جۆوبایدن جێگرى سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا هێرۆ عه‌بدولقادر حه‌مه‌ده‌مین ناسراو به هێرۆ مسته‌فا وه‌ک گه‌وره راوێژکارى خۆى بۆ کاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌ستنیشان کرد.
جێگرى سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا کچه کوردێک ده‌کاته گه‌وره راوێژکارى خۆى

رووداونێت-واشنتن
جێگرى سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا کچێکى کوردى وه‌ک گه‌وره راوێژکارى خۆى بۆ کاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌ستنیشان کرد.
جۆوبایدن جێگرى سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا هێرۆ عه‌بدولقادر حه‌مه‌ده‌مین ناسراو به هێرۆ مسته‌فا وه‌ک گه‌وره راوێژکارى خۆى بۆ کاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌ستنیشان کرد.
هێرۆ له ساڵى 1973 له شارى هه‌ولێر له دایک بووه‌و کچى هاوکارمان عه‌بدولقادر حه‌مه‌ده‌مین دامه‌زرێنه‌روخاوه‌نى ئیمتیازى هه‌فته‌نامه‌ى "بارزان"ه که له هه‌ولێر ده‌رده‌چێت. هێرۆ له منداڵیه‌وه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ى ئاواره‌ى ئێران ده‌بێت و له‌وێشه‌وه کۆچده‌که‌ن به‌ره‌و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکا، ماسته‌رى له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وله‌تییه‌کان له زانستگه‌ى برینستن له ئه‌مه‌ریکا وه‌رگرتووه.له ساڵى 1999 ه‌وه له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا کار ده‌کات وله 2003 -2004 به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى مه‌ده‌نى ئه‌مه‌ریکا بووه له موسڵ ویاریده‌ده‌رى پۆل بریمه‌رى ده‌سه‌ڵاتتدارى ئه‌وکاتى ئه‌مه‌ریکا بووه له عێراق.
میدیاى تورکى ئه‌مڕۆ به گرینگییه‌وه وێڕاى بڵاوکردنه‌وه‌ى هه‌واڵى بوونى هێرۆ به گه‌وره راوێژکارى بایدن ، به‌ستیانه‌وه به پرۆژه‌ى بایدن بۆ دابه‌شکردنى عێراق بۆ سێ هه‌رێمى کورد‌و شیعه‌و سوننه.
2009-03-23 16:02:30
16 ساڵ و 10 مانگ و 11 کاتژمێر و 28 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان