کوردستان،کۆبونه‌وه‌یه‌کی به‌رین به به‌شداری هێزولایه‌نه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، نیشته‌جێی نۆروێژ،له ئۆسلۆی پایته‌ختی ئه‌و وه‌ڵاته به‌ڕێوه‌چوو.
کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به‌رین و گرنگی هێز و رێکخراوه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان نیشته‌جێی نۆروێژ، له ئۆسلۆی پایته‌ختی ئه‌و وه‌ڵاته.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 9ی خاکه‌لێوه‌ی ساڵی 2709ی کوردی،هاوکات له‌گه‌ڵ 29ی3ی2009ی زایینی،له‌سه‌ربانگهێشتی کۆمیته‌ی نۆروێژی حیزبی دێموکراتی کوردستان،کۆبونه‌وه‌یه‌کی به‌رین به به‌شداری هێزولایه‌نه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، نیشته‌جێی نۆروێژ،له ئۆسلۆی پایته‌ختی ئه‌و وه‌ڵاته به‌ڕێوه‌چوو.
به خوله‌کێک وه‌ستان وبێده‌نگی بۆ ڕێزلێنان له‌سه‌رجه‌م شه‌هیدان وگیان به‌ختکردوانی کورد‌و کوردستان. کۆبونه‌وه‌که ده‌ستی پێ‌کرد. دواتر له لایه‌ن کاک خوسره‌و قادری به‌رپرسی گشتی کۆمیته‌ی نۆروێژی حدک، باسێکی کورت سه‌باره‌ت به مه‌به‌ستی پێکهێنانی ئه‌و دانیشتن وکۆبونه‌وه‌یه، پێشکه‌ش کرا.
دواتر نوێنه‌رانی حیزب ورێکخراوه‌کانی به‌شداربوو به کردنه‌وه‌ی باس و دیالۆگێکی سه‌رده‌میانه و پێشنیاری جوان و به‌که‌ڵک بۆ هاوکاری زیاتر له داهاتوودا له نێوان هێزو رێکخراوه‌کاندا، کۆبوونه وه‌که‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندترکرد. هه‌روه‌ها هه‌موو به‌شداران له سه‌ر ئه‌وه کۆک بوون که هه‌وڵ بدرێ ئه‌و کۆبوونه‌وانه له داهاتووش دا به‌ردوام بن. کۆبوونه‌وه‌که له که‌ش وهه‌وایه‌کی دۆستانه‌دا دوای 3 کاتژمێر و نیو کۆتایی پێ هات.
هه‌یئه‌تی به‌شداربووی پارتیمان پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان له‌و کۆبوونه‌وه‌یه دا بریتی بوون له به‌رێزان: قادر ئه‌حمه‌دزاده(ڕێبوار)به‌رپرسی کمیته‌ی نۆروێژ و کاک هێمن په‌ژومان ئه‌ندامی کۆمیته‌ی نۆروێژ. پێویست به ئاماژه کردنه که ئه‌و حیزب و رێکخراوانه‌ی خواره‌وه له ئاستی کۆمیته‌ی نۆروێژیان دا به‌شداربوون:
1-حیزبی دێموکراتی کوردستان
2-پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان
3-کۆمه‌ڵه، رێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمونیستی ئێران
4-کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
5-رێکخراوی خه‌باتی شۆڕشگێری کوردستان
6-پارتی ئازادی کوردستان(پاک)
7-پارتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان
8-کۆنگره‌ی نیشتمانی کوردستان
9-بزوتنه‌وه‌ی دێموکراتیکی یارسان
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:کۆمیته‌ی نۆروێژی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان.
http://psk2006.org
وێنه‌ی کۆبوونه‌وه‌که .
