، وه‌ک دۆزی کورد له جیهان و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئاینده‌ی ئێران، ئاینده‌ی ئێران و نه‌ته‌وه‌کانی بنده‌ستی ئێران و زۆر
دیداری نێوان کاک عارف سکرتێری گشتی پسک و خاتو مال‌و ئینۆسنت له واشنگتۆنی پایته‌ختی ئه‌مریکا.

ڕۆژی 4ی خاکه‌لێوه‌ی 2709 ی کوردی وبه‌رامبه‌ر به 24.3.2009 ی زاینی. به‌ڕێز کاک عارف باوه‌جانی له‌گه‌ڵ خاتو مال‌و ئینۆسنت شیکارکاری سیاسه‌تی ده‌ره‌کی له په‌یمانگای که‌یتۆ، له واشنگتۆنی پایته‌ختی ئه‌مریکا کۆبووه.
سه‌ره‌تا خاتومالو ئینۆسنت به خێرهاتنی سکرتێری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانی کرد.
کۆبوونه‌وه‌که به تاوتۆێ کردنی چه‌ندین خاڵی گرنگ، وه‌ک دۆزی کورد له جیهان و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئاینده‌ی ئێران، ئاینده‌ی ئێران و نه‌ته‌وه‌کانی بنده‌ستی ئێران و زۆر بابه‌تی دیکه‌ی پێوه‌ندیدار به ئێران و کوردستانه‌وه دوولایه‌نه شرۆڤه‌ی له سه‌ر کرا.
شایه‌نی باسه که له‌و دیداره‌دا به‌ریز کاک پێشڕه‌و فه‌یزوڵا کارگێرێ پرۆژه‌ی هابه‌شی نێوان ئه‌نیستۆی که‌یتۆ و ئه‌تله‌سی جیهانی به‌شداری هه‌بوو.
له به‌شی کۆتایی کۆبوونه‌وه‌که‌دا خاتو خاتومالو ئینۆسنت ڕایگه‌یاند که له هه‌وڵی پێوه‌ندی زیاتر ده‌بێت، بۆ ناساندن و هاوکاری کردنی پسک وکورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
ناوه‌ندی هه‌واڵ و ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان. www.psk2006.org
4ی خاکه‌لیوه‌ی 2709 ی کوردی.