کوردستانی - ئۆزچه‌لیک: ده‌ته‌په 100 کورسی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی تورکیا به‌ده‌ست ده‌هێنێ
پارتی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکرات 98 تا 100 کورسی به ده‌ست بهێنێ، که ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ دۆزی کورد ده‌ڕخه‌سێنێ.
کوردستانی - ئۆزچه‌لیک: ده‌ته‌په 100 کورسی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی تورکیا به‌ده‌ست ده‌هێنێ
PNA - سه‌رۆکی لیستی پارتی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکرات (ده‌ته‌په) له په‌رله‌مانی تورکیا ڕایگه‌یاند، پارته‌که‌یان له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی تورکیا، 100 کورسی به‌ده‌ست ده‌هێنێ.
"عوسمان ئۆزچه‌لیک" سه‌رۆکی لیستی پارتی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکرات (ده‌ته‌په) له په‌رله‌مانی تورکیا، لێدوانێکی تایبه‌ت بۆ (ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێرو ڕادیۆی زاگرۆس) گوتی: نوێنه‌رانی پارتی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکرات له شاره‌وانییه‌کان، خزمه‌تی باشتر و زۆر چاک پێشکه‌ش به گه‌ل ده‌کات و سه‌رکه‌وتننه‌کانی ئێمه‌ش له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌کان بیروباوه‌ڕ و به‌رخودانی ئێمه به‌هێز تر ده‌کات.
هه‌روه‌ها گوتیشی: په‌رله‌مان ناوه‌ندێکی سه‌ره‌کی بڕیاره و ئێستا 98 شاره‌وانی له ده‌ست ئێمه دایه‌و پێشبینی ده‌که‌م له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو په‌رله‌مانی تورکیا، که له 2011 دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، پارتی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکرات 98 تا 100 کورسی به ده‌ست بهێنێ، که ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ دۆزی کورد ده‌ڕخه‌سێنێ.
جێی ئاماژه‌یه، ئێستا پارتی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکرات (ده‌ته‌په) 21 کورسی له په‌رله‌مانی تورکیا هه‌یه.
2009-03-30 15:46:35
16 ساڵ و 10 مانگ و 11 کاتژمێر و 48 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان