له‌و پێوه‌ندییه ته‌له‌فونییه‌دا به‌ریز عارف باوه‌جانی پیرۆزبایی گشت ئه‌ندامان و هاوبیرانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانی ئاراسته‌ی به‌ڕێز کاک ئه‌حمه‌د تورک و گشت هه‌ڤاڵانی پارتی کۆمه‌ڵـگای دیموکراتی (ده‌ته‌په) کرد.
پێوه‌ندی ته‌له‌فونی نێوان کاک عارف باوه‌جانی و کاک ئه‌حمه‌د تورک سه‌رۆکی ده‌ته‌په DTP

ئه‌مڕۆ 17 ی خاله‌لێوه‌ی 2709 ی کوردی، به‌رامبه‌ر به 6.4.2009، به‌ڕێز عارف باوه‌جانی سکرتێری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، به مه‌به‌ستیی پیرۆزبایی کردن له‌و سه‌رکه‌وتنه مه‌زنه‌ی به‌شی باوکوری وڵاتمان، پێوه‌ندی کرد به به‌ڕێز کاک ئه‌حمه‌د تورک سه‌رۆکی گشتی پارتی کۆمه‌ڵـگای دیموکراتی (ده‌ته‌په).
له‌و پێوه‌ندییه ته‌له‌فونییه‌دا به‌ریز عارف باوه‌جانی پیرۆزبایی گشت ئه‌ندامان و هاوبیرانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانی ئاراسته‌ی به‌ڕێز کاک ئه‌حمه‌د تورک و گشت هه‌ڤاڵانی پارتی کۆمه‌ڵـگای دیموکراتی (ده‌ته‌په) کرد.
به‌ڕێز ئه‌حمه‌د تورک زۆر خۆشحاڵی خۆی له‌و پێوه‌ندییه ته‌له‌فونییه‌دا ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند که له ساڵی 2007 و له رێگه‌ی هه‌ڤاڵیکیان که هاوسه‌فه‌ری سکرتێری پسک بووه، زانیاری له‌سه‌ر پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ده‌ستکه‌وتووه، ده‌ستخۆشانه‌ی له‌سه‌ر شێوه‌ی سیاسه‌تکردنی پسک کرد، که زیاتر به کاری دیپلوماتیه‌وه سه‌رقاڵه، و ناوبراو خۆشحاڵی خۆی له‌و پێکه‌وه ئاخاوتنه پێشانداو سوپاسی و خۆی و ده‌ته‌په‌ی ئاراسته‌ی کاک عارف و گشت هه‌ڤاڵانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان کرد.
ناوبراو هیوای خواست که له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا ئه‌و سه‌رکه‌وتنه له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش به‌دی بکرێت.
به‌ریز ئه‌حمه‌د تورک ڕایه‌گه‌یاند که‌خۆشحاڵ ده‌بین له نزیکه‌وه دیدارێکی دوولایه‌نه هه‌بێت، ناوبراو رایگه‌یاند که له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا سه‌ردانی وڵاتانی ئوروپایی ده‌کات، ئه‌وه‌ش ئاسانکارییه بۆ دیدارێکی دۆستانه‌ی دوولایه‌نه، به‌ریز باوه‌جانی به‌وپه‌ڕی خۆشحاڵییه‌وه ئاماده‌یی ئه‌و دیداره‌ی له هه‌ر وڵاتێک بێت پێشاندا.
هاوکات چه‌ند هه‌ڤاڵ و هاوکارێکی کاک ئه‌حمه‌دی که له ئۆفیسی کاک ئه‌حمه‌د له کاتی پێوه‌ندییه ته‌له‌فونیه‌که ئاماده بوون، هه‌رکامیان به نۆره‌ی خۆیان له‌گه‌ڵ به‌ریز عارف باوه‌جانی ئاخاوتن و سوپاسی هه‌ستی کوردانه‌یان کرد.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
www.psk2006.org
17ی خاکه‌لێوه‌ی 2709 ی کوردی. 6.4.2009