له‌لایه‌ن به‌رێز دوکتۆر میچائیل ئا لیدیین که یه‌کێکه له به‌رپرسانی باڵا ده‌ستی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه به گه‌رمی پێشوازی کرا. ناوبراو ڕایگه‌یاند که هه‌میشه
کاک عارف باوه‌جانی سه‌ردانی دامه‌زراوه‌ی داکۆکیکردن له دیمۆکراسیه‌ته‌کان ده‌کات.

ڕۆژی 5ی نه‌ورۆزی 2709 ی کوردی به‌رامبه‌ر به 25.3.2009 به‌ڕێز کاک عارف باوه‌جانی سکرتیری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، سه‌ردانی دامه‌زراوه‌ی داکۆکیکردن له دیمۆکراسیه‌ته‌کان له واشنگتۆی پایته‌ختی ئه‌مریکا کرد، له‌لایه‌ن به‌رێز دوکتۆر میچائیل ئا لیدیین که یه‌کێکه له به‌رپرسانی باڵا ده‌ستی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه به گه‌رمی پێشوازی کرا. ناوبراو ڕایگه‌یاند که هه‌میشه خۆی به دۆستێکی نزیکی کورد زانیوه‌و ده‌یزانێت، ئاماژه‌شی به دۆستایه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانی باشوری کوردستان وه‌ک به‌ڕێزان مام جه‌لال تاڵه‌بانی و کاک مه‌سعود بارزانی کرد، خۆشحاڵی خۆشی به ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ سکرتێری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان پێشاندا.
له‌و کۆبوونه‌وه‌دا که به‌شێکی کۆبوونه‌وه‌ی داخراوبوو، ئاماژه به ڕه‌وتی دیمۆکراسی له جیهان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و کوردستان به تایبه‌تی کرا.
شایانی باسه که به‌رێز دوکتۆر میچائیل یه‌کێکه له‌و که‌سایه‌تیه ناودارانه‌ی ئه‌مریکایه، که شاره‌زاییه‌کی ته‌واوی له‌سه‌ر سیاسه‌تی نێۆده‌وڵه‌تی و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه.

پاش 2 کاتژمێر باس و لێکدانه‌وه و، دوان له‌سه‌ر پرۆژه‌ی هاوبه‌شی دوو لایه‌نه کۆبوونه‌وه‌که کۆتایی پێهات.
5ی نه‌ورۆزی 2709 به‌رامبه‌ر به 25.3.2009.
www.psk2006.org ناوه‌ندی هه‌واڵ و ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.