کوردستانیانی تامه‌زرۆی سه‌ربه‌خۆیی: ئایا بۆ کۆسۆڤۆییه‌ک ناڵێت من خه‌ڵکی سربیام، ئایا بۆعه‌ره‌به‌کانی فه‌له‌ستین ناڵێن خه‌ڵکی ئیسرائیلین، ئایا بۆ تیبیته‌کان ناڵێن خه‌ڵکی وڵاتێکی مه‌زنی جیهانی وه‌ک چینین،
قسه‌کانی به‌ڕێز کاک عارف له بیستویه‌که‌مین کۆنفرانسی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له ئه‌مریکا.

کوردستانیانی به‌ڕێزی دانیشتوو له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا. میوانان و هه‌ڤاڵانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له ئه‌مریکا، به ناوی خۆم وسه‌رجه‌م هه‌ڤاڵانم له پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، پیرۆزبایی گه‌رم به بۆنه‌ی 21ی یه‌که‌مین کۆنفرانسی ساڵانه‌تان ئاراسته ده‌که‌ین. هیواخوازین که هه‌میشه سه‌رکه‌وتوو سه‌رفراز بن له پێناو خزمه‌ت کردن به بیری سه‌ربه‌خۆیی گه‌له بنده‌سته‌که‌مان.
زۆرخۆشحاڵین که پارتیمان پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، دۆست و پشتتیوانی به‌ڕێزی وه‌ک ئێوه‌ی هه‌یه، سوپاس له‌وه‌ی که بانگهێشتنی ئێمه‌تان کردوه له‌کۆنفرانسه‌که‌تاندا به‌شداری بکه‌ین. به‌شدارانی هێژا، بابه‌ته‌که‌ی من له ژێرناوی:
با له پێناو سه‌ربه‌خۆیی کوردستاندا خه‌بات بکه‌ین، و چیدیکه مافه‌کانی خۆمان له ئاست جیهاندا که‌م بایه‌خ نه‌که‌ینه‌وه‌و خۆمان به خه‌لکی وڵاتانی داگیرکه‌ر پێناسه نه‌که‌ین.
به پێی بڕگه‌کانی یاسای نێۆنه‌ته‌وه‌یی وجاڕنامه‌ی مافی مرۆڤی جیهانی، هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کی ئه‌م سه‌رزه‌مینه که خاوه‌نی مێژوو زمان و جوگرافیا‌و فه‌هه‌نگ و به‌رگی جیاوازی خۆی بێت، مافی یاسایی خۆیه‌تی که خاوه‌نی سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی خۆی بێت.
سه‌ربه‌خۆییی ئه‌و چه‌مکه ڕه‌وا و دروسته‌ی گه‌لی ئێمه‌یه که به داخه‌وه هیندێک لایان وه‌ک بۆمبێک پێناسه‌ی ده‌که‌ن، که وا ده‌زانن ئه‌گه‌ر باسمان له سه‌ربه‌خۆیی کرد ئه‌وا ئه‌و بۆمبه پێمان‌دا ده‌ته‌قێته‌وه و هه‌موو کوردستان وێران ده‌کات، وه‌ک ئه‌وه‌ی وابێت که تا ئیستا باسی ئۆتۆنۆمی وخودموختاری ومافی یه‌کسانی وفیدراڵی ئه‌و شتانه‌مان کردوه، به چه‌پکه گوڵه‌وه پێشوازیان لێکردوین و یه‌ک که‌سیشیان لێشه‌هید نه‌کردوین.
کوردستانیانی ئازیز، به داخه‌وه که ئێمه‌ی کورد وه‌ک پێویست خۆمان نه‌ناسیوه و زۆر له ئاست مافه ڕه‌واکانمان خۆمان دوورکردوه‌ته‌وه، هه‌میشه وا خۆمان نێشانداوه که به به بچووکترین ماف ڕازین، وبه تایبه‌ت له چه‌ندین ده‌یه‌ی ئاخره‌وه هه‌رگیز وه‌ک گه‌لێکی وڵاتداگیرکراو خه‌باتمان ڕاسته‌وخۆ له پێناو سه‌ربه‌خۆیی گه‌لدا به‌رز نه‌کردوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆکاری ئه‌وی که کێشه‌ی گه‌له‌که‌مان نه‌یتوانیوه ببێته کێشه‌یه‌کی وه‌ک پێویستی نێۆ نه‌ته‌وه‌یی، وبگره زیاتر به کێشه‌یه‌کی ناوخۆیی وڵاتانی داگیرکه‌رانی کوردستان له ئاست جیهاندا پێناسه‌کراوه، وئیتر وڵاتانی زلهێز و په‌رژه‌وه‌ندخوازان له‌مه‌ر کزی داخوازی ئێمه‌و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له‌گه‌ڵ داگیرکه‌رانی خاکی ئێمه‌ی کورد، زۆر خه‌مخۆری کێشه‌ی ئێمه نه‌بوون و ئه‌گه‌ر هه‌روا درێژه‌شی پێبده‌ین قه‌ت لێمان نزیک نابنه‌وه و پشتیوانیشمان ناکه‌ن.
به‌شدارانی ئازیز: هه‌ر کام له حیزبه کوردستانیه‌کانی پێش‌و و ئیستامان فیدارکاری و ماندوو بوونی زۆریان دیوه‌و به هه‌زاران تێکۆشه‌ریان شه‌هید بووه، حاشا له‌وه ناکرێت که به‌شێک له مێژووی سیاسی کوردستانیان بۆ خۆیان تۆمار کردوه، من ڕێزم بۆ ته‌ک ته‌کی ئه‌م حیزبه کوردستانیانه هه‌یه، به‌ڵام باسه‌که‌ی من له‌سه‌ر شێوه‌ی خه‌باتی لایه‌نه سیاسیه‌کانمانه، که له پاش کۆماری کوردستان به‌داخه‌وه به‌شی زۆریان له پێناو ئۆتۆنۆمی و فیدراڵی وکۆمۆنیستی و سوسیالیستی و ئاینی خه‌باتیان کردوه نه‌ک خه‌بات له پێناو سه‌ربه‌خۆیی کوردستاندا.
له‌مه‌ر ئه‌وه‌ی که پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، خه‌بات وتێکۆشانی خۆی ته‌رخان کردوه بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی بیری سه‌ربه‌خۆخوازی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، باسه‌که‌م تایبه‌ت ده‌که‌م له‌سه‌ر ئه‌رکه‌کانی شێوه‌ی خه‌باتکردنمان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، واته ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان که له لایه‌ن ئێرانی داگیرکه‌ره‌وه داگیرکراوه.
ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، پێمان وایه که ئێمه‌ی کورد پێویسته پێداچوونه‌وه‌و گۆرانکارییه‌کی ته‌واو له هزری سیاسی خۆماندا پێک بێنین. لاپه‌ڕه‌ی ده‌یان ساڵ ڕابوردووی خۆمان هه‌ڵده‌ینه‌وه و لێکیده‌ینه‌وه که ئایا ئێمه ئه‌و هه‌موو ساڵه به شوعاری زۆر نالایقه‌وه خۆمان خه‌ریککردوه، خه‌باتی زۆرمان کردوه‌و ماندووبونی زۆرمان چێشتووه. به سه‌دان هه‌زرا ڕۆله‌ی ئه‌م نیشتمانه‌مان له پێناودا شه‌هید بووه، چیمان به ده‌ست هێناوه‌و کوا ده‌ستکه‌وته‌کانمان?.
وڵامێکم لایه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ته‌نیا ده‌ستکه‌وتێکی به‌رچاو هه‌مان بووه، ئه‌وه بووه له لایه‌ن حکومه‌ته‌کانی پاشایه‌تی ئێران وحکومه‌تی ئیستای ئیسلامی ئێرانه‌وه قه‌تڵ وعام کراین وبه هه‌زاران ڕؤله‌یان لێشه‌هید کردین. یا له لایه‌ن حکومه‌تی به‌عسه‌وه 180 هه‌زاریان لێئه‌نفال کردین، به هه‌زاران گوند و قوتابخانه و شۆینی ژیانیان لێوێران کردین، یه‌که‌م چه‌کی کیمیاوی له پاش کاره‌ساتی ناکازاکی به سه‌ر ئێمه‌ی کورد دا تاقی کرایه‌وه. جا ده‌بێت دوباره له خۆمان بپرسینه‌وه که ئایا ئیستا داوای فیدرالی ده‌که‌ین وڵامه‌که‌ی چێیه، ئه‌وه‌ته له ئه‌زموونی باشوری کوردستانه‌وه ده‌بینین که 3 هه‌ر سه‌رۆک وه‌زیرێکی عه‌ره‌بی دێته سه‌ر حوکم له ئاست داواکاری ومافه‌کانی کورد بۆ خۆی سه‌دامێکی تازه‌یه. ئێ که وابوو کوا ئه‌و سه‌رۆک و ده‌سه‌ڵاته‌ی داگیرکه‌رانی کوردستان له‌و 4 وڵاته داگیرکه‌ره‌دا که ئاماده بێت دان به بچووکترین مافی کوردا بنێت تا بگاته ئاستی ئه‌وه‌ی دان به فیدراڵیه‌تی کوردستاندا بنێت?.
له ئێرانیش ئه‌وه ده‌بینین هه‌ر له ئیستاوه و له تاراوگه هه‌زاران ئاغامان لێزیندوو بووه‌ته‌وه، بۆخۆمان گه‌وره‌یان ده‌که‌ین و شاخ و باڵیان لێده‌خه‌ین، نازانم ئه‌وه ئاغای فڵانه ئازادی خوازه‌و، له خوا به زیاد بێت جار جار ده‌ڵێ کوردیش مرۆڤه و ده‌بیت بژی به‌ڵام له ژێر ڕکێفی ئه‌ودا بژی، ئیدی زۆربه‌ی پارته‌کانی ئێمه‌ش پشت و په‌نایان به قسه و به‌ڵێنی ئه‌م به ناوئازادی خوازانه وبه‌کرده‌وه ناشیونالیست خوازانه‌ی ئیران به‌ستووه، چاوه‌رێی ئه‌وه‌دکه‌ن به‌شکو له دوا ڕۆژدا ئه‌مانه نیمچه مافێک به کورد بده‌ن، یا چه‌ند کوردێکمان بتوانن له په‌رله‌مانی ئێران‌دا هه‌بن، ئیدی بیرله‌وه ناکه‌ینه‌وه که بۆ ناو دیکۆر ئیستاش له ئێران‌دا چه‌ندین نۆینه‌رمان هه‌یه، به جلوبه‌رگی کوردیشه‌وه ده‌چنه تاران وته‌نیا وه‌ک دیکۆرێکی سیاسی پێشان ده‌درێن.
یا به شێوه‌یه‌کی دیکه ئه‌م پرسیاره ڕووبه‌ڕووی خۆمان بکه‌ین وبڵێین ئایا کاتێک داوای ئه‌و شوعاره بچووکانه‌مان ده‌کرد، کام له حکومه‌ته ئینسان دۆسته‌کانی جیهانی به بیانووی ئه‌وه‌ی داواکانمان دروسته به ده‌ممانه‌وه هاتن وبۆیان به ده‌ست هێناوین?.
ئایا هه‌ستمان به‌وه کردوه که بۆ له درێژای‌ی خه‌باتی ئه‌م ده‌یان ساڵه‌دا سه‌رکه‌وتنمان به ده‌ست نه‌هێناوه، بێده‌ستکه‌وت ماوینه‌ته‌وه?، ئاسانترین وڵامیش بۆ ئه‌و پرسیاره ئه‌وه‌یه که خۆمان له ئاست جیهاندا وا پێشانداوه که ئێمه کێشه‌مان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی دایک هه‌یه له تاران، واته ئێمه‌ی کورد کێشه‌ی فه‌رهه‌نگی و زمانمان هه‌یه نه‌ک ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کی جیابین و داوای ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی خۆمان بکه‌ین، واته هه‌موومان مناڵی ماڵێکین وماڵکه‌شمان ناوی ئێرانه. ئێ که‌وابێت هیچ وڵاتێکی جیهانیش نایه‌ت له‌به‌ر خاتری من وتۆ خۆی بکات به دژی ئه‌و وڵاته. ئه‌و وڵات و ڕێکخراو‌انه‌ی مافی مرۆڤیش ته‌نیا ئه‌وه‌یان پیده‌کرێت که داوا له ئیران بکه‌ن مافه سه‌ره‌تاییه‌کانیان بپارێزن.
گه‌لۆ : ئێمه‌ی کورد ده‌بێت بۆ خۆمان هه‌وڵبده‌ین وکێشه‌که‌مان وه‌ک کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کی وڵاتداگیرکراو وڵات دابه‌شکراو بگه‌ینینه ئاستی جیهانه‌وه، ده‌بێت هه‌وڵبده‌ین به گۆێی جیهاندا بخۆێن تا به ده‌ستهێنانی مافی سه‌ربه‌خۆیی گه‌لمان واز ناهێنین،ئه‌وکات ده‌زانین ئاکامه‌که‌ی به کۆێ ده‌گات، ئایا ئێمه‌ی کورد تا ئیستا توانیومانه چه‌ند ملۆین خه‌ڵک برژێننیه سه‌ر شه‌قامه‌کانی کرماشان وئیلام وموکریان وسنه‌و ئورومیه‌و هه‌ورامان و لوڕستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی?، ئایا ئێمه له هزری ئه‌وه‌داین مناڵ و نه‌وه‌کانمان فێر بکه‌ین که خه‌ڵکی وڵاتێکین به ناوی کوردستان، ئه‌و وڵاته‌شمان له لایه‌ن ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌وه داگیرکراون، نه‌ک ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی داهاتوو وا فێر بکه‌ین که ئێمه له هه‌موو فارسێک زیاتر خۆمان به خاوه‌نی ئێران ده‌زانین، خۆزگه ئێمه هه‌میشه خۆمان به خاوه‌نی کوردستان ده‌زانی و گشت سه‌روه‌ت و سامان و مێژووی ئێرانی ئاراسته‌ی فارسه‌کان بکه‌ین، ئه‌وه‌ی مێژووی کۆن و تازه‌یه‌و له چوارچێوه‌ی خاکی کوردستان هه‌بووه به هی خۆمانی بزانین، ده‌نا ئه‌م جۆره قسه‌و قسه‌ڵۆکی ناشیونالیستی فارسانه ته‌نیا ده‌ستخه‌ره‌کردنمانن له ئاست کوردستانی بوونمان. ئایا کاتی ئه‌وه نه‌هاتووه ئیدی خۆمان له سوسیالیستی وچه‌کوش وداسی کۆمۆنیستی دوورخه‌ینه‌وه.
خوشک و برایانی وڵاتداگیرکراوم، با ئێمه هه‌موومان یه‌کده‌ست ویه‌کده‌نگ له شه‌قامه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هاورا بکه‌ین بۆ سه‌ربه‌خۆیی، جا بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه که جیهان چۆن به ده‌م هاواره‌کانمانه‌وه دێت، جا بزانین چۆن نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی بنده‌ستی دراوسێمان، وه‌ک به‌لوچ عه‌ره‌بی ئه‌حواز تورکی ئازه‌ربایجان تورکمه‌ن سه‌حرا چۆن ئه‌وانیش وه‌ک ئێمه ڕاده‌په‌ڕن وحکومه‌تی هه‌میشه‌یی ئێرانی داگیرکه‌ر تێک وپێک ده‌درێت، و کۆتایی به ته‌مه‌نی داگیرکاری دێنێت. بێگومان ئه‌م حه‌ره‌که‌ته‌ش مه‌ترسی و ڕووداوی زۆری تێدابووه‌و زۆری دیکه‌شی به‌شۆێندا دێت که خۆمان وه‌ک پێویست هه‌ستی پێناکه‌ین.
کوا ئێمه‌ی کورد توانیومانه وه‌ک گه‌لی فه‌له‌ستین و مونتینیگۆرو کۆسۆڤۆ و ده‌یان نه‌ته‌وه‌یی دیکه سه‌رنجی جیهان بۆ لای داخوازییه‌کانمان ڕاکێشین. گه‌لۆ هه‌ر ئه‌م دوایانا دیتتان به ملۆینان خه‌لک له جیهاندا ده‌رژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و پشتیوانیان له کێشه‌ی غه‌زه‌ی فه‌له‌ستین ده‌کرد. ئه‌وه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ زیره‌کی و لێهاتووی و توانایی عه‌ره‌به‌کانی فه‌له‌ستینی، چوون باوه‌ڕیان به سه‌ربه‌خۆیی خۆیان هه‌بووه، دیتمان که چۆن ئه‌و هه‌موو پشتیوانییه‌ی جیهانییه‌یان بۆ خۆیان کۆکردوه‌ته‌وه. ئایا ئێمه کورد تاکه‌ی ساڵ به سه‌ر ببه‌ین ونه‌توانین ئه‌و کاره‌بکه‌ین.
کوردستانیانی تامه‌زرۆی سه‌ربه‌خۆیی: ئایا بۆ کۆسۆڤۆییه‌ک ناڵێت من خه‌ڵکی سربیام، ئایا بۆعه‌ره‌به‌کانی فه‌له‌ستین ناڵێن خه‌ڵکی ئیسرائیلین، ئایا بۆ تیبیته‌کان ناڵێن خه‌ڵکی وڵاتێکی مه‌زنی جیهانی وه‌ک چینین، که له‌سه‌ر پێناسه‌و پاساپۆرتی هه‌مووشیان ناوی ئه‌و وڵاتانه‌ی داگیریان کردون نوسراوه، به‌ڵام ئێمه‌ی کورد به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌موو نه‌ته‌وانه شانازیشیان پێوه‌ده‌که‌ین.
ئه‌مه‌ش باشترین به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی که خه‌بات له پێناو بڵاوکردنه‌وه‌ی بیری نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆیی له ده‌ڤه‌ره‌کانمان وه‌ک پێویست نه‌کراوه، بگره هه‌میشه خه‌ڵکه‌کمان وا فێرکردوه که گوایه ئێمه خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته‌ین که ناوی ئیرانه، به‌ڵام هیندێک مافی سه‌ره‌تاییمان لیزه‌وتکراوه،که‌وابێت ده‌رده‌که‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه که خۆمان زۆر پێکه‌مه، هێشتا له‌وه دوودڵین که ئایا موسته‌حه‌قین ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆمان هه‌بێت یانه. یا به لایه‌کدا ئێران به وڵاتی خۆمان ده‌زانین و به‌لایه‌کی دیکه‌شدا ده‌ڵێێن کوردستان به‌سه‌ر 4 ده‌وڵه‌تدا داگیرکراوه. لێره‌دا ده‌بینین له‌م 2 بۆچوونه‌دا چه‌نده سه‌ر لێشێواوی له وتاری سیاسیماندا هه‌یه.
ناشیونالیستی فارس زۆر زیره‌کانه هه‌زاران ساڵه به گۆێمانا ده‌خۆینن و هزری ئێرانی چێتی ده‌خه‌نه ناو مێشکمانه‌وه، به داخه‌وه زۆر به داخه‌وه که که‌م کوردی ڕۆژهه‌ڵات هه‌یه شانازی به هه‌ڵبه‌ست و شیعری شاملۆو شیرازی و فرده‌وسی ونازانم کێ وکێی فارسه‌وه نه‌کات، و بگره دێر به دێری هه‌ڵبه‌سته‌کانیشیان له به‌رکردوون?. به‌ڵام ژماره‌یه‌کی زۆر که‌م ئاگایان له شاکارو شاعیرانی نه‌ته‌وه‌یی کوردمان هه‌یه. ئه‌مانه دڵۆپێکن له ده‌ریایه‌ک که داگیرکه‌ر چون مێشکمان ده‌شۆنه‌وه و خۆمان هه‌ستی پێناکه‌ین.
با زۆر جار باس له سه‌ر کۆسپه‌کانی هه‌ڵگرتنی شوعاری سه‌ربه‌خۆیی ده‌کرێت. بێگومان ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ له ژێر چنگی داگیرکه‌ر خۆمان ڕزگار بکه‌ین، بێکۆسپ و ته‌نگ وچه‌ڵه‌مه نییه. هه‌روه‌ک له ده‌یان ساڵی پێشوودا ئێرانی چێتیشمان کردوه، به‌ڵام به‌و حاڵه‌ش بێکۆسپ و شه‌هیدان وماڵۆێرانی وده‌ربه‌ده‌ری نه‌بووین، له‌و پێناوانه‌دا به ده‌یان سه‌رکرده‌و سیاسته‌مه‌داری باشیان لێشه‌هید کردین، ئیستاش له‌وه زیاترمان به سه‌ردا ناهێنن، یا باس له‌سه‌ر نه‌بوونی پشتیوانی نێۆنه‌ته وه‌ییمان بۆ ده‌که‌ن، نازانم پێشتر بۆ داواکارییه که‌م لایقه‌کانمان کام وڵات پشتیوانیکردوین، که ئیستا بترسین له‌وه‌ی به هه‌ڵگرتنی شوعاری سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و پشتیوانییه‌مان له ده‌ست ده‌ده‌ین?.
به‌ڕێزان بۆ وه ده‌ست هێنانی پشتیوانی نێۆ نه‌ته‌وه‌یی ونه‌هێشتنی ئه‌و کۆسپانه، پێویسته ئێمه‌ی کورد هه‌وڵبده‌ین لۆبێ چالاک ویه‌کگرتووانه له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان دروست بکه‌ین. که چۆن نه‌ته‌وه‌کانی دیکه خاوه‌نی لۆپبی خۆیانن وزۆر چالاکن له نێۆ دام وده‌زگاکانی جیهاندا.
ئێمه‌ی کورد پێویسته سه‌رنجی وڵاتانی زلهێزی جیهان به شێوه‌یه‌کی زانستی وسیاسییانه ڕابکێشین، که به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له نزیکایه‌تی ئێمه‌و ناوچه‌کانی ئێمه‌ش ببینه‌وه و بێنه پێشه‌وه. هه‌ر چۆن داگیرکه‌ران زیره‌کانه سه‌رنجیان بۆ لای خۆیان ڕاده‌کێشن وهه‌ر به مڵک‌و داهاتی کوردستان مامه‌له‌شیان له‌گه‌ڵده‌که‌ن. یا ئه‌وانه‌ی پێیان وایه سه‌ربه‌خۆیی کاتی نه‌هاتووه ئه‌ی ئایا به‌م حاڵه که‌ی کاتی دێت و ده‌ستکه‌وته‌کانمان چی ده‌بێت. یا تاکه‌ی چاوه‌ریی ڕه‌حم و به‌زه‌یی فارس و عه‌ره‌ب و تورک بین?.
ئێمه ده‌بێنن که له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به داخه‌وه ڕۆژانه به ده‌یان ڕؤله‌ی ئه‌م کوردستانه داگیرکراوه‌مان ڕاپێچی سیاچاڵه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌کرێت، و به مه‌رگ و به‌ندی دڕێژخایه‌ن سزا ده‌درێن. که ئه‌وانه که‌سانی بێ‌تاوانن و به شێوه‌ی مه‌ده‌نی و یاسایی ڕه‌خنه‌یان له ده‌سه‌ڵات گرتووه‌و، هیچ کام له‌وانه باسی سه‌ربه‌خۆیییان نه‌کردوه، به‌ڵام هه‌موومان ده‌بینین که چه‌نده توند به‌رخوردیان له‌گه‌ڵ کراوه‌و، حوکمی له سێداره‌دان وبه‌ندی درێژخایه‌نیان بۆ بڕیونه‌ته‌وه، ئێ پێم وایه سزا له‌وه‌گه‌وره‌تر نییه، تا بترسین که گوایا بۆ سه‌ربه‌خۆیی له‌وه زیاترمان به سه‌ردێنن، یا به هه‌زران ڕؤله‌ی ئه‌م نیشتمانه ئازیزه‌مان که‌وتونه‌ته به‌ر پلانی گڵاوی قڕکردنی دوژمنان، وله‌گه‌ڵ ماده‌ی بێهۆشکه‌ر ئاڵۆده کراون، و ڕۆژانه له‌گه‌ڵ مه‌رگ ڕوو به روو ده‌بنه‌وه. به هه‌زاران ڕؤله‌ی ئه‌م کوردستانه بنده‌سته‌مان به نه‌خۆشی ئایدز و ڤه‌یرۆس و ده‌یان نه‌خۆشی دیکه‌ی پلان بۆ داڕێژراو به‌ره‌و نه‌مان ده‌ڕۆن، ده‌رده‌کانی ئه‌م کاراساته‌نش وێرای له ده‌ستدانی گیانیان، هاوکات تێکده‌ری ژیانی باقی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌کانیشیانن. ئه‌م پلانه بێجگه له مه‌رگ، کۆمه‌ڵکاکه‌شمان به‌ره‌و کۆمه‌ڵگایه‌کی که‌م ده‌ست و برسی ڕوو به‌ڕوو ده‌کاته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی له ئاستی نه‌داری و برسێتیدا هه‌میشه بنده‌ستی قه‌بوڵ بکه‌ن و ئاماده‌ی ده‌یان کاروکرداری خرابیش بن. نموونه‌ی هه‌ره زیندوو ده‌بینین که به هه‌زاران لاوی کورد سه‌ڕه‌رای نه‌بوونی و بێ ئێمکاناتی و دوای چه‌ندین ساڵ زه‌حمه‌تکێشان خۆێندنیان ته‌واو کردوه. هه‌ڵگری بروانامه‌ن، به‌ڵام ڕێژیم ئاماده‌ن نییه که‌سیان له دام وده‌زگاکاندا دامه‌زرێنێت. بۆ ئه‌وه‌ی ناچاریان بکات له ڕێگه‌ی پێشاندانی پاره‌یه‌کی زۆره‌وه که له داهاتی کاری موچه‌خۆرانی ده‌زگاکان زیاتره، خۆیان ناونوس بکه‌ن وببنه به‌سیجی کۆماری ئیسلامی ئێران.
گه‌لۆ ئه‌مانه هه‌موو کاره‌ساتی مه‌ترسی دارن بۆ قڕکردنی نه‌ته‌وه‌که‌مان. ئێمه له ئاستیدا زۆر خۆمان بێخه‌به‌ر پێشان ده‌ده‌ین.
ئه‌م هه‌ڵس وکه‌وته سارده‌ی ئێمه‌ش وایکردوه که کرده‌وه و پلانه‌کانی داگیرکه‌ران ڕۆژانه به‌ره‌و زیاد بوون ده‌ڕوات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌ره‌نگاری ئه‌م پلانانه‌ی داگیرکه‌ران بین به شێوه‌ی سیاسی، پێویسته له پله‌ی یه‌که‌مدا له هه‌وڵی لێکنزیکبوونه‌وه‌ی پارت و لایه‌نه‌کانی سیاسی کوردستانی بین.
وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان داوا له کۆنگره‌ی نیشتمانی کوردستان له ئه‌مریکا، و ئه‌نیستۆتی کوردی له واشنگتۆن ده‌که‌ین، که وه‌ک هه‌میشه هه‌وڵیانداوه به‌رده‌وام بن بۆ ئه‌وه‌ی که هه‌رچی خێراتر له یه‌کنزیکبوونه‌وه‌یه‌ک له نێو لایه‌نه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێک بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین لایه‌نه‌کانی کوردستان له نێۆ کۆنگره‌یه‌کی یه‌کگرتوو یا به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوودا کۆبینه‌وه و ببینه خاوه‌نی به‌رنامه‌و پروتوکۆڵێکی هاوبه‌ش، ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین پشتیوان ده‌بێت بۆ پاراستنی ئاسایش و ژیانی خه‌ڵکه‌که‌مان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، هه‌روه‌ها ئاماده‌یه‌کی باشیش ده‌بێت بۆ ئه‌گه‌ری هه‌ر جۆره گۆڕانکارییه‌ک له ناوچه‌که‌دا بێته پێشه‌وه. ئێمه‌ی پارت ولایه‌نه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ئه‌گه‌ر هه‌روا به پرش و بڵاوی و دوور له یه‌کتر بچینه‌وه ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان. ئه‌وا بێگۆمان له‌گه‌ڵ ڕق وکینه‌ی خه‌ڵکه‌که‌مان ڕووبه‌ڕوو ده‌بینه‌وه، هاوکات کۆمه‌ڵگاکه‌شمان به‌ره‌و زۆر بواری مه‌ترسیدار ده‌به‌ین.
سوپاس بۆ گۆێگرتنتان
عارف باوه‌جانی / سکرتێری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
واشنگتۆن / 28.3.2009