هاوکات خۆی به درێژه‌ده‌ری هه‌مان هزری پێشه‌وای نه‌مر ده‌زانیت که به‌ریزیان یه‌که‌م سه‌رۆک کۆماری کوردستان بوون له مێژوودا، پارتیمان ڕۆژی 10ی خاکه‌لێوه په‌ڵه‌ێکی ڕه‌شی دیکه ده‌زانێت له مێژویی فارسی داگیرکه‌ردا، وهه‌روه‌ها به ڕۆژێکی سه‌ربه‌رزانه وبه‌ڵێن نوێ کردنه‌وه‌شی ده‌زانێت له مێژوی گه‌لی بنده‌ست و وڵات داگیرکراوی کوردستاندا
به‌یاننامه‌ی پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به بۆنه‌ی ڕۆژی 10ی خاکه‌لێوه. ڕۆژی شه‌هیدانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان.


کوردستانیانی وڵاتداگیرکراو: بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی ڕێبازی کوردایه‌تی.
ئه‌و گه‌له‌ی که هه‌رگیز هه‌دای نه‌داوه و هه‌دا نادات بۆ به ده‌ست هێنانی مافه ڕه‌واکانی، بۆ مافی چاره‌ی خۆ نوسین، بۆ سه‌ربه‌ستی، بۆ ڕزگاری و ئامانجیشی سه‌ربه‌خۆیی بێت، بێ‌شک هه‌ر وه‌ک مێژو سه‌لماندویه‌تی به مافه‌کانیی ده‌گات و هه‌ر ده‌شبێت بگات.
مێژوی گه‌لی کوردستان، مێژوێکه که پڕه له بیره‌وه‌ری تاڵ وناخۆش و دڵته‌زێن. پڕه له دڕندایه‌تی قه‌ومه داگیرکه‌ره‌کانی فارس وتورک و عاڕه‌ب، پڕه له داگیر کردنی کوردستان و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی شۆڕش و وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌م خاکه‌یه به ده‌ست ڕۆڵه‌کانی نیشتمانه‌که‌ی. ئه‌م مێژووه به تایبه‌ت له ناوه‌ڕاسته‌کانی سه‌ده‌ی بیست به دواوه و له‌م سه‌ده‌ی ئه‌خیریشدا، هه‌رگیز به بێ کاره‌سات، به بێ قوربانیدان وبه بێ ڕوخان وداڕمان وهاوکات به‌بێ دوباره هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕشه مه‌زنه‌کان نه‌بووه! ڕاسته که کوردستان له مێژوی دورتردا زۆر جار که‌وتۆته ده‌ست دوژمنان و داگیرکه‌رانه‌وه و داگیریان کردوه،به‌رده‌وامیش ڕاسته که شۆڕشه‌کانی گه‌لی کوردستان دایمه سه‌رکوت کراون، ڕاسته که ڕێبه‌رانی ئه‌م شۆڕشانه به ناجوانمێرانه‌ترین شێوه له لایه‌ن داگیرکه‌رانی خاک و زێدی کوردستانیان تێرۆر و شه‌هید کراون و یا گولله‌باران و له سێداره دراون، به‌ڵام هه‌ر کام له‌و خوێنه گه‌شانه وره‌ی زیاتریان به‌م گه‌له به‌خشیوه که دیسانه‌وه، له شوێنێکی دیکه‌وه ئاگرێکی شۆڕشی دیکه هه‌ڵایسێننه‌وه. کاتێک که شاعیری شۆڕشگێڕی کورد ده‌ڵێت، من ژیله‌مۆم، ئه‌و ژیله‌مۆی دوای هه‌زاران ئاو لێ پژان دیسانه‌وه گڕ ده‌هاوێم، ده‌یڵێمه‌وه گۆرانی ژیان، ئه‌م هه‌سته پاکه، ئه‌م هه‌سته پڕ له داواکاری مافی چاره‌ی خۆنوسینه، ئه‌م هه‌سته شۆڕشگێڕانه تینوی سه‌ربه‌ستییه، ته‌نیا ده‌توانێت له گه‌لێکی چه‌وساوه‌ی به کۆیله کراودا ببینرێت که هه‌دا نادات، که قوربانی ده‌دات و که دیسانیش پڕگڕتر له جاری پێش‌و سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه. مێژوی ئێمه سه‌لماندویه‌تی که ئه‌م فه‌رهه‌نگی هه‌دا نه‌دانه له ناو ڕه‌گ و خوێنی ئه‌م گه‌له‌دایه و وزه‌ی ژیانه‌وه‌ی موسته‌مه‌ڕ به‌م گه‌له ده‌به‌خشێت!
کورد خۆی مۆبیلیزه کردۆته‌وه و خاک و زێد و نیشتمانه‌که‌ی پاراستووه و گرتویه‌تیه‌وه ده‌ست خۆی. ئه‌و مێژووه تا 85 ساڵ له‌مه‌و به‌ر هه‌ر به‌و شێوه‌یه هاتووه تا ئه‌وه‌ی که دوژمنانی کوردستان له دژی ئه‌م نه‌ته‌وه ڕه‌سه‌نه که‌وتنه خۆ و ئه‌وجار ڕێگا چاره‌یان له‌وه‌دا دیت که خاکه‌که‌ی دابه‌ش بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌م نه‌ته‌وه نه‌توانێت جارێکی‌تر پشت ڕاست بکاته‌وه. به دڵنیایه‌وه ئه‌و پلانه تا ئێستا له دژی گه‌لی کوردستان سه‌رکه‌وتوترین پلان له مێژوی گه‌لی ئێمه‌دا بووه که توانیویێتی ئا به‌م شێوه‌یه بێ هێز و لاوازمان بکات، که له‌م 85 ساڵه‌ی ئه‌خیردا نه‌مانتوانیوه به جیا جیا وبه لێک‌دابڕان به سه‌ر داگیرکه‌رانماندا سه‌ربکه‌وین! ئه‌م پلانه نامرۆڤانه هێنده کارتێکه‌ری قوڵی له سه‌ر ئه‌م گه‌له داناوه که ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی خۆشمان و بگره حیزبه سیاسیه‌کانیشمان زۆر جار باوه‌ڕیان پێ کردوه که گۆیا ئێمه پێش ئه‌وه‌ی کورد بین به‌ڵکو ئێرانی و ئێراقی و سوریی و تورکیه‌یین!!
له درێژه‌ی ڕاپه‌ڕینه‌مافخوازه‌کانی گه‌له‌که‌مان، یه‌ک له گرنگترینیان دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی کۆماری دێمۆکڕاتی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌دی نه‌مر له ڕێکه‌وتی 2ی ڕێبه‌ندانی 2646ی کوردیه. گه‌لی کوردستان له‌و کاته‌دا توانی له بۆشاییه‌کانی شه‌ڕی دوهه‌می جیهانی که‌ڵک وه‌ربگرێت و دێمۆکڕاتێکترین ده‌وڵه‌ت که له هه‌مو ناوچه‌که تاقانه بو، دابمه‌زرێنێت! ئه‌م ده‌وڵه‌ته ئه‌گه‌ر چی له به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دامه‌زرا به‌لام ده‌وڵه‌تی هه‌مو گه‌لی کوردستان بو که به داخه‌وه ته‌نیا یازده مانگ ده‌وامی هه‌بو!
به دوا په‌یمانێکدا که ده‌وڵه‌تی ئێران له گه‌ڵ یه‌کیه‌تی سۆڤێتی کومونیستی ئه‌و کات له مانگی (خاکه‌لێوه) ئاپڕیلی 1946 به‌ستیان و ئێران ئیمتیازی ده‌رهێنانی نه‌وت و گازی باکوری به یه‌کیه‌تی سۆڤێت دا، ڕوسه‌کان ئه‌وجا پشتی کوردیان به ته‌واوی به‌ردا و له 10ی مای 1946 هێزه‌کانیان له ئێران کێشاوه ده‌ر. 35 ڕۆژ به دوا ئه‌مه‌دا له 15ی جولای 1946 ئێران هێرشه سه‌رتاسه‌ریه‌کانی بو سه‌ر کوردستان و حکومه‌تی کۆماری دێمۆکڕاتی کوردستان ده‌ست پێ کرد و تا مانگی دوازده‌ی زایینی هه‌ر ئه‌و ساڵه درێژه‌ی کێشا و له گه‌ڵ به‌رگری کورد ڕوبه‌ڕو بووه‌وه. له 07ی 12ی 1946 هێزه‌کانی حکومه‌تی ناوه‌ندی ئێران هێرشیان کرده سه‌ر کۆماری ئازه‌ربایجان و دوای چوار ڕۆژ ئه‌و حکومه‌ته‌یان روخاند و شاری ته‌وریزیان گرته ده‌ست خۆیان و ڕێبه‌رانی رایان کرد. ئه‌م ڕوخانه‌ی کۆماری ئازه‌ربایجان هه‌م ته‌ئسیری ڕۆحی خراپی له سه‌ر کورده‌کان دانا و هه‌میش هاوپه‌یمانێ باکوریان له ده‌ست دا و هاوکات له باکوریش پشتیان چۆل بو! به دوا ئه‌ودا هێزه‌کانی حکومه‌ت له باکوریشه‌وه هێرشیان کرد و له 13ی 12ی 1946 شاری میاندوواویشیان داگیر کرد.
سه‌رئه‌نجام له 16ی 12ی 1946 شاری مه‌هابادیش داگیرکرا و حکومه‌تی کۆماری دێمۆکڕاتی کوردستان ڕوخا، و ئاڵای کوردستان هێنرایه خواره‌وه و پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د سه‌رۆککۆمار و سه‌رۆک وه‌زیران حاجی بابا شێخ و چه‌ند وه‌زیرێک له‌وانه سه‌یف و سه‌دری قازی ڕایان نه‌کرد و خۆیان دا ده‌ست هێزه‌کانی حکومه‌تی ناوه‌ندی فارسه‌وه. ئه‌م حکومه‌ته دڕنده پاشان دادگاێکی تایبه‌تی نیزامی فه‌رمایشی له سه‌ره‌تاکانی ساڵی 1947ی زایینی وه‌ڕێ خست و هه‌شت جه‌له‌سه درێژه‌ی کێشا، و له ئاکامدا له 23ی 1ی 1946 حوکمی له سێداره‌ی به سه‌ر سه‌رۆککۆماری حکومه‌تی کوردستان و سه‌رۆک وه‌زیران و چه‌ند وه‌زیری دیکه‌ش له‌وانه سه‌یف و سه‌دری قازی بڕیه‌وه. کاتێک که چاو لێده‌که‌ین له ڕۆژی خۆبه‌ده‌سته‌وه دانی پێشه‌وا و هه‌ڤاڵانی و تا دادگایی و کۆتایی حوکمه‌که هه‌موی 37 ڕۆژی خایاند و حکومه‌تی ترسنۆکی ناوه‌ندی فارس ده‌یه‌ویست هه‌رچی خێراتر کۆتایی به ژیانیی پێشه‌وا و زۆربه‌ی هه‌ڤڵانی بێنێت، به شه‌رتێکیش که‌ئه‌وان خۆیان دابووه ده‌سته‌وه وئه‌سیری جه‌نگی بون. به داخه‌وه له ڕۆژی 10ی خاکه‌لێوه‌ی 2647 واته 31.03.1947 له شاری مه‌هاباد و له مه‌یدانی چوار چرا، هه‌ر له‌و شوێنه‌ی که پێشه‌وا له 2ی ڕێبه‌ندانی 2646 حکومه‌تی کۆماری کوردستانی ڕاگه‌یاندبو و ئاڵای کوردستان هه‌ڵکرا و سرودی ئه‌یڕه‌قیب خوێنرابو، به داخه‌وه هه‌ر له‌و شۆێنه‌ش له سێداره دران.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردسان، که خۆی به پارتێکی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆخوازی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان ده‌زانێت، هاوکات خۆی به درێژه‌ده‌ری هه‌مان هزری پێشه‌وای نه‌مر ده‌زانیت که به‌ریزیان یه‌که‌م سه‌رۆک کۆماری کوردستان بوون له مێژوودا، پارتیمان ڕۆژی 10ی خاکه‌لێوه په‌ڵه‌ێکی ڕه‌شی دیکه ده‌زانێت له مێژویی فارسی داگیرکه‌ردا، وهه‌روه‌ها به ڕۆژێکی سه‌ربه‌رزانه وبه‌ڵێن نوێ کردنه‌وه‌شی ده‌زانێت له مێژوی گه‌لی بنده‌ست و وڵات داگیرکراوی کوردستاندا،و هه‌مو ساڵێک له‌و ڕۆژه‌دا په‌یمان له گه‌ڵ شه‌هیدانی ئه‌و ڕۆژه به تایبه‌تی و شه‌هیدانی هه‌مو گه‌لی کوردستان به گشتی نوێ ده‌که‌ینه‌وه، که تا وه‌دی هاتنه‌وه‌ی ئاواته به‌رزه‌کانی کۆماری کوردستان که ته‌نیا و ته‌نیا سه‌ربه‌ستیی و سه‌ربه‌خۆیی بوو هه‌دا ناده‌ین و له تێکۆشانمان به‌رده‌وام ده‌بین!
شاد بێت ڕۆحی پاکی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و هه‌ڤاڵانی
سه‌رشۆڕی بۆ داگیرکه‌رانی خاکی کوردستان.
سه‌رکردایه‌تی پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
09ی خاکه‌لێوه‌ی 2709