له لایه‌ن به‌ڕێز کاک حیکمه‌ت بامه‌ڕنی به‌رپرسی لقی 7 ی پارتی دیمۆکراتی کوردستان وچه‌ندین هه‌ڤاڵی دیکه‌ی لق به گه‌رمی پێشوازی لێ‌کرا.
دیداری نێوان پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و لقی 7 ی پارتی دیمۆکراتی کوردستان له ئه‌مریکا.

له درێژه‌ی دیدار‌و چاوپێکه‌وتنه‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له گه‌ڵ پارت و لایه‌نه‌کانی کوردستانی وجیهانی، ڕۆژی 9ی خاکه‌لێوه‌ی 2709 ی کوردی، به‌رامبه‌ر به29.3.2009 زاینی، سکرتێری پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به‌ڕێز کاک عارف باوه‌جانی، سه‌ردانی ده‌فته‌ری پارتی دیمۆکراتی کوردستان له فێرفاکس نزیک به واشنگتۆنی پایته‌ختی ئه‌مریکا کرد، له لایه‌ن به‌ڕێز کاک حیکمه‌ت بامه‌ڕنی به‌رپرسی لقی 7 ی پارتی دیمۆکراتی کوردستان وچه‌ندین هه‌ڤاڵی دیکه‌ی لق به گه‌رمی پێشوازی لێ‌کرا.
له‌و دیداره دۆستانه‌دا که نزیکه‌ی 2ی کاتژمێری خایاند زۆر خاڵی گرنگی پێوه‌ندیدار به چاره نووسی گه‌لی کورده‌وه شرۆڤه کرا.
له به‌شی دیکه‌ی ئه‌و دیداره‌دا ئاماژه‌ش به ڕه‌وندی کورد له تاراوگه و به تایبه‌ت له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا کرا.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان. واشنگتۆن 29.3.2009
www.psk2006.org
2009-03-30 15:49:00
17 ساڵ و 15 کاتژمێر و 1 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان