چاوی که‌وت به چه‌ندین که‌سایه‌تی کورد وه‌ک به‌ریزان دوکتۆر مه‌حمود عوسمان که‌سایه‌تی ناسراو و نه‌ته‌وه‌یی کورد، و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئێراق، به‌ڕێز سۆزان خاڵه‌شه‌هاب ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان، به‌ڕێز دوکتۆر کورمانج گوندی سه‌رۆکی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد،
به به‌شداری سکرتێری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، وچه‌ندین که‌سایه‌تی کوردستانی و پارت ولایه‌نی سیاسی کوردستانی وجیهانی، 21 یه‌که‌مین کۆنفرانسی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له ئه‌مریکا به‌ڕێوه چوو.

کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له ئه‌مریکا ڕۆژانی 27 و 28 ی مارشی 2009، کۆنفرانسی ساڵانه‌ی خۆی له ناوچه‌ی ڕاکسڤێلی نزیکی واشنگتۆنی پایته‌ختی ئه‌مریکا، له ژێر ناوی (داهاتووی کوردستان، به‌ره‌و بیرکردنه‌وه وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک) به‌ست.

له ڕۆژی 27 ی مارش که ڕۆژی یه‌که‌می کۆنفرانسه‌که بوو، هه‌موو به‌شدارانی ئه‌و کۆنفرانسه هاتنه ده‌ره‌وه‌ی لۆکا‌ڵی کۆنفرانسه‌که، و به خۆێندنه‌وه‌ی سرودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ڕه‌قیب ئاڵای کوردستانیان به شێوه‌یه‌کی یاسایی له سه‌ر بینایی هۆتێله‌که شانبه‌شانی ئاڵای ئه‌مریکا به‌رز کرایه‌وه، که تا ئاخرین ڕۆژه‌کانی کۆنفرانس ئاڵای کوردستان به به‌رزکراوه‌یی ده‌شه‌کایه‌وه.
شایانی باسه که نۆێنه‌رایه‌تی چه‌ندین پارتی سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان وچه‌ندین که‌سایه‌تی ناسراوی کورد له‌و کۆنفرانسه‌دا به‌شداریان هه‌بوو.
سکرتێری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان که به فه‌رمی له لایه‌ن کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له ئه‌مریکا بانگهێشتنکرابوو، له‌و کۆنفرانسه‌دا هه‌ردوو ڕۆژ به‌شداری هه‌بوو، که له‌و کۆنفرانسه‌دا چاوی که‌وت به چه‌ندین که‌سایه‌تی کورد وه‌ک به‌ریزان دوکتۆر مه‌حمود عوسمان که‌سایه‌تی ناسراو و نه‌ته‌وه‌یی کورد، و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئێراق، به‌ڕێز سۆزان خاڵه‌شه‌هاب ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان، به‌ڕێز دوکتۆر کورمانج گوندی سه‌رۆکی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد، به‌ریز دوکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم سه‌رۆکی ئه‌نیستۆی کورد له ئه‌مریکا، به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی نۆێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، هه‌روه‌ها به‌رپرس و ئه‌ندامانی هیندێک له لایه‌نه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له وڵاتانی ئه‌مریکا و که‌نه‌دا. وه‌ک حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران، حیزبی دیمۆکراتی کوردستان، پارتی ئازادی کوردستان.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز کاک عارف سکرتێری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان. وتارێکی به نرخی له ژێر ناوی خه‌بات به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان له کۆنفرانس پێشکه‌ش کرد، که له لایه‌ن به‌شدارانی کۆنفرانس و ئه‌ندامانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد به گه‌رمی پێشوازی له وتاره‌که‌ی کرا.
کۆنفرانس له ڕۆژانی یه‌که‌م و دووه‌م به چه‌ندین به‌رنامه‌و پانێلی دارێژراو کاری 2 ڕۆژه‌ی خۆی به سه‌ر که‌وتووی کۆتایی پێهێنا، هه‌ر له ئێواره‌ی 28.3.2009 له پاش کۆتایی کاری کۆنفرانس ئاهه‌نگی نه‌ورۆزیان بۆ به‌شدارانی که‌ی ئین سی ڕێکخست.

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان. واشنگتۆن 29.3.2009
www.psk2006.org