کۆتایی لیبرالیزم و سه‌رچڵی دیکه له فه‌نتازیای سیاسه‌تیکاری داراییدا
نووسه‌ر جێفری ئه‌ی میرۆن
تێڕوانینی مرۆ بۆ سیاسه‌تیکاری لیبرالیزم هه‌رچییه‌ک بێت، راستی حاشا هه‌ڵنه‌گر ئه‌وه‌یه که ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان سیاسه‌تیکاری وه‌های پێڕه‌ونه‌کردووه، نه له ١٠ ساڵی رابردوودا
کۆتایی لیبرالیزم و سه‌رچڵی دیکه له فه‌نتازیای سیاسه‌تیکاری داراییدا
نووسه‌ر جێفری ئه‌ی میرۆن
جه‌یکۆب وه‌یزبێرگ له نوسینێکدا که له‌م دواییانه‌دا له گۆڤاری نیوزویک و هه‌روه‌ها ماڵپه‌ڕی سله‌یت که خۆی سه‌رنوسه‌ریه‌تی بڵاوکراوه‌ته‌وه تیایدا "کۆتایی لیبرالیزم" راده‌گه‌یه‌نیت.
له وه‌ڵامی ئه‌و سه‌رنجنوسانه‌ی پێیانوایه که سیاسه‌تیکاره بێسه‌ره‌وبه‌ره‌کانی حکومه‌ت بوونه‌ته هۆی ئه‌م پشێوییه داراییه‌ی ئێستا هه‌یه، یاخود به‌شدارییان تێداکردووه، وه‌یزبێرگ ده‌ڵێت که تاوانباری راسته‌قینه سیاسه‌تیکاری دارایی لیبرالیانه‌یه (که هه‌موو "زه‌ودکردنیکی مافی کڕین‌و فرۆشتن"ی یاساغ کردووه) که گوایه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ئه‌مه‌ریکا پێڕه‌ویی کردوون. وه‌یزبێرگ ده‌نوسێت ئێمه له‌گه‌رمه‌ی "داڕمانێکی ئابوری جیهانیداین که به‌هۆی ئایدیا لیبرالیه‌کانه‌وه هاتۆ‌ته‌بوون،" ئه‌وه‌شی بۆ زیادده‌کات که "ئه‌و لیبرالانه‌ی له‌رووی ئه‌قڵییه‌وه وشک‌وبرینگن ناتوانن "ئه‌وه قبوڵ بکه‌ن که ده‌شێت بازاڕ نائه‌قڵانی بێت و له سه‌رکه‌شی تێنه‌گات و سه‌رچاوه‌کان به خراپ به‌کاربهێنێت، یاخود سیسته‌مه داراییه‌کان به‌بێ بوونی چاودێری تۆکمه‌ی حکومه‌ت‌و توانای ده‌ستێوه‌ردانی پراگماتییانه ده‌شێت کاره‌ساتیان لێبکه‌وێته‌وه."
له ئه‌نجامدا ده‌گاته ئه‌وه‌ی بڵێت که سیاسه‌تیکاری لیبرالیزم به‌شێوه‌یه‌کی هێنده به‌رباد نوشوتیان هێناوه که کاتی ئه‌وه هاتووه لیبرالیزم وه‌کو کۆمۆنیزمی سۆڤێت فڕێ بدرێته نێو زبڵدانی مێژووه‌وه.
جه‌یکۆب، ئه‌وه به‌ڕاستته ئه‌م قسانه ده‌که‌یت?
تێڕوانینی مرۆ بۆ سیاسه‌تیکاری لیبرالیزم هه‌رچییه‌ک بێت، راستی حاشا هه‌ڵنه‌گر ئه‌وه‌یه که ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان سیاسه‌تیکاری وه‌های پێڕه‌ونه‌کردووه، نه له ١٠ ساڵی رابردوودا و نه له سه‌ده‌ی رابڕدوودا. به‌ڕاستی، جگه له ساتێکی کورت، پێشئه‌وه‌ی ئه‌له‌کسانده‌ر هامڵتۆن بۆ یه‌که‌مینجار که‌فا‌له‌تکردنی بازاڕی دارایی له ئه‌مه‌ریکا سازبکات، ئه‌مه‌ریکا هه‌رگیز لیبرالی نه‌بووه. ئه‌گه‌ر ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان وه‌ک وه‌یزبێرگ بانگێشه‌ی ده‌کات به‌راستی وڵاتێکی لیبرالی بوایه، ئه‌وه بڕێکی زۆری ئه‌و سیاسه‌تیکارانه‌ی ئه‌م ره‌وشه‌ی ئێستایان خراپتر کردووه به‌شێوه‌یه‌کی زۆر رادیکاڵانه جیاوازده‌بوون.
له وڵاتی لیبراله‌کا‌ندا، بانکه‌کان له لایه‌نی حکومه‌ته‌وه ناپارێزرێن و چوارچێوه‌ی کاریان بۆ دیاریناکرێت و رێکناخرێن، وه‌ک ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی زیاتر له 150 ساڵه له ئه‌مه‌ریکا رووده‌دات. به‌تایبه‌ت بانکه‌کان مافی "دواخستنی دانه‌وه"١ یان ده‌بوو، واته ده‌یانتوانی به‌و که‌سانه بڵێن که پاره‌یان له بانکه‌که‌یاندا داناوه "ببوره، نا‌توانیت هه‌ر ئێستا هه‌موو پاره‌کانت وه‌ربگریته‌وه" له‌و کاتانه‌دا که خه‌ڵکی رویان ده‌کرده بانکه‌کان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و پارانه‌ی که له بانکدا دایان نابوون که ئه‌مه‌ش ده‌بووه مایه‌ی مه‌ترسی بۆسه‌ر توانای بانکه‌کان له دانه‌وه‌ی ئه‌و پارانه‌ی که لالیان بووه. بانکه‌کان له سه‌رده‌می پێش فێدره‌ڵ ریزێرڤدا (بانکی ناوه‌ندی) رێکوڕه‌وان ئه‌م شته‌یان ده‌کرد له ساته‌وختی تۆقینه داراییه‌کاندا، که دواخستن نایاسایی بوو، به‌ڵام ته‌حه‌مول ده‌کرا یاخود له لایه‌ن رێساداڕێژه‌رانه‌وه هانده‌درا. به‌مه‌ش بانکه‌کان ته‌شه‌نه‌کردنی تۆقینان که‌مده‌کرده‌وه و ژماره‌یه‌کی زۆری ئه‌و بانکانه‌ی که توانای دانه‌وایان هه‌بوو به‌ڵام سیوله‌یان له‌به‌رده‌ستدا نه‌بوو له هه‌ره‌سهێنان ده‌ربازبوون.
له خاکی لیبرالیدا، فیدره‌ل ریزێرڤ هه‌رگیز دانه‌ده‌مه‌زرێنرا. ئه‌مه به‌و مانایه دێت که فێدره‌ڵ ریزێرف نه‌ده‌بوه هۆی ئه‌وه‌ی سستیه‌کی ئاسایی ئابوری وه‌ربگێڕێته سه‌ر گرانی گه‌وره‌٢ له ڕێگه‌ی شکستهێنانیه‌وه له راگرتنی دابه‌زینی گه‌وره له دابینکردنی پاره‌دا. ئه‌م دابه‌زینه و نوشوستی بانکه‌کان که به‌دوایدا هات له‌به‌ر ئه‌وه ڕویاندا که هه‌بوونی فێدره‌ڵ ریزێرڤ وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک ته‌ماشا ده‌کرا که بانکه‌کان ناکرێت و نابێت، پاره‌دانه‌وه دوا بخه‌ن، وه‌ک چۆن له رابردوودا سه‌رکه‌وتووانه کردبوویان. بۆیه له خاکی لیبرالیدا گرانی گه‌وره له‌وانه‌بوو هه‌ر رووینه‌دایه.
ئه‌گه‌ر فێدره‌ڵ ریزێرڤ نه‌خوڵقێنرایه، ئالان گرینسپان هه‌رگیز نه‌ده‌بوو به سه‌رۆکی. به‌و پێیه‌ش زه‌مانه‌تی ناجۆری نه‌ده‌دا به وه‌به‌رهێنه‌ران له‌مه‌ڕ سه‌رکه‌شیبوونی پشتپێبه‌ستویی٣ یان تواناداری دوورمه‌ودای بوژانه‌وه‌ی بۆرسه له ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ده‌کاندا.
له‌باری نه‌بوونی فێدره‌ڵ ریزێرڤدا، هیچ ئالان گرینسپانێک راده‌ی سوی به‌نزمی نه‌ده‌هێشته‌وه بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ‌و به‌وه‌ش بره‌وی به هه‌ڵئاوسانی خانوبه‌ره نه‌ده‌دا که رۆڵێکی سه‌ره‌کی بینی له‌و په‌رێشانییه‌ی دوو ساڵی رابردوودا. له‌باری نه‌بوونی فێدره‌ڵ ریزێرڤدا به‌شدارانی بازاڕ خۆیان بڕیاریان بۆ خۆیان ده‌دا، له ئاکامیشدا به‌شێوه‌یه‌کی ماقووڵ وریا ده‌بوون.
له وڵاتی لیبرالیدا، کۆمیسیۆنی زه‌مانه‌تکردن و ئاڵۆگڕکردن٤، له‌پاڵ رێساکانی بازاڕی داراییدا وه‌ک داواکاریه‌کانی سه‌رمایه‌٥، بوونیان نه‌ده‌بوو. ئه‌مه‌ش به مانای ئه‌وه دێت که وه‌به‌رهێنه‌ران هیچ زامنێکیان نه‌ده‌بوو له‌مه‌ڕ ئه‌وه‌ی حکومه‌ت ده‌توانێت "به‌شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو" زه‌مانه‌تی سه‌رکه‌شانه و پڕکه‌لێن له بازاڕ به‌دور بکات. گه‌لێک وه‌به‌رهێنه‌ری بچووک دوره په‌رێز ده‌وه‌ستن و وه‌به‌رهێنانی پڕسه‌رکه‌شی بۆ ئه‌وانه جێده‌هێڵن که به‌رگه‌ی زه‌ره‌ر ده‌گرن.
له خاکی لیبرالیدا، حکومه‌ت بره‌وی نه‌ده‌دا به هه‌ڵکشانی خاوه‌ندارێتی خانوو٦، به‌وپێیه‌ش فانی مه‌ی و فرێدی ماکی (Fannie Mae and Freddie Mac)٧ نه‌ده‌خولقاند، یاخود هانی ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی نه‌ده‌دا بۆ دابینکردنی قه‌رزی به‌هانزم، یان به‌نهێنی به‌ڵێنی پێنه‌ده‌دان که که‌فاله‌تیان ده‌کات ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و قه‌رزانه نه‌درێنه‌وه. به‌و پێیه‌ش ئه‌م گێژاوه داراییه‌ی ئێستا سه‌ریهه‌ڵنه‌ده‌دا.
له خاکی لیبرالیدا، حکومه‌ت که‌رته تایبه‌ته‌کان ناپارێزێت له کاتی ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌دا که به‌هۆی بڕیاره پڕسه‌رکه‌شیه‌کانیانه‌وه توشیان هاتووه. ئه‌مه‌ش به مانای ئه‌وه دێت که هیچ ده‌ربازکردن و که‌فاله‌تکردنێک نیه بۆ بانکه‌کان و هێڵه ئاسمانیه‌کان یان کۆمپانیاکانی به‌رهه‌مهێنان ئوتومبیل، هیچ زه‌مانه‌تێکی پاره‌ی هه‌ڵگیراو له بانکدا، هیچ گه‌ره‌نتییه‌کی قازانجی خانه‌نشینی و چه‌ندینی دیکه ناکرێت.
له خاکی لیبرالیدا، تاکه‌کان و بزنسه‌کان سه‌رکه‌شی ده‌که‌ن، به‌ڵام زۆر به درێژی و جدیانه بیر له‌و سه‌رکه‌شیانه ده‌که‌نه‌وه. هه‌ندێک تاک و بزنس قازانجی باش له سه‌رکه‌شی زرنگانه ده‌که‌ن، به‌ڵام زۆرێکیشیان له تێکڕادا قازانجێکی مامناوه‌ندییان پێده‌بڕێت، چونکه ئه‌وه‌ی له کاته هاته‌کانیاندا به‌ده‌ستی ده‌هێنن، له‌گه‌ڵ زیانی گه‌وره‌ی ساته نه‌هاته‌کاندا هاوسه‌نگ ده‌بێته‌وه.
خه‌ڵکانی ماقووڵ ده‌توانن قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بکه‌ن که ئایا ئه‌گه‌ر سیاسه‌تیکاری لیبرالیانه له‌ماوه‌ی دوو سه‌ده‌ی رابردوودا به به‌رده‌وامی له ئه‌مه‌ریکا بگیرایاته به‌ر ده‌کرا کاراگه‌ریی ئابوری ئه‌مه‌ریکا پێشبخات یان نا. به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانن بڵێن که روداوه‌کانی ئه‌م دواییانه به‌ڵگه‌ن بۆ نوشوستهێنانی سیاسه‌تیکاری لیبرالی، چونکه ئه‌و سیاسه‌تیکارانه وه‌گه‌ڕنه‌خراون.
ناشتوانن وه‌ک وه‌یزبێرگ بڵێن که "داکۆکیکه‌ره لیبراله‌کان ته‌واو بێتوانان له‌وه‌دا که رونکردنه‌وه‌ی قایلکه‌رانه بده‌ن له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌که چی بووه." له راستیدا، لیبراله‌کان به تیوریزه‌کردن و پێشبینیکردن و ده‌ستنیشانکردنی شکسته حه‌تمییه‌کانی تێکه‌ڵاوکردنی بزوێنه‌ریی بازاڕی ئازاد و ده‌ستێوه‌ردانی سیاسیانه له کاروباری ئابوری‌دا، ده‌توانن شیکاری ئه‌وه بکه‌ن که له گۆڕێیه و هه‌روه‌ها چۆن رێگری بکرێت له دوباره‌بوونه‌وه‌ی ناوبه‌ناوی.
لانیکه‌م، هێشتا بڕیاردان یه‌کلایی نه‌بۆته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا رژێمێک که سیاسه‌تیکارێکی لیبرالی راسته‌قینه‌ی هه‌بێت شتێکی ئاره‌زووکراوه یان نا. هه‌ندێک حکومه‌ت ئه‌گه‌ر به‌خت یاریان بێت، ئه‌وه رۆژێک له رۆژان جورئه‌تی ئه‌وه ده‌که‌ن که تاقیبکه‌نه‌وه.
جێفری ئه‌ی. میرۆن وانه‌بێژی باڵای ئابورییه له زانکۆی هارڤارد.
١-دواخستنی دانه‌وه: واته دواخستنی پاره‌دانه‌وه کاتێک ئه‌و که‌سانه‌ی پاره‌یان له بانکێک داناوه رووده‌که‌نه بانکه‌که و داوای پاره‌که‌یان ده‌که‌نه‌وه. له ڕابردوودا بانکه‌کان بۆیان هه‌بوو به مه‌عمیله‌کانیان بڵێن که چه‌ند رۆژێک له‌سه‌ریان بوه‌ستن تا بانک پاره‌که‌ی دێته‌وه ده‌ست و پاره دانراوه‌که‌یان ده‌داته‌وه. به‌ڵام له ئێستادا بانکه‌کان له‌سه‌ریان پێویسته راسته‌وخۆ پاره‌که بده‌نه‌وه.
٢- گرانی گه‌وره (Great Depression): له تشرینی یه‌که‌می ساڵی ١٩٢٩ وه ده‌ستپێکرد و به‌درێژایی ساڵانی ١٩٣٠ یه‌کان درێژه‌ی کێشا، به‌و سه‌رده‌مه‌ی قه‌یرانی ئابوری ئه‌مه‌ریکا و زۆرێک وڵاتانی جیهان ده‌وترێت که تێیدا بۆرسه له تیشرینی یه‌که‌می ١٩٢٩دا هه‌ره‌سی هێنا و بزنسه‌کان زۆر سست بوون و راده‌ی بێ‌کاری بێ‌شومار زیادیکرد، زۆربه‌ی کارگه و بانکه‌کان له‌کارکه‌وتن.
٣-به‌و وه‌به‌رهێنانانه ده‌وترێت که ده‌ستپێکردنیان و ئه‌گه‌ری قازانجکردنیان پشتبه وه‌به‌رهێنان و بزنسی دیکه ده‌به‌ستن.
٤- فه‌رمانگه‌یه‌که له حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا که سه‌رپه‌رشتی ئاڵوگۆڕکردنی زه‌مانه‌ته‌کان ده‌کات بۆ پاراستنی وه‌به‌رهێنه‌ران له فرتوفێڵ.
٥-رێسایه‌کی تایبه‌ت به کاروباری باکه‌کان که رێوشوێنیان بۆ داده‌نێت که چۆن مامه‌ڵه به سه‌رمایه‌کانیانه‌وه بکه‌ن.
٦- ئه‌و سیاسه‌تیکاره‌یه له ئه‌مه‌ریکا که کار بۆ ئه‌وه ده‌کات زۆرترین ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌مه‌ریکا خانوو بکڕن، ئه‌مه‌ش چه‌ندین مه‌رجی سه‌پاند به‌سه‌ر قه‌رزده‌راندا تاوه‌کو قه‌رز بده‌ن به‌و که‌سانه‌ی که ئه‌گه‌ری زۆریان لێده‌کرێت نه‌توانن قه‌رزه‌کانیان بده‌نه‌وه و به‌و قه‌رزانه‌ش ده‌وترا قه‌زری به‌هانزم چونکه قه‌رزداره‌کان هێنده‌به‌توانا نه‌بوون تا بتوانن قه‌رزه‌کانیان بده‌نه‌وه.
٧- دوو دامه‌زراوه‌ی ئه‌مه‌ریکین که له‌لایه‌ن حکومه‌تی فیدرالیه‌وه دامه‌زراون بۆ رێگه‌خۆشکردن بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که توانای کڕینی خانویان لاوازه، له رێگه‌ی ئه‌م دوو دامه‌زراوه‌یه‌وه قه‌رزی پڕ سه‌رکه‌شی ده‌درێت به‌و که‌سانه بۆ کڕینی خانوو که له ئێستادا به یه‌کێک له فاکته‌ره سه‌رکیه‌کانی سستی و گێژاوی ئابوری داده‌نرێت له ئه‌مه‌ریکا چونکه ئه‌و قه‌رزانه به‌ده‌ر له پێوه‌ره ئاساییه‌کانی بازاڕ دراونه‌ته قه‌رزکه‌ران و شکستهێنانیان له دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌کانیان بۆته مایه‌ی گێژاوی ئابوری.
چرای ئازادی
2009-04-03 00:21:11
16 ساڵ و 10 مانگ و 3 کاتژمێر و 16 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : سیاسی